🔸 شێتانە عاشقی ریاڵ مەدریدە
🔸 کاتێک بەرشەلۆنە دەیباتەوە دەگری
🔸کارەساتێکی ژیانی وایلێدەکات هەموو شتێک لەدەستبدات
– ئەوەی نایزانن دەربارەی هێرشبەرە نوێیەکەی ریاڵ مەدرید لەم ڤیدیۆیەدا بیزانە
ژیان سوپرایزێکی چاوەڕوان نەکراوی پێبوو بۆ هێرشبەری ئیسپانی خۆسێلۆ،
ئەویش گەڕانەوەی بوو بۆ یانە دڵخوازەکەی “ریاڵ مەدرید” دوای 13 ساڵ، کە وەک گەنجێکی زوڵملێکراو یانەکەی بەجێهێشتبوو.
پێگەی خۆسێلۆ لە ناو ریاڵ مەدرید لەلایەن ئەستێرەیەکی دیکەوە دزرا، کە لە ئەکادیمیای کاستیا پێکەوە پەروەردەکرابوون و گەورەبوون
کاتێک گەیشتە ئەو کاتەی دەبوو تەنها باشترینیان بمێنێتەوە، راهێنەری ئەو کاتی ریاڵ مەدرید یاریزانەکەی دیکەی هەڵبژارد لەسەر حسابی خۆسێلۆ
وەک هاندەرانی نیوکاسڵ دەیانگوت، خۆسێلۆ لە هێرشبەرێکەوە گۆڕا بۆ نەعامەیەک کە قاچی راست و چەپی خۆی جیانەئەکردەوە
لەم ڤیدیۆیە بە هەندێک نهێنی ئاشنادەبن بۆیەکەمجار دەربارەی یاریزانە 33 ساڵەکە..
🔸ئەو کارەساتە چی بوو کە خەریک بوو مێژووی یاریزانەکە کۆتایی پێبهێنێت؟
🔸 نهێنی پشت رقە زۆرەکەی بۆ بەرشەلۆنە چیە؟
🔸ئەو هۆکارەی وایلێکرد ریاڵ مەدرید و ئیسپانیا بەجێبهێڵیت چی بوو؟
خۆسێلۆ هێرشبەرێکی ئیسپانیە لە سەرەتای پێگەیشتنیەوە خەونی ئەوەبوو بەرگی یەک یانە بپۆشێت لە هەموو جیهاندا ئەویش یانەی ریاڵ مەدرید بوو
عیشقی خۆسێلۆ بۆ ریاڵ مەدرید بەجۆرێک بوو دانی بەوەداناوە چەندین جار گریاوە کاتێک بینیویەتی بەرشەلۆنە لە یاریەکدا لە ریاڵ مەدریدی بردۆتەوە.
ساڵی 2010 خەونەکەی خۆسێلۆ بەدیهات و چووە ناو یانەکە، لەو کاتەدا یانەی لاوانی ریاڵ مەدرید جمەی دەهات لە یاریزانی بەتوانا لە نێویاندا مۆراتا وکارڤاخال و ناچۆ
ئەلڤارۆ مۆراتا ئەو یاریزانە بوو کە لە دوایدا بووە هۆی دورکەوتنەوەی خۆسێلۆ لە ریاڵ مەدرید
لە وەرزی 2011-2012 خۆسێلۆ گۆڵکاری یانەی لاوانی ریاڵ مەدرید بوو بە تۆمارکردنی 26 گۆڵ
جۆزێ مۆرینۆ ئەو کات راهێنەری ریاڵ مەدرید بوو، لە کاتی بانگهێشتکردنی یەکێکیان بۆ تیمی پلە یەکی یانەکە، راهێنەرەکە خەونەکەی خۆسێلۆی لەگۆڕنا وئەلڤارۆی بانگهێشت کرد.
هەر بۆیە خۆسێلۆ بڕیاری دا ئیسپانیا بەجێبهێڵێت و روو بکاتە ئەڵمانیا لە بۆندسلیگا یاری بکات
—————————————
🔸ئاوەڵزاواکەی خۆسێلۆ کێیە لە ریاڵ مەدرید ؟
خۆسێلۆ پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ کارڤاخال هەیە
یاریزانەکەی هێڵی بەرگری ریاڵ مەدرید بە نزیکترین هاوڕێی خۆسێلۆ دادەنرێت
قەدەر وایکرد خۆسێلۆ و کارڤاخال هاوسەرگیری لەگەڵ دوو کچی ماڵێک بکەن،واتە بوونە ئاوەڵزاوای یەکتر
———————————-
🔸کارەساتێک خەریکبوو ژیانی وەرزشی خۆسێلۆ کۆتایی پێبهێنێت
لە کاتی گەنجێتی و سەرەتای هاتنە دنیای وەرزش خەریکبوو ژیانی وەرزشی کۆتایی بێت
زۆر هۆگر بوو بە نەنکی و باپیری، بەڵام قەدەر وایکرد لە هەفتەیەکدا هەردووکیانی لەدەستدا
خۆسێلۆ کەوتە حاڵەتی خەمۆکی ماڵەوەی جێنەئەهێتشت تەنانەت بۆ وەرزش و یاریکردنیش نەدەهاتە دەرەوەو ئەمەش وایکرد نزیکبوو پیشەکەی لەدەستبدات
————————–
🔸هەرگیز کۆڵ مەدە لە خەونەکەت
خۆسێلۆ بەدرێژایی 12 ساڵ لەهەر کوێیەک یاری کردبێت دڵی هەر لە مەدرید بووە، بەردەوام ئارەزوویکردووە بگەڕێتەوەو بە درێسی سپی باشترین یانەی جیهانەوە یاری بکات.
ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی خەونەکەی خۆسێلۆ بووە ڕاستی و لەتەمەنی 33 ساڵیدا پەیوەندیکردەوە بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە.