رۆناڵدۆی دیاردە بەهۆی گوتەیەکی، نزیکبوو لە دروستکردنی شەرێكی گەورە
هەمووان دەزانن رۆناڵدۆ نازاریۆ “رۆناڵدۆی بەرازیل” کێیە
هەر کەس بینیبێتی دەزانێت یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکان لە مێژووی تۆپی پێدا
بەڵام وەک هەموو یاریزانەکانی دیکە کێشەی زۆری هەبوو لە سیستەمی ژیانیدا
عاشقی شەو بێداری و یانە شەوانەکان بوو
سیستەمی ژیانی یارمەتی نەئەدا بۆ پێشکەوتن لە یاریگادا
ئەو خۆشی دانیبەوەداناوە عاشقی رێکخستنی ئاهەنگەکان بووە لە ماڵەکەی
رۆناڵدۆ دەڵێت ” گومانی تێدا نیە من لە هەموو هاوڕێکانم زیاتر حەزم لە ئاهەنگی شەوان بوو، زۆربەی ئاهەنگەکان من رێكمخستووە، ئەتوانن پێم بڵێن پادشای ئاهەنگی شەوانە، هەندێک لە ئاهەنگەکانم لە گۆڵەکانم جوانتر بوون و شانازی بەوەوە دەکەم”
ئەم بابەتە “فلۆرێنتینۆ پێرێز”ی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی زۆر بێزار کردبوو، ئەو کاتەی رۆناڵدۆ لە یانەکەی ئەو یاری دەکرد
ئاماۆژگاری رۆناڵدۆی دەکرد و پێ دەگوت “رۆناڵدۆ بۆ زیاتر لە ماڵەوە نامێنیتەوە و دوورکەویتەوە لە دەرچوونی بەردەوامی هەموو شەوێک، بۆ نموونە سەیری لویس فیگۆ بکە هەموو شەوێک لەگەڵ خێزانەکەی لە ماڵەوە دەمێنێتەوە”
رۆناڵدۆ وەڵامێکی دایەوە خەریکبوو شەرێکی گەورە دروستببێت لە ژووری خۆگۆڕینی ریاڵ مەدرید، رۆناڵدۆ گوتی “منیش ئەگەر خێزانێکی جوانی وەک خێزانەکەی لویس فیگۆم هەبێت ناچمە دەرەوە لە ماڵەوە شەوان”
هاوسەرەکەی فیگۆ نمایشکارێکی جل و بەرگی سویدی بوو بە ناوی “هێلین سیفیدین”
کاردانەوەی لویس فیگۆ بۆ قسەکەی رۆناڵدۆ لەسەرەتا زۆر بە توڕەیی بوو، قسەکەی رۆناڵدۆی پێ قبوڵنەدەکرا، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز و ڕاول گۆنزالێز نەیانهێشت شەڕەکە گەورە ببێت.
لویس فیگۆ لەوە تێگەیشت قسەکانی رۆناڵدۆ تەنها بۆ گاڵتە بووە، دواتریش لە کۆنگرەیەکدا باسی لەو بابەتە کرد و گوتی “من رۆناڵدۆ باش دەناسم و زۆرم خۆشدەوێت، کاتێک گوێم لە گاڵتەکەی بوو لە ژووری خۆگۆڕین زۆر تێکچووم سەرەتا بەڵام دواتر تێگەیشتم گاڵتە دەکات و لێی خۆشبووم چونکە باش دەیناسم”
هەموو شتەکان بە رێگەیەکی راستدا رۆیشتن و رۆناڵدۆی دیاردە خیانەتی لە هاوڕێکەی نەکرد، بەڵام خووی شەوە ئاهەنگەکانی هەرگیز تەرک نەکرد
لە پاڵ پێکانی ئەژنۆکانی، ئەم خووەش یەکێک بووە لەو هۆکارانەی بووە هۆی دوورکەوتنەوەی رۆناڵدۆ لە یاریکردن
رۆناڵدۆ و کارۆماریۆ و رۆناڵدینهۆ و تەنانەی نەیماریش بە هۆی خۆشەویستی زۆریان بۆ ئاهەنگی شەوانە نەیانتوانیوە ساڵانێکی زیاتر لە گۆڕەپانی یاری بمێننەوە