مەحموود داود دەبێتە یەکەمین یاریزانی کورد لە پریمەرلیگ یاریی بکات،
کوڕە کوردەکە لە ساڵی 1997 ئەوکات تەمەنی تەنیا 9 مانگ بوو کاتێک لەگەڵ خانەوادەکەی لە ترسی رژێمی ئەوکاتەی سوریا رۆژئاوای کوردستان جێدەهێڵێت
چەندین رێگەی قورس و پڕ لە ترس دەبڕێت تا دەگاتە ئەوروپا و لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێ دەبێت
مەحموود داو لە ساڵی 1996 لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان لەدایک بووە، دوای گەیشتنیان بە ئەڵمانیا لە شاری لانگیفیڵد نیشتەجێ بوون
مەحموود لە منداڵییەوە شەیدای یاریی تۆپی پێ بووە بەهرەمەندییەکەی سەرنجی بەشێک لە یانەکانی ئەو وڵاتە غەریبە رادەکێشێت
دواجار یانەی دۆسڵدۆرف دەبێتە یەکەمین وێستگەی ئەم یاریزانە و یانەکە دەستی بە بەهرەمەندە کوردەکە دەگات و دەبێتە یاریزانی تازەپێگەیشتووانی یانەکە، کوڕە ئاوارەکەی کوردستان لەو یانەیە دەدرەوشێتەوە
دواتر یانەی برووسیا مۆنشنگلادباخ بەم یاریزانە کوردە سەرسام دەبێت و پەلکێشی یانەکەی دەکات،
مەحموود ئاستێکی بەرزی لەگەڵ ئەم یانەیە گێڕا و هاوکار بوو لە گەیشتنیان بە چامپیۆنزلیگی وەرزی 2014.
دواتر بووە جێگەی یانە گەورەکانی ئەڵمانیا
تواناکانی بەهرەمەندە کوردەکە یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ناچارکرد لە ساڵی 2017 ئەم یاریزانە بە 12 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە
مەحموود شەش ساڵی لەگەڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند بەئاستێکی بەرز یاریکرد
لەو ماوەیەدا بەشداری 141 یاریی کرد و 5 گۆڵ و 17 ئەسیستی تۆمار کرد،
لە وەرزی رابردووش نزیک بوون نازناوی خولی ئەڵمانیا ببەنەوەو خەونەکەیان بکەن بەڕاستی، بەڵام لەدوواین هەفتە نازناوەکەیان لەدەستدا
کوڕە کوردەکەی حەسەکە کۆتایی بە چارەنووسی لە بۆندسلیگا هێنا و بڕیاریدا تاقیکردنەوەیەکی نوێ لە کاروانی یاریکردنی ئەنجامبدات
ئەم هاوینە چەندین گرێبەستی لەبەر دەستدابوو بەڵام مەحموود بەهێزترین خولی جیهانی هەڵبژاردو روویکردە پریمەرلیگ
بە گرێبەستێکی ئازاد رووی لە یانەی برایتۆنی ئینگلیزی کرد و بەمەش دەبێتە یەکەمین یاریزانی کورد لە پریمەرلیگ یاریی بکات.