28
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلى تەلەگراف
- پەرلەمانتارانى بەریتانیا هۆشداریی دەدەن کە چین دزەى کردووەتە نێو هەموو کایەکانى ئابوورى بەریتانیا، بەڵام حکومەت بێ ئاگایە
- داوا لە پزیشکانى بەریتانیا دەکرێت دەست لە مانگرتن هەڵبگرن بەهۆى ئەوەى سەرۆکوەزیران بڕیارى داوە مووچەکانیان بە رێژەى 6% زیاد بکات
- سندوقى دراوى نێودەوڵەتى: بەهۆى زیانەکانى کۆرۆنا لەسەر کەرتى پەروەردە و فێرکردن کاریگەریی چەندین ساڵى دەبێت لەسەر گەشەکردنى ئابوورى وڵاتانى جیهان
چاینا دەیلى
- دە رۆژى داهاتوو لە رۆژهەڵاتى چین وەکو “ساونا” دەبێت بەهۆى بەرزى پلەى گەرما و زۆرى رێژەى شێ
- بازرگانى دەرەوەى چین بە رێژەى 2.1% گەشەى کردووە و تەنها لە نیوەى یەکەمى ئەمساڵدا گەیشتووەتە نزیکەى سێ ترلیۆن دۆلار
- باڵیۆزى ئەڵمانیا لە چین دەڵێت، چین هاوبەش و هاوپەیمانى ئەڵمانیایە نەوەکو دوژمنى
عەرەب نیوز
- پاش سێ مانگ نرخى نەوت بەرزبووەوە و لەسەرووى 80 دۆلارەوە مامەڵە بە هەر بەرمیلێکەوە دەکرێت
- شەش وڵاتى دراوسێى سوودان کۆبوونەوە و داوادەکەن بە زووترین کات “کوشتارگەى” سوودان کۆتایی پێ بێت
- بەهۆى نەگەیشتنى هاوکارییەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان ژیانى چوار ملیۆن کەس لە باکورى رۆژئاواى سووریا لە مەترسیدایە
واشنتن پۆست
- فرۆشتنى چەکى تۆمارنەکراو لە ئەمریکا هێندە ئاسان بووە “منداڵێکیش دەتوانێت چەک بکڕێت”، ئەم دۆخە کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبوونەوەى توندوتیژیی چەکداریی لە ئەمریکا
- بایدن لە فینلەنداوە رایگەیاند، پوتین شەڕى ئۆکراینى دۆڕاندووە و پشتیوانى خۆى بۆ هاوپەیمانێتى ناتۆ دووپاتکردووەتەوە
- پاش دەرکردنى فەرماندەیەکى باڵاى سوپاى رووسیا لە ئۆکراین، درزێکى گەورە لە سوپاى رووسیادا دروستبووە
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- واشنتن داواى دەستپێکردنەوەى پەیوەندییە سەربازییەکانى دەکات لەگەڵ پەکین
- کریستیانەکانى عێراق داوا لە سەرۆکى کۆمار دەکەن مەرسوومى پاتریک ساکۆ هەڵبوەشێنێتەوە
- راپۆرتە رۆژئاواییەکان باسى ئەوە دەکەن جەنەراڵەکانى رووسیا لە دۆخێکى نائارامدان