23
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیاڵ تایمز
- بەهۆى مینڕێژکردنى ناوچەکە لەلایەن رووسیاوە هێرشى پێچەوانەى ئۆکراین بە خاویی بەڕێوەدەچێت، چەندین زرێپۆشى ئەمریکى تێکشکێنراون
- بەهۆى وەستانى کارى یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا لەرێگەى وزى باوە، بەریتانیا رووبەڕووى قەیران دەبێتەوە لە پلانى کەمکردنەوەى پشتبەستن بە وزەى نەوتى
- بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانکى ئیسرائیل سەربارى بەردەوانى خۆپیشاندانەکان، بەڵام سوورە لەسەر جێبەجێکردنى چاکسازییەکانى کەرتى دادوەریی
چاینا دەیلى
- شى جینپینگ سەرۆکى چین داوادەکات کەرتى کشتوکاڵى وڵاتەکەى بپارێزرێت و گرنگى بە زەوییە کشتوکاڵییەکان بدرێت بۆ زیادکردنى بەرهەمەکانیان
- لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ هێنرى کیسنجەر وەزیرى پێشووترى دەرەوەى ئەمریکا لە پەکین، سەرۆکى چین جەختى لە گرنگى پەیوەندییەکانى نێوان ئەمریکا و چین کردەوە
- لە وێستگەى بۆشایی ئاسمانیى شێنژوى چینى یەکەم گەشتى دەرەوەى وێستگەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا
نیویۆرک تایمز
- هاوڵاتییە بە تەمەنەکانى ئەوروپا ئەو شەپۆلە گەرمایەى کە کیشوەرەکەى گرتووەتەوە وەکو کۆرۆناى دووەم تەماشا دەکەن
- بەگوێرەى توێژینەوەیەک کە لە 30 شار ئەنجامدراوە، رێژەى کوشتن لە ئەمریکا 10% کەمیکردووە
- منداڵانى تووشبووى شێرپەنجە لە ئۆکراین لەنێو جەنگدا رووبەڕووى جەنگى شێرپەنجە بوونەتەوە
عەرەب نیوز
- حکومەتى سعودییە باڵیۆزى سوید لە ریاز بانگێشتدەکات و ناڕەزایی پێدەگەیەنێت، داواشدەکات سوید جارێکى دیکە رێگە بە بێڕیزیکردن بە قورئان نەدات
- بەرپرسى پێشووى ئاژانسى ناوخۆیی ئیسرائیل دەڵێت وڵاتەکەى لە لێوارى شەڕى ناوخۆدایە بەهۆى پێداگریی ناتانیاهۆ لەسەر چاکسازییەکانى کەرتى دادوەریی و بەردەوامى خۆپیشاندانەکان
- پاش کۆتاییهاتنى رێککەوتننامەى دانەوێڵە، رووسیا و ئۆکراین بە هێرشکردنە سەر کەشتى مەدەنى لە دەریاى رەشدا هەڕەشە لە یەکتر دەکەن
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- بەڵگەنامەى فەرمى بەریتانى: ئێران 400 فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى رادەستى رووسیا کردووە بۆ بەکارهێنانى لە جەنگى ئۆکرایندا
- خراپى پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و سوید گەیشتە کشاندنەوەى باڵیۆزەکان
- نەتەوەیەکگرتووەکان: نیوەى دانیشتووانى سودان پێویستییان بە هاوکاریی هەیە
عەرەب
- پۆپۆلیزمی سەدر و لایەنگرەکانى عێراق رادەکێشنە نێو قەیرانێکى دیپلۆماسییەوە
- ئەردۆغان لە کەنداو دەیچێنێت و ناتۆ لە ئەوروپا دەیدوورێتەوە
- سەکردەکانى بزووتنەوەى ئیسلامى لە سودان جەنگاوەرەکانیان چەکدار دەکەن بۆ رزگارکردنى عەبدولفەتاح بورهان
قودسى عەرەبى
- لایەنگرانى سەدر باڵیۆزخانەى ستۆکهۆڵم دەسووتێنن هاوکات لەگەڵ رووداوێکى تازە لەبارەى سووتاندنى قورئان و “بێڕێزیکردن بە ئاڵاى عێراق” لە سوید
- دیاردەى بەکرێدانى دووکانى زێڕنگەریی لە سووریا پەرەى سەندووە پاش بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ و داڕمانى بەهاى لیرە
- حاڵەتەکانى توندوتیژیی سێکسى لە سودان زیادیانکردووە
عەرەبى جەدید
- بەندەرەکانى دانەوێڵەى ئۆکراین لەژێر ئاگرباراندان
- سزادانى بانکە عێراقییەکان بەهاى دینار دادەبەزێنن
- سووتاندنى قورئان و باڵیۆزخانە.. عێراق پەیوەندییەکانى لەگەڵ سوید دەپچڕێنێت