41
ئۆبزێرڤەر
- ریشی سوناک بەشداری کۆبوونەوەی لوتکەی لوتکەی کەشوهەوای COP27 نەکات و لە بەشداریکردنی بۆریس جۆنسۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشووش توڕەیە.
- لە ساڵی رابردوودا هێندەى قەتەر پارەی لە بەخشینی خەڵات بە بەرپرسە باڵاکانی بەریتانیا بەخشیوە، بەهیچ وڵاتێکی دیکەی نەبەخشیوە.
- لە ئاهەنگێکی هاڵۆویندا لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشور 151 کەس بەهۆی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆوە گیانیانلەدەستدا.
سەندەی تەلەگراف
- دوای بڕیارەکەی پوتین بۆ هەڵپەساردنی هەناردەکردنی دانەوێلە لە رێگەی ئۆکرایناوە، نرخی خۆراک بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
- شا چارڵز میوانییەک بۆ پاڵپشتی لە ژینگە و کەشوهەوا بۆ سەرکردەکانی جیهان لە کۆشکی بەکینگهام رێکدەخات.
- جۆ بایدن و کامالا هاریسی جێگری بۆ سەرخستنی کەمپەینەکەیان لە هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی سەرۆکایەتیدا سەردانی پەنسلڤانیا دەکەن بۆ بردنەوە لە کۆمارییەکان.
میرەر
- دوای وەرگرتنی بەخشش لە لایەنە سودمەندەکانی بەرهەمهێنەری نەوت و وزەی ژێرزەوی، سوناک روبەڕوی گومان دەبێتەوە لە بەشدارینەکردنی لە لوتکەی کەشوهەوا.
- دوای ئەوەی روسیا هەڕەشەی لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی کرد لەسەر دەریای رەش، لیز ترس دوا رۆژەکانی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای بۆ گرنگیدان بە پرسی کەشوهەوا بەسەربرد.
- سەرۆکی هەواڵگری ئۆکراینا بانگەشەی ئەوەدەکات دەنگۆی گۆڕینی پوتین هەیە و ئەمەش وادەکات روسیا لە شەڕەکە سەرکەوتوو نەبێت.
سەندەی تایمز
- سوێلا براڤەرمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا تۆمەتباردەکرێت بە پشتگوێخستنی ئەو هەواڵەی کە حکومەتی بەریتانیا بە نایاسایی هەزاران کۆچبەری دەستبەسەرکردووە.
- بڕیارەکەی ریشی سوناک بۆ پشتگوێخستنی لوتکەی کەشوهەوا، پارتی پارێزگاران دەخاتە ژێر پرسیاری ژینگەدۆستانەوە.
- لەدوای تەواوبوونی کۆنگرەی پارتی کۆمۆنیستی چینی، رەخنە لەوە دەگیرێت کە ژنانی چین بەرێژەیەکی زۆر کەم بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کردووە.