48
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- بازگەکانی کوردستان بە شێوازێکی جوان و نەرم پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن
- لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دانانی پلانێکی گشتگیری راگەیاند بۆ دابینکردنی چەکی پێشکەوتو بۆ سوپا
- باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە ڕەتیکردەوە فەرمان دەرچووبێت بۆ لێپرسینەوە لێی
شەرقولئەوسەت
- سەدرییەکان هێرشی شەوانە دەکەنە سەر بارەگاکانی حزبی دەعوە
- ساڵح موسلیم: گڵۆپی سەوز نادرێت بە تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاڤا
- دوای 14 ساڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی سوریای کرد
قودسی عەرەبی
- گرژی لە نێوان هێزە شیعیەکانی عێراق دروستبووە بەهۆی “بێڕێزیکردن”بە باوکی موقتەدا سەدر
- سیستانی داوا لە پارتریاکی کلدانەکان دەکات بگەڕێتەوە بەغداد
- بەغداد سێ پەنابەری کوردی رادەستی رژێمی سوریا کردەوە
عەرەب
- سودانی باس لە رێککەوتنێک دەکات لەگەڵ سوریا بۆ رووبەرووبونەوەی مادەی هۆشبەر
- سەدر بە هێز وەڵامی ئەو هەوڵانە دەداتەوە کە دەیانویست لە گۆڕەپانی سیاسی دوری بخەنەوە
- هەنگەوانان رووبەرووی وشکەساڵی دەبنەوە بۆ پاراستنی بەرهەمهێنانی هەنگوین
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە نزمی کوالیتی خوێندنی زانکۆکانی وڵاتەکەی نیگەرانە و دەڵێت خوێندکاران “خەڵەتێنراون”
- پارتی کرێکارانی بەریتانیا، کە ئۆپۆزسیۆنە، دەڵێت بەریتانیا پێویستی بە دانانی سێ هەزار تۆرباینی هەوایی بەرهەمهێنانی کارەبایە بۆ ئەوەی بەڵێنی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی بۆ سفر بباتە سەر
- پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا شەپۆلی گەرمای زۆر بەهێز لە ئەوروپا ئاستی پێوانەیی تۆمار بکات
واشنتن پۆست
- چەند گروپێک لە هونەرمەند، نوسەر و فیلمسازی ئەمریکا دەڵێن چاتەکانی زیرەکی دەستکرد کارەکانی ئەوانیان بەکارهێناوە بەبێ ئەوەی رەزامەندییان وەربگرن یان قەرەبوو بکرێنەوە
- دوای شەش مانگ لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی بەرازیل، لولا داسیلڤا، بۆ پاراستنی دارستانەکانی ئەمازۆن روبەڕوی چەندین ئاستەنگ دەبێتەوە
- شەپۆلە کوشندەکانی گەرما لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا هیچ وچانێکیان نییە و کرێکارانی بیناسازیی ناوچەکە لە خراپترین دۆخدان
چاینە دەیلی
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین داوادەکات ئاسایشی ئینتەرنێتی وڵاتەکەی بەهێزتر بکرێت و کەرتی زانیاریی بەرەوپێش ببرێت
- ژمارەی گیانلەدەستداوانی لافاو و داڕمانی زەوی لە کۆریای باشور بۆ 39 کەس بەرزبووەوە
- سەرەڕای خراپی دۆخی کەشوهەوای وڵاتەکە چین ساڵێکی پڕ بەرهەمی دانەوێڵەی هەبووە و بەرهەمەکەی زیاتر لە 146 ملیۆن تۆن بووە
عەرەب نیوز
- سعودیە و ژاپۆن بە ئەنجامدانی 26 گرێبەستی ئابوری پەیوەندییەکانی نێوانیان بەهێزتر دەکەن
- سەرەڕای نکۆڵییەکانی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرای سودان لەبارەی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە دژی سەربازانی حکومەت، توندوتیژییەکانی سودان بەردەوامە
- کەشتییەکی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بەتاڵکردنی زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوت لە ناو کەشتییەکی مەترسیداری گیرخواردوو، گەیشتووەتە یەمەن