40
رۆژنامە عەرەبییەکان
قودسی عەرەبی
- مالیکی دەستی بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ سەدر درێژکرد و جەختدەکاتەوە “ناکۆکی بە مانای شەڕ نایەت”
- رەخنە لە دوو پڕۆژەیاسا دەگیرێت کە هەڕەشە لە ئازادی ڕادەربڕین و کۆبوونەوەی ئاشتیانە لە عێراق دەکەن
- فاینانشیاڵ تایمز: جەنگی ئۆکراین شاری دوبەی کردووەتە ناوەندی بازرگانی بە نەوتی روسی
ئەلعەرەب
- چەند هاوپەیمانێتییەکی تازەى سوننی سەرەتایەکن بۆ خستنی حەلبوسی
- قەیرانی خواردن دیسان بەرۆکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێت بەهۆی وشکەساڵی و بەرزی پلەکانی گەرما
- گۆڕانی هەڵوێستی ئیمارات دەرگای وڵاتانی کەنداو بەڕووی ئەردۆغاندا کردەوە و رێککەوتنی 50 ملیار دۆلارییان ئیمزاکرد
شەرقئەلئەوسەت
- لە کابوڵ خۆپیشاندان دژی داخستنی ئاریشگاکانی ژنان کرا
- لەدوای کشانەوەی لە رێککەوتنی گەنم، روسیا هەموو کەشتییەکانی ئۆکراین بە چاوی سەربازییەوە دەبینێت
- ئیسرائیل چەند بنکە و بارەگایەکی حزبوڵای لە لوبنان کردە ئامانج
عەرەبی ئەلجەدید
- یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق بەرزبوویەوە بۆ 113 ملیار دۆلار
- دابەشبوونی ناوخۆیی مەترسی ستراتیژییە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل
- میسر پشتی لە قەیرانی گەنم بەهۆی جەنگی ئۆکراینەوە کردووە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- بەهۆی مانگرتنی پزیشکانى نەشتەرکار لە بەریتانیا نەشتەرگەریی دەیان هەزار نەخۆش لەم هاوینەدا لە وڵاتەکە راگیراوە
- ئاستی هەڵاوسان لە بەریتانیا زیاتر لەوەی کە پێشبینی دەکرا و بەڕێژەی 7.9% دابەزیوە، ئەمەش کاردەکاتە سەر کەمکردنەوەی رێژەی سووی بانکی لە وڵاتەکەدا
- هێرشی موشەکی روسیا بۆ سێیەم شەو بۆسەر بەندەری ئۆدێسای ئۆکراین بەردەوامبوو و ژمارەیەک کوژراویشی لێکەوتووەتەوە
چاینە دەیلی
- شارەزایانی بواری وزە هەنگاوەکانی چین بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی کاربۆنی بە گرنگ وەسفدەکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی وزەی وڵاتەکە
- بەهۆی زیادبوونی بەکارهێنانی رۆبۆت لە شەنگەهای چین، کەرتی تەکنەلۆجیای ئەو شارە بەرهەمی باشی بەخۆیەوە بینیوە
- لە ساڵی نوێدا، کۆمپانیای هواوی چەندین ئامێر بە تایبەتمەندی G5.5 دەخاتە بازاڕەوە کە ئامانج لێی خێراکردنی پەرەسەندنی نەوەی ئینتەرنێتی 5G یە
واشنتن پۆست
- لەسەروبەندی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە جیهاندا، چین دەڵێت خۆی بڕیار لەبارەی هەنگاوەکانی چارەسەری گۆڕانکاریی کەشوهەوا دەدات
- بەهۆی ئەوەی ڤلادیمیر پوتین تۆمەتبارە بە تاوانەکانی جەنگ، گەشت بۆ وڵاتی ئەفریقای باشور ناکات، کە بڕیاربوو بۆ لوتکەی بریکس لەو وڵاتە ئامادە بێت
- ئەمڕۆ جامی جیهانی تۆپی پێی ژنان بە بەشداریی 32 وڵات لە نیوزلەندا دەستیپێکرد
عەرەب نیوز
- لەدوای کۆتاییهاتنی رێککەوتننامەی دانەوێڵەی ئۆکراین، روسیا لە هێرشەکانیدا بۆسەر بەندەرەکانی ئۆکراین 60 هەزار تۆن دانەوێڵەی لەناوبردووە
- لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر حزبوڵا لە سوریا سێ چەکداری ئەو گروپە کوژران و چواری دیکە برینداربوون
- وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سوتەمەنی، کۆمپانیای ئۆتۆبێلی کارەبایی لوسیدی ئەمریکی چەندین ئۆتۆمبێلی بۆ سعودیە دابینکرد و لەمڕۆوە بەردەست دەبن بۆ بەکرێدان
رۆژنامە فارسییەکان
ئارمانی ئیمروز
- سەرۆکی پەرلەمان: جێگەی داخە هیچ وەزیرێکی ژنمان نییە
- لێخۆشبوونە 120 رۆژییەکەی ئەمریکا بۆ پێدانی قەرزی ئێران لەلایەن عێراقەوە هەنگاوێکی دیکەیە بەرەو رێککەوتنی ئەتۆمی
- وەزیری دەرەوەی ئێران: هیچ جۆرە سنورێکمان نییە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ میسر
ئەبرار
- جێگری سەرۆککۆماری گەڕانەوەی مەفرەزەکانی پۆلیسی ئەخلاقی بۆ شەقامەکانی تاران رەتکردەوە
- لەوانەیە تا کۆتایی ئەمساڵ دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و وڵاتانی ئەروپا بگاتە ئەنجامێک
- باجی سەر هاوڵاتیان 30 ئەوەندە زیادی کردووە و بووەتەهۆی بێئومێدی خەڵکی
کەیهان
- کڕینی گەنمی جوتیاران 100 هەزار ملیار تومەنی تێپەڕاند
- فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سوپا: حیجاب هێڵی سوری ئێمەیە
- نەگۆڕینی نرخی پترۆکیمییاکان دۆخی بۆرسەی ئێرانی گەرم کرد
جمهوری ئیسلامی
- وەزیری دەرەوەی ئێران: رێگە نادەین روسیا و چین وا هەست بکەن تەنها بژاردەی ئێمەن
- ئەنجومەنی چاودێری پشتیوانی لە گرانی نرخی ئۆتۆمبێلی ناوخۆیی کرد
- بەمنزیکانە عەلی رەزا عینایەتی وەک باڵیۆزی نوێی ئێران لە سعودیە دەستبەکاردەبێت