26
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لیژنەی دارایی پەرلەمان: حکومەت تانە لە 12 بڕگەی پرۆژەیاسای بودجە دەدات
- لە کەرکوک بە تانکەر ئاو دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا
- پلاندانان: %3.4ی هاوڵاتیانی عێراق تەمەنیان سەروو 65 ساڵە
شەرقولئەوسەت
- بەغداد بێدەنگی ئەمریکای بەرامبەر رێککەوتنی عێراق-ئێران وەک رەزامەندی لێکداوەتەوە
- ئەمریکا ئێف 16 دەنێرێت بۆ کەنداو
- گەرمای خنکێنەر ئەوروپای گەمارۆداوە
قودسی عەرەبی
- هیچ ئاماژەیەک نیە بۆ کۆتایی هاتنی ناکۆکیەکانی نێوان دوو حیزبەکەی کوردستان پێش هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراق
- جەنگی سودان پایتەختی بە هاوڵاتیان چۆڵکردووە
- بەهۆی سکاڵای حیزبێکی سیاسی بێژەرێکی دیاری لوبنان سزای زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت
عەرەب
- پاتریارکی کلدانەکان بەهۆی ناڕەزایی دژ بە سەرۆککۆمار بەغدادی جێهێشت و روویکردە هەرێم
- کوردەکانی سوریا رۆژئاوا ناچاردەکەن مامەڵە لەگەڵ کەیسەکانی چەکدارانی داعش بکەن
- پسپۆڕان جەختدەکەنەوە مرۆڤ دەتوانێت کۆنترۆڵی ژیری دەستکرد بکات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- حکومەتی بەریتانیا دروستکردنی خانووی تازە رادەگرێت تاوەکو چەند رێکارێکی ژینگەیی و رێگریی لە پیسبوونی هەوا نەگرێتەبەر
- لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کەرتی سەربازیدا، بەریتانیا سوپای وڵاتەکەی بچوکدەکاتەوە و سەربازانی پێشووش لەکاتی پێویستیدا لە هێزێکی تایبەت کۆدەکاتەوە
- سوێلا براڤەرمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەیەوێت لە رێگەی رێککەوتنێکی تایبەتەوە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بۆ تورکیا خێراتر بکات
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- کۆچبەرانی هۆنگ کۆنگی چین نیگەرانن لە پلانێکی بەریتانیا بۆ زیادکردنی نرخی پێدانی ڤیزا و بیمەی تەندروستی بەرێژەی 66%
- روسیا بە نیازە هێزی دەریایی و ئاسمانی وڵاتەکەی بەشداری لەو مەشق و راهێنانەی چین بکات، کە لەسەر دەریای ژاپۆن ئەنجامی دەدات
- بەهۆی باران و لافاوی بەخوڕەوە لانیکەم 33 کەس لە کۆریای باشور گیانیان لەدەستداوە
واشنتن پۆست
- مینە چێندراوەکانی روسیا، رێگریی لە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی هێرشی پێچەوانەی ئۆکراین کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی
- سەرەڕای کەمئاوی لە ئەریزۆنای ئەمریکا، بەکارهێنانی ئاو بۆ کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی کا بۆ ئاژەڵەکانی شانشینی سعودیە، توڕەیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت
- شەپۆلێکی گەرمای بەهێز و درێژخایەن ئەم هەفتەیە لە ئەمریکا دەگاتە بەرزترین ئاستی پێوانەیی
عەرەب نیوز
- بەهۆی لافاوەکانی هیندستانەوە لانیکەم 90 کەس لە باکوری وڵاتەکەدا لەماوەی هەفتەی رابردوودا گیانیان لەدەستداوە
- ئەمریکا بەنیازە فڕۆکەی ئێف 16 بۆ گەروی هورموز بنێرێت بۆ ئەوەی کەشتییەکانی لە دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن ئێرانەوە بپارێزێت
- نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، رێگرییەکانی سوریا بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ باکوری رۆژئاوای وڵاتەکە قبوڵکراو نییە