ریاڵ مەدرید لەبەردەم یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکانی مێژوویی یانەکەدا
گرنترین شەش گرێبەستی وەرزشی کە لەم هەفتەیەدا واژوو دەکرێت، لە نێویاندا دوو یاریزانی مێژوویی تێدایە
“گۆشکۆ گڤاردیۆل”
مانچستەر سیتی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و پریمەرلیگ دەیەوێت بەرگریکارە کرواتییەکە بکاتە گرانترین بەرگریکار لە مێژوودا، ئەمەش دوای ئەوەی یانە شینەکەی شاری مانچستەر گرێبەستێکی بەبەهای 85 ملیۆن پاوەن پێشکەش بە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی کردووە و چاوەڕێی وەڵام دەکات.
“هاری کەین”
بەگوێرەی میدیا وەرزشییەکان کۆبونەوەیەکی تایبەت لە نێوان هاری کەین و تۆماس تۆخێل راهێنەری بایرین میونشن کراوە،
لەسەر هەموو خاڵەکان رێککەوتوون،
ئەستێرەکەی تۆتنهام فشار لە یانەیەکەی دەکات تاکوو رێگەی بدەن ئەزمونێکی نوێ لە ئەڵمانیا تاقیبکاتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە بەشێک لە چاودێران پێنوایە شازادەکەی ئینگلتەرا باشترین هێرشبەری جیهانە لە ئێستادا.
ئاندری ئۆنانا
گۆڵپاریزەکەی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەرێوەیە بەرەو پریمەرلیگ،
دوای ئەوەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان گەیشتە رێککەوتن، ئێستاش تەنها رێککەوتنی دوو یانەکە ماوە، نرخی گرێبەستەکە 45 ملیۆن پاوەنە.
کیلیان ئیمباپێ
یەکێک لە گەورەترین و دیارترین گرێبەستەکانی مێژوویی تۆپی پێی جیهان خەریکە روودەدات،
جەنگی پاریس و مەدرید دەستیپێکردووە بۆ یەک یاریزان
هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن گەوهەرەکەی فەرەنسا لەم هاوینەدا پاریس سانجێرمان جێدەهێڵیت،
لەئێستاداشدا ریاڵ مەدرید گفتوگۆکانی دەستپێکردووە بۆ دیاریکردنی نرخی کیلیان ئیمباپێ، کە چاوەروان دەکرێت نزیک ببێتەوە لە 200 ملیۆن یۆرۆ بەمەش رەنگە لە میرکاتۆی ئەمساڵدا گرانترین گرێبەستی مێژووی تۆپی پێ ببینین.
مۆسیس کایسیدۆ
جێڵسی ئینگلیزی کە لەم هاوینەدا زۆرترین گۆڕانکاری لە یانەکەیدا کردووە، لە گۆڕینی راهێنەرەوە دەستیپێکردووەو بەشێکی زۆری یاریزانەکانی فرۆشتووەو ئێستاش گۆڕانکارییەکانی بەردەوامە
لە ئێستادا دەیەوێت بە 80 ملیۆن یۆرۆ جێگرەوەی نگۆلۆ کانتی بدۆزێتەوە،
یانەی برایتۆنی ئینگلیزیش ئامادەیە دەستبەرداری ئەستێرەی ناوەندی یانەکەی کایسیدۆ ئیکوادۆری تەمەن 21 ببێت بۆ یانەی چێڵسی لەبەرامبەر بڕە پارەیەکی باش.
ئاردا گولەر
گریبەستەکەی ئاردا بۆ ریاڵ مەدرید رەنگە دزی سەدە بێت،
بەو پێیەی ئەستێرەکەی تورکیا نزیک بوو لە پەیوەندییکردن بە یانەی بەرشەلۆنەوە، بەڵام ریاڵ مەدرید بەتەنها 20 ملیۆن یۆرۆ سەرکەوتووبوو لە گواستنەوە “میسییەکەی تورکیا” بۆ ئیسپانیا