28
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- 150 پرۆژەیاسا لەبەردەم پەرلەمانی عێراقدایە
- گەرمای بەسرە زیانی ئابووری لێکەوتووەتەوە
- دۆلار دووبارە بەرزبووەوە و هەڵئاوسانی نرخەکان لە بازاڕدا سەریهەڵدایەوە
شەرقولئەوسەت
- رێککەوتنی نەوتی عێراقی بەرامبەر گازی ئێرانی چووە بواری جێبەجێکردنەوە
- دوای قورئان، پۆلیسی سوید مۆڵەت دەدات بە سوتاندنی ئینجیل و تەورات
- زەوی بە هاوینێکی سوتێنەر سزامان دەدات
قودسی عەرەبی
- گازی ئێرانی سەقامگیری بۆ کارەبای عێراق گەڕاندەوە
- بەتۆمەتی زیادبوونی زۆری سامانەکەی، لێکۆڵینەوە لە باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە دەکرێت
- روخاندنی مزگەوتێکی مێژوویی لە بەسرە بەمەبەستی فراوانکردنی رێگایەک، توڕەیی بەدوای خۆیدا هێنا لە عێراق
عەرەب
- ناکۆکی نێوان دوو جەمسەرەکەی دەسەڵات لە کوردستان هێورنابێتەوە
- سامانی باڵیۆزی عێراق لە تورکیا دوو ملیار دیناری تێپەڕاندووە و لەلایەن دادگای عێراقەوە بۆ لێپرسینەوە بانگهێشتکراوە
- بەخێوکەرانی ماسی لە بەسرە دەناڵێنن بەهۆی وشکبوونی رووبارەکان
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- هەفتەی داهاتوو حکومەتی بەریتانیا قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە رێنمایی بۆ دایک و باوکی منداڵان بنێرن، کە پارێزگاریی لەو منداڵانە بکەن دەیانەوێت رەگەزەکانیان بگۆڕن
- بۆ سەرنجراکێشانی گەشتیارە دەوڵەمەندەکان بۆ لەندەن و هاندانیان بۆ خەرجکردنی پارەی کاش، کۆمپانیاکان داوا دەکەن حکومەت رێگایەک بۆ چارەسەری ئەو دۆخە بدۆزنەوە کە بەهۆی باجی سەر گەشتییارانەوە دروستبووە
- رۆژنامەی دەیلی مەیل بەنیازە رێکاری یاسایی لە دژی گوگڵ بگرێتەبەر بەهۆی ئەوەی بەبێ پرسی ئەو لەچاتی زیرەکی دەستکردەکەی سەدان هەزار راپۆرتی هەواڵی بەکارهێناوە
چاینە دەیلی
- پەکین هۆشداریی دەداتە ناتۆ کە خۆی بەدوور بگرێت لە دەستوەردانە نێو کاروبارەکانی رۆژهەڵاتی ئاسیا
- لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، چین لە هەوڵدایە ئاسایشی کارەبای پێویست بۆ هاوڵاتییانی وڵاتەکەی بپارێزێت
- ئابووری دیجیتاڵی چین لەماوەی حەوت ساڵی رابردوودا بەرەوپێشچوونێکی گرنگی بەخۆیەوە بینیوە و لەساڵی 2022دا بەهاکەی گەیشتووەتە نزیکی حەوت ترلیۆن دۆلار
واشنتن پۆست
- حکومەتەکەی بایدن لە قەرزی زیاتر لە 800 هەزار خوێندکار خۆشدەبێت کە بڕەکەی دەکاتە 39 ملیار دۆلار
- بەهۆی جێبەجێکردنی رێکارەکانی بایدن بۆ چارەسەری پرسی کۆچبەران، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا ژمارەی هاتنی کۆچبەران بۆ ئەمریکا 70% کەمیکردووە
- ڤیدیۆیەکی وەزارەتی بەرگریی بێلاڕوس ئاشکرای دەکات کە هێزەکانی ڤاگنەر لەو وڵاتەن و راهێنان بە سەربازانی وڵاتەکە دەکەن
عەرەب نیوز
- شەڕ و پێکدادانەکان لە خەرتومی پایتەختی سودان بەردەوامە و هێرشی ئاسمانی و تۆپباران لە سەنتەری شارەکەدا هەیە
- بەهۆی بەردەوامیی قەیرانە ئابورییەکەی لوبنان، شەقامەکانی بەیروتی پایتەخت بە پۆستەریی بانگەشەی شاخەوانی و گەشتەوە داپۆشراون
- چوارساڵ دوای ئەوەی شکستی هێنا، هیندستان بۆیەکەمجار کەشتییەکی ئاسمانی بەسەرکەوتوویی رەوانەی ئاسمان کرد و بەنیازە لەسەر رووی مانگ بنیشێتەوە