58
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- بانکی ناوەندیی عێراق: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی بازرگانییە لەگەڵ ئێران و تورکیا و سوریا
- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ناردنی ئەنجامەکان بۆ بنکەی سەرەکی تەنها دوو کاتژمێری پێدەچێت، پێشتر شەش کاتژمێر بوو
- کۆمپانیا ئیسپانییەکان ئامادەن وەبەرهێنان لە “ڕێگای گەشەپێدان” کە کەنداو بە تورکیاوە دەبەستێتەوە
عەرەبی ئەلجەدید
- چەند تۆڕێک پێناسی عێراقییەکان بەکاردەهێنێت بۆ بردنەدەرەوەی پارە لەڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە
- هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.. چاوەکان لەسەر پۆستی پارێزگارە
- جەنگی سودان چووە قۆناغێکەوە گەڕانەوەی نییە
ئەلعەرەب
- عێراق یەکەم هەنگاوەکانی بەرەو پێشەنگی بەرهەمهێنەرانی نەوت لە جیهاندا دەستپێکرد
- یاسای لێبوردنی گشتی، بابەتێکی نوێی پڕ لە مشتومڕ لە عێراق
- ئێرانیش چووەناو کێبڕکێی هەژموونە نێودەوڵەتییەکان لە ئەفریقا
شەرقولئەوسەت
- بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر حزبوڵا سنوری لوبنان ئاڵۆز بووە
- شەڕی سودان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تێکەوت و دەیان کەس بەهۆی بۆردومانەوە کوژران
- ناسنامەی ئەو بێژەرەی بی بی سی ئاشکرابوو کە تۆمەتبارە بەپێدانی پارە بە هەرزەکارێک تاوەکو وێنەی رووتی بۆ بنێرێت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- هو ئێدواردز، بێژەری هەواڵیی بەناوبانگی بی بی سی، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە وەک تۆمەتبار ناسێندرا کە بڕی 35 هەزار پاوەنی بۆ مێردمنداڵێکی 17 ساڵی ناردبوو بۆ ئەوەی وێنەی رووتی بۆ بنێرێت
- لە وەڵامی ئەوەی کە گوتبووی ئۆکراین وەک ئەمازۆن سەیری رۆژئاوا دەکات وەک پێویست سوپاسگوزار نییە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بەتوندی وەڵامی بێن واڵەسی وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەداتەوە
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەرێژەی 6% موچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی وڵاتەکەی زیاددەکات
چاینە دەیلی
- بەهۆی بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە لە رێگەی تیشکی خۆر و تۆڕباینی هەواوە، چین لە ئامانجە ژینگەییەکانی نزیکدەبێتەوە و لەساڵی 2030 ئامانجەکانی بەدەستدەهێنێت
- جۆن کێری، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ژینگە سەردانی چین دەکات و داوا دەکرێت ئەمریکا رێز لە گفتوگۆکانی نێوانیان بگرێت
- چین بۆ یەکەمجار کەشتتیەک بە بەکارهێنانی گازی میسان وەک سوتەمەنی رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات
واشنتن پۆست
- لە گفتوگۆکانی ناتۆدا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە وریاییەوە مامەڵەی کرد و بەڵێنیدا دوای کۆتیاییهاتنی جەنگ ئۆکراین ببێتە ئەندامی ناتۆ
- لافاو، ئاگر و شەپۆلی گەرما هەسارەی زەوییان خستووەتە دۆخێکی مەترسیداری کوشندەوە
- لە هەوڵێکیاندا بۆ بەدەستخستنی زانیاری هەستیار، هاککەرە چینییەکان دەستیان بە چەند ئیمەیڵێکی وەیزی بازرگانی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گەیشتووە
عەرەب نیوز
- سەرکردەکانی گروپی G7 وەک بەهێزترین وڵاتانی جیهان، بەڵێنی پشتیوانییان بۆ سەرۆکی ئۆکراین دووپاتکردەوە و ئەمەش روسیا توڕەتر دەکات
- مەحمود عەباس، سەرۆکی فەلەستین سەردانی کەمپی جنینی کرد و بەڵێنی دووبارە بنیادنانەوەی کەمپەکەی دا، ئەمەش دوای هێرشەکانی ئیسرائیل دێت بۆسەر ئەو ناوچەیە
- ساڵی 2022 داهاتی هەناردەکردنی وڵاتانی ئۆپێک بەراورد بە ساڵی 2021 بەرێژەى 54% زیادیکردبوو، 873 ملیار دۆلار بووە، لەکاتێکدا ساڵى پێشووتر 566 ملیار دۆلار بووە