48
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- نەتەوەیەکگرتووەکان شەش پڕۆژە لە عێراق جێبەجێدەکات بۆ سنوردانان بۆ گۆڕانکاری کەشوهەوا
- لیژنەی یاسایی: لەسەرکارلابردنی بەرپرسەکان سزا نییە بەڵکو دەکرێت بەهۆی خراپی ئیدارەدانەوە لاببرێن
- 300 ملیۆن دۆلار بۆ پشتگیری پڕۆژەی ئاودێری مۆدێرن تەرخان کرا
شەرقولئەوسەت
- دەستەی دەستپاکیی عێراق 42 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسان دەرکردووە
- راپۆرتێکی هەواڵگریی ئەمریکا: ئێران لەئێستادا چەکی ئەتۆمی پەرەپێنادات
- خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دژی هەمواری سیستەمی دادوەری دەستیانپێکردەوە
قودسی عەرەبی
- سەرۆککۆماری عێراق: رێگە نادەین خاکەکەمان بۆ هێرشکردنەسەر دراوسێکانمان بەکاربهێنرێت
- چوار ملیۆن سوری بەهۆی ڤیتۆیەکی روسیاوە لەژێر هەڕەشەی برسێتیدان
- واشنتن پۆست: ئیدارەی بایدن قەناعەتی بە ئەردۆغان هێنان پشتگیری بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ بکات
ئەلعەرەب
- روسیا و وڵاتانی کەنداو دەچنەناو گفتوگۆیەکی ستراتیژییەوە
- یاخیبوونەکەی ڤاگنەر دۆخی ئێران لە سوریا بەهێزدەکات
- کۆتایی هاوپەیمانیی هەلپەرستەکان: ئەردۆغان ڕووی لە پوتین وەرگەڕاند
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- بێژەرەکەی کەناڵی بی بی سی بەریتانی روبەڕوی تۆمەتی سکانداڵی سێکسیی نوێ دەبێتەوە و سەرکوەزیرانیش دەڵێت، کێ سکاڵای هەیە لە دژی ئەو بێژەرە با تۆماری بکات
- لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی دەریدەخات ئەو کەسە بەتەمەنانەی کە توشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە، تێکەڵکردنی شتەکان و نەمانی تەرکیز دەبنەوە، بەهۆی کەمی ڤیتامین B12ەوەیە
- زێلێنسکی ئەو رەشنوسەی ناتۆ کە دەڵێت دوای کۆتاییهاتنی شەڕ ئۆکراین دەبێتە ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە بە “بێمانا” وەسفدەکات
ژاپۆن تایمز
- کۆریای باکور لەبارەی فڕینی فڕۆکە سیخوڕییەکانی ئەمریکاوە لە ناوچەک ئابورییەکانی ئاسمانی وڵاتەکەی هۆشداریی دەداتە واشنتن
- پلەکانی گەرما لە وڵاتی ژاپۆن لە بەرزبوونەوەدان و لەم ماوەیەدا بەشێوەیەکی بەردەوام لەسەروی 35 پلەدا دەمێننەوە
- بەهۆی بارانی ناوچەیی لە باشوری رۆژئاوای ژاپۆن ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە حەوت کەس و گەڕان بەدوای ئەوانەی کە بێسەروشوێنن بەردەوامە
واشنتن پۆست
- ناتۆ دەڵێت هەرکاتێک ئۆکراین توانی مەرجەکان جیبەجێ بکات، دەتوانێت ببێت بە ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە، زێلێنسکی سەرۆکیش بەتوندیی رەخنەی لێدەگرێت
- باران و لافاوی بەخوڕ لە ویلایەتی ڤێرمۆنتی ئەمریکا ئاستەنگی بۆ ژیان و هاتوچۆی خەڵکی دروستکردووە زیاتر لە 100 کەس کە گیریان خواردبوو، رزگارکران
- دوای هەڕەشەکانی لە ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆریای باکور موشەکێکی بالیستی دورمەودای هەڵدا
عەرەب نیوز
- حوسیەکانی یەمەن، کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، موشەکێکیان ئاراستەی شاری ماریب کرد، ئەمەش وەک سەرەتایەک بۆ هێرشی نوێی گروپەکە دەردەکەوێت
- پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لەگەڵ بایدن و چەند سەکردەیەکی دیکەی جیهان کۆببێتەوە
- گرتەیەکی ڤیدیۆیی پەرستارێکی لوبنان کە لە کۆرپەیەکی تازە لەدایکبوو دەدات، لەو وڵاتەدا هەرا دەنێتەوە