بێ باوەڕ،
مەغریبی،
بەکارهێنەری ووزەبەخش،
وەسواس
ئەوەی نایزانی دەربارەی گواردیۆلا
پیپ گواردیۆلا بە یەکێک لە دیارترین راهێنەرەکانی جیهان دادەنرێت لە مێژووی نوێێ تۆپی پێدا،
بەڵام راهێنەرە کەتەلۆنیەکە دیوی شاراوەی کەسایەتیەکەی هەیە کە کەم کەس دەیزانێت.
🔸بێ باوەڕ
گواردیۆلا بڕوای بە هیچ دینێک نیە، گفتوگۆ دەربارەی بوونی خودا رەتدەکاتەوە
🔸نووسەر
گواردیۆلا دەستیکرد بە نووسینی کتێب لەو کاتەوەی یاریزان بوو، یەکەم کتێبی بەناوی (تۆپەکەم خێزانەکەمە) بڵاوکردەوە لە ساڵی 2001، ژیاننامەی خۆشی کردووە بە کتێبێک
🔸بەکارهێنەری ووزەبەخش
گواردیۆلا کەوتە داوی پشکنینی بەکارهێنانی ووزەبەخشەوە لە ئیتاڵیا،
لە یەکەم یاری لەگەڵ یانەی بریشیا کە رووبەڕووی یانەی پیاچینزا بوونەوە، کاتێک پشکنینی بۆکرا دەرکەوت ووەزەبەخشی بەکارهێناوە.
دوای دوو هەفتە و لەکاتی رووبەرووبونەوە لەگەڵ یانەی لازیۆ دووبارە لە پشکنین دەرکەوت کە ووزەبەخشی بەکارهێناوە، بۆیە بۆ ماوەی چوار مانگ لە یاریکردن راگیرا
🔸مەغریبی
ئەو کاتەی لە مەکسیک یاریزان بوو ناسناوی گواردیۆلا “مەغریبی” بوو، ئەمەش بەهۆی لەیەکچوونی لەگەڵ مەغریبیەکان
ناسناوەکە گواردیۆلای بێزار نەکرد و بە دڵێکی فراوانەوە وەریگرت
🔸کەسێکی وەسواس
گواردیۆلا کەسێکی وەسواس و دوودڵە،
ئەو رۆژانەی وای لێدێت ناتوانێت نە هیچ بخوات و نە هیچ بخواتەوە،
گواردیۆلا دەڵێت ئەدریناڵین لە لەشما بەرزدەبێتەوە بە رادەیەک هێڵنج ئەدەم بەردەوام کاتێک ئەمەوێت شتێک بخۆم یان بخۆمەوە تەنانەت شەوی پێش یاری خەوم لێناکەوێت.
🔸پلاتینی دڵی شکاندووە
گواردیۆلا لە مناڵیدا وەک تۆپهێنەرەوە لە کامپ نو کاری کردووە بۆ ئەوەی ئەستێرە گەورەکان ببینێت، بەڵام ئەم کارە تووشی دڵشکانی دەکات کاتێک پلاتینی رەتیدەکاتەوە واژۆ لەسەر وێنەکەی بکات پشتی تێدەکات، کە گواردیۆلا دەڵێت بۆ ماوەی دوو رۆژ گریاوم.
🔸بە باشتردانانی کراوچ
لە جامی جیهانی 2006 چەندین وتاری لە رۆژنامەکان بڵاوبۆوە دەربارەی شیکردنەوەی یاریەکانی جامی جیهانی، لە وتارەکان وەسفی کراوچی دەکرد و بە دیارترین یاریزانی مۆندیالی دائەنا.
🔸باشترین یاریزان کە پەروەردەی کردبێت
ئەو یاریزانەی کە خۆی پەروەردەی کردووەو بەباشترینی دەزانێت کێیە؟
گواردیۆلا “فیلیپ لام”ی ئەفسانەی بایرن میونشن بە زیرەکترین یاریزان دەزانێت کە کاری لەگەڵ کردووە
🔸کۆڵد پلەی “COLDPLAY” گرووپە دڵخوازەکەیەتی
گواردیۆلا گرووپی میوزیکی “COLDPLAY” بە باشترین دادەنێت بەتایبەتی گۆرانی “viva la vida”
🔸پشتیوای بەردەوامی بۆ سەربەخۆیی
گواردیۆلا پشتگیرێکی سەرسەختی سەربەخۆیی کەتەلۆنیایە، لە یاریەکی لە خولی ئینگلیزی قردێلەیەکی زەردی بە جلەکانیەوە کردبوو وەک داواکاریەک بۆ ئازادکردنی زیندانە سیاسییەکانی کەتەلۆنیا کە ئەوکات لەلایەن حکومەتی ئیسپانیا دەستگیرکران.