21
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەڵێت، وڵاتەکەی پێویستی بە تانک و تەکنەلۆجیای زیاترە و دەبێت ژمارەی سەربازان کەمبکرێنەوە
- نەخۆشی زەهایمەر بەرێژەی 60% خاودەکرێتەوە و دەرمانێکی تازەش دەبێتە خاڵی وەچەرخانی روبەڕوبوونەوەی نەخۆشییەکە
- بەگوێرەى راپرسییەک کارمەندانی کەرتی حکومی بەریتانیا سێ ساڵ زوتر لە کارمەندانی کەرتی تایبەت خۆیان خانەنشین دەکەن
ژاپۆن تایمز
- دوای گیانلەدەستدانی 40 کەس بەهۆی لافاوەوە، سەرۆکی کۆریای باشور بەڵێندەدات چاکسازیی لە هەنگاوەکانی روبەڕوبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا بکات
- ئەمریکا و کۆریای باشور لەبارەی یەکەمین پلانی ئەتۆمیی نێوانیان کۆدەبنەوە، کە تایبەتە بە رێگاکانی بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی کۆریای باکور
- دادگای باڵای ژاپۆن بڕیاریدا قەدەغەکردنی هاوسەرگیریی نێوان دوو کەسی هەمان رەگەز کارێکی دەستورییە
واشنتن پۆست
- بەرپرسانی روسیا و ئۆکراینیش پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئۆکراین هێرشی کردووەتە سەر پردەکەی کریمیا کە لەلایەن روسیاوە داگیرکراوە
- بەهۆی بەردەوامی ئاگرەکانی، کەنەدا سەربازانی وڵاتەکەی بەکاردەهێنێت بۆ کوژاندنەوەی و لە ئەمریکاس زەنگی ئاگادارکردنەوەی کوالیتی هەوا لێدەدرێت
- لە روداوێکی دەگمەندا 55 نەهەنگ لە کەناراوەکانی دورگەی سکۆتلەندا لە بەریتانیا گیریانخوارد و مردوون و یەکێکیش رزگارکرا
عەرەب نیوز
- رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە سەردانێکیدا گەیشتە سعودیە بۆ برەودان بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان
- بەهۆی روخانی باڵەخانەیەکەوە لە میسر نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و تیمەکانیش بەردەوامن لە گەڕان بەدوای قوربانی دیکەدا
- بەهۆی سەری ساڵی کۆچییەوە سبەى بەرگی کەعبە نوێدەکرێتەوە
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- مانگى داهاتوو کۆنگرەیەکى فراوان لەبارەى قەیرانى کەمئاویی لە عێراق بەڕێوەدەچێت
- پسپۆڕان: رێگەى پەرەپێدان دەبێتە سەرچاوەیەکى گەورەى ئابوورى و رەخساندنى هەلیکار
- سزاى ئەو کەسانە توندتر دەکرێت کە سوکایەتى بە بیروباوەڕ ئاینییەکان دەکەن
شەرقولئەوسەت
- لە عێراق دەستدرێژیی دەکرێتە سەر بارەگاى حزبە شیعییەکان و سەدریش توندوتیژیی رەتدەکاتەوە “لە هەر لایەنێکەوە بێت”
- ئەردۆغان بە سعودییە گەشتەى بۆ کەنداو دەستپێکرد “وەربەرهێنان و سەقامگیریی”
- رەخنە لە وەرگرتنى چەکدارانى حەشدى شەعبى لە زانکۆى تاران دەگیرێت “پاڵنەرى ئایدۆلۆژى و سیاسى لەپشت بڕیارەکەوەیە”
قودسى عەرەبى
- مالیکى داواى بەڵگە دەکات کە سووکایەتى بە باوکى موقتەدا سەدر کردبێت
- ئەردۆغان: لارییمان نییە لە دیدارى ئەسەد، لە باکوور سووریاش ناکشێینەوە
- فەرمانبەرانى سوودان چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەوەش نیگەرانى لێکەوتووەتەوە
عەرەب
- مالیکى هەوڵى دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق دەدات
- ئەردۆغان لە کەنداو بەدواى چارەسەردا دەگەڕێت بۆ قەیرانى ئابوورى وڵاتەکەى
- ئیسرائیل هۆشداریی دەداتە حزبوڵڵا لە سەرکێشییەکانى سەر سنوور