90
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقئەوسەت
- عێراقییەکان نیگەرانن لە وشکبوونی دیجلە و فورات و دژی ئەنقەرە خۆپیشاندان دەکەن
- واشنتن فڕۆکە و کەشتی جەنگی ناردە ئاوەکانی کەنداو بۆ روبەڕوبوونەوەی هەڕەشە دەریاییەکان
- هاوبەشیی سعودیە-تورکیا بۆ دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
قودسی عەرەبی
- وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە بەغداد: راهێنان بە دوو هەزار و 100 سەربازی عێراقی دەکەین
- هاوپەیمانێتی ئیدارەدانی دەوڵەت هۆشداری دەدات لە دروستکردنی فیتنە کە “کەسانی گوماناوی” بانگەشەی بۆ دەکەن
- دانیشتوانی کەمپەکانی باکوری سوریا لەژێر گەرمایەکی توند و دۆخێکی مرۆیی سەختدان
عەرەبی ئەلجەدید
- سەرۆکی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا: ئاسایشی وڵاتانی کەنداو ئاسایشی تورکیایە
- دروێنەی جەنگی سودان؛ زیانی 45 ملیار دۆلار
- هێرشی سەر کریمیا ئاگری لە جەنگی ئۆکراین بەردا
ئەلعەرەب
- حکومەتی عێراق گەمارۆ دەخاتەسەر خاوەن بۆچوونەکان لەژێر ناوی “رەوشتی باش”
- ئێران فشاری سەر ئۆپۆزسیۆنی توند کردووەتەوە لە ترسی هەڵگیرسانەوەی خۆپیشاندانەکان
- بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین تەحەدای ئۆپێک پڵەس دەکات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەداتە بەریتانیا و دەڵێت، یاساى کۆچبەران کە دوێنێ پەرلەمانى وڵاتەکە پەسەندى کرد پێشێلى مافى مرۆڤ دەکات
- پلەى گەرما لە رۆماى پایتەختى ئیتاڵیا ریکۆردى شکاند و دارستانەکانى وڵاتەکەش گڕیان گرت، یەکێتى ئەوروپاش حاڵەتى فریاگوزارى رادەگەیەنێت
- بەگوێرەى لێکۆڵینەوەیەک لەسەردەمى کۆرۆنادا 28 هەزار کەس لە بەریتانیا رێنماییەکانیان پێشێلکردووە
عەرەب نیوز
- روسیا دواى کشانەوى لە رێککەوتنامەى داونەوێڵە هەڕەشەى بە ئامانجگرتنى ئەو کەشیانە دەکات کە دەیانەوێت گەنمى ئۆکراین بگوازنەوە
- بەهۆى کەمى کارەبا لە عێراق دۆخى بەرزبوونەوەى پلەى گەرما خراپتر دەبێت و مەترسی توشبوونى جەڵتەى دڵ زیاتر دەبێت
- بەهۆى بڵاوکردنەوەى توندوتیژى و منداڵ خستنە بەرەى جەنگ، فەیسبوک، تویتەر و یوتوب چەندین پەیج و ئەکاونتى حوسیەکانى یەمەن دەسڕنەوە
چاینە دەیلى
- سەرۆکى چین جەخت لە گرنگى هەڵمەتەکانى جوانکردنى وڵاتەکەى دەکاتەوە و دەڵێت، چین بەردەوام دەبێت بۆ کارکردن لە پرسە ژینگەییەکاندا
- کۆمپانیاکانى بوارى تەکنەلۆژیا لە ئەمریکا دەڵێن، کەمکردنەوەى هەناردەکردنى چیپی ئەلیکترۆنى لەلایەن ئەمریکاوە بۆ چین بازاڕەکان ناسەقامگیر دەکات
- چین ئامادەیە لەگەڵ ئەمریکا دەست بە گفتوگۆ بکات لەبارەى ئاڵنگارییەکانى کەشوهەوا
واشنتن پۆست
- وەزارەتى دادى ئەمریکا نامەیەک بۆ دۆناڵد ترەمپ دەنێرێت و پێی دەڵێت، هێشتا ئامانجى دادگایە، کە هەوڵیدا ئەنجامى هەڵبژاردنى ساڵى 2020 پێچەوانە بکاتەوە
- یاسایەکى ئیدارەى بایدن لەبارەى سنورداکردنى کۆچبەران دەبرێتە دادگا و رەنگە گۆڕانکارى تێدا بکرێت
- ئەمریکا داوا لە ئۆکراین دەکات پلانى سەربازى تۆکمە دابنێت بۆ هێرشە پێچەوانەکانى بۆسەر روسیا، چونکە تاوەکو ئێستا هێرشەکانى ئەنجامى ئەوتۆیان نەبووە
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
- پەرلەمانتاران: کۆنتڕۆڵکردنی هەڵئاوسان لەدەستی حکومەتدا نەماوە
- کچانی ئەفغانستان بێبەشبوون لە بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکانی وەرگیران لە زانکۆکان
- جەواد زەریفی، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران: بەداخەوەم کاتێک ئیسرائیل دەڵێت ئێران لە سەرەتای دروستکردنی چەکی ئەتۆمیدایە، خۆشحاڵ دەبین
دنیای ئیقتیساد
- حەوت ملیار دۆلار کورتهێنان لە بودجەدا هەیە
- هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە ئێران لە هیچ نزیکبووەتەوە
- ئەردۆغان بە 200 بازرگانەوە خۆی کرد بە سعودیەدا
ئەبرار
- خەڵکی ناڕازییە لەژێرخانی پەیوەندییەکان ناڕازین
- چین ئاو و هەوا جیهانیش لەنێوان خۆی و ئەمریکادا دابەش دەکات
- وەزیری دەرەوەی ئێران: جەخت لە یەکپارچەیی خاکی ئۆکراین دەکەینەوە
کەیهان
- ئەمریکییەکان لە کەنداوی فارس ناچارن بە زمانی فارسی وەڵامی سوپای پاسداران بدەنەوە
- رەیسی: توانیومانە پێنج هەزار پڕۆژەی لەکارکەوتوو بخەینەوەکار
- دەستنیشانکردنی 308 هەزار هەژماری بانکی گوماناوی کە ئاڵگۆڕیان بە هەزار و 200 ملیارد تمەنەوە کردووە