هەر کچێکت ئەوێ لەگەڵی پەیوەندی ببەستە، بەڵام ئەم سێ کارە مەکە
ئەمە سەیرترین پەیوەندی خۆشەویستی نێوان نەیمار و هاوڕێ کچەکەیەتی
دەستگیرانەکەی نەیمار جیهان شۆک دەکات، بەجۆرێک رێگە بە نەیمار دەدات لەگەڵ هەر کچێک بیەوێت خیانەت بکات، بەمەرجی ئەوەی سێ کار هەیە نابێت بیکات
بیێنە پێش چاوت دەستگیرانەکەت یان خێزانەکەت رێگەت بدات خیانەتی لێبکەیت بەبێ ئەوەی ژیانت تێکبچێت یاخود پەیوەندییەکەت کۆتایی بێت
بەڵێ ئەمە ئەو کارەیە کە برۆنۆ بیانکاردی دەستگیرانی ئەستێرەکەی بەرازیل کردوێتی،
کاتێک بە سێ مەرجی سەیر، رێگە دەدات لەگەڵ هەر کچێک کە دەیەوێت خیانەتی لێبکات
ئەو مەرجانە چین کە بۆ ئەستێرەکەی سامبا دانراوە نەیکات.
مەرجی یەکەم:
دەستگیرانەکەی داوای لە نەیمار کردووە ئەگەر هاتوو ماچی کچێکی کرد نابێت ماچەکەی سۆز و خۆشەویستی تێدابێت، لەهەمانکاتدا سوێندی یاریزانەکەی داوە کە لە پشتییەوە ئەم کارە نەکات.
مەرجی دووەم:
بریانکا رێگە دەدات نەیمار لەگەل هەر کچێک بیەوێت پەیوەندی سێکسی هەبێت،
بەڵام بەمەرجی ئەوە خۆی بپارێزێت لە منداڵ درووستکردن لە کچی تر.
دەسگیرانەکەی نیمار داوای کردووە نیمار لە کاتی پەیوەندییەکانی ئەو هۆکارانە بەکاربهێنێت کە دووری دەخاتەوە لە منداڵ درووستکردن
مەرجی سێیەم:
دەستگیرانەکەی داوای لە نەیمار کردووە ئەگەر خیانەتی لێکرد، لای هیچ کەس شانازی پێوە نەکات و رێگە نەدات زانیارییەکان لە میدیاکانەوە بڵاوببێتەوە، ئەگەر نا باجی قورس دەدات لەسەر ئەو کارەی.
دەستگیرانەکەی نەیمار دەڵێت: ئەگەر لە هەرشوێنێک گوێبیستی چیرۆکە شێتەکانی دەستگیرانەکەی بێت ئەوا بەجێدەهێڵێت و جارێکیتر ناگەرێتەوە بۆ لای.