47
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- پارێزەری ئەو مێردمنداڵەی گوایە بێژەرێکی بی بی سی پارەی پێداوە بۆ ناردنی وێنەی رووتى خۆى، سەرجەم تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و دەڵێت هیچ شتێکی نایاسایی رووینەداوە
- حکومەتی بەریتانیا رۆژانە نیو ملیۆن پاوەن بۆ هەزاران ژور
وەک ئامادەکاریی بۆ کۆچبەران خەرجدەکات و هۆتێلەکانیش بەتاڵن - ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوا لە ئەندامانی ناتۆ دەکات هاوکارییەکانیان بۆ بەهێزکردنی بەرگریی ئۆکراین زیاتر بکەن
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین داوای بەهێزکردنی پەیوەندییە هەماهەنگییەکانی نێوان چین و روسیا دەکات
- بەرپرس و سەرکردە باڵاکانی جیهان ستایشی هەنگاوە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی چین دەکەن بۆ بەرەوپێشبردنیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
- بەهۆی راجیایی لەسەر پرسی ناردنی بۆمبی هێشووی بۆ ئۆکراین، ناتۆ روبەڕوی تاقیکردنەویەەکی گەورەی یەکگرتوویی دەبێتەوە
واشنتن پۆست
- بەهۆی رازیبونی ئەردۆغان، سوید هەنگاوێکی دیکە بۆ ئەندامبوونی لە ناتۆ نزیکدەبێتەوە
- باران و لافاوی بەخوڕ چەند ویلایەتێکی باکوری رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و بەشێک لە رێگاکان ئاو بردوونی
- جۆ بایدن و ریشی سوناک یەکێتی و پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆکراین دوپاتکردەوە
عەرەب نیوز
- ئۆکراین ناوچەیەکی بەرفراوانی لە رۆژهەڵاتی باخموت کۆنترۆڵکردەوە و هێزەکانی روسیاش هێشتا لەنێو شارەکەدان
- دوێنی هێزەکانی هەسەدە لانیکەم پێنج سەربازی ئۆپۆزسیۆنی سوریایان لە شارى عەفرین کوشت، کە تورکیا پشتیوانییان دەکات
- کۆمپانیا داراییەکانی سعودیە لە نیوەی ئەمساڵدا قازانجەکانیان بەرێژەی زیاتر 10% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 20 ملیار دۆلار
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- قرچەى تەمموز و بێکارەبایی پشتى هاوڵاتیان دەشکێنن
- بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ئەو مامۆستایانەى لە گوندەکان دەوام دەکەن خزمەتەکانیان بە دووهێندە بۆ هەژماردەکرێت
- ئاسۆى گۆڕانکاری لە کابینەى حکومەتدا دەردەکەوێت… خوێنى تازە دەچێتە دەزگاکانى بەڕێوەبردنى دەوڵەتەوە
شەرقولئەوسەت
- بەمنزیکانە هێزێکى بەریتانى لەبوارى روبەڕبونەوەى تیرۆر دەگاتە عێراق و راهێنان بە “هێزى ئاڵتوونى” دەکات
- لوتکەى ناتۆ.. رەزامەندى تورکیا لەسەر ئەندامبوونى سوید لە رێکخراوەکە
- نەوت جارێکى دیکە دەبێتەوە بە کەرەستەى ململانێ لە لیبیا
قودسى عەرەبى
- هەزار لیرە بەرامبەر دۆلارێک… دراوى سوری دەگاتە نزمترین ئاستى خۆى
- بەهۆى راگرتنى گازى ئێرانەوە وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا لە عێراق لەکارکەوتوون و گەرماش 50 پلە تێدەپەڕێنێت
- تیمێکى ئیسرائیلى لە سعودیەن بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتى “فیفا” بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان
عەرەبى جەدید
- ئەمریکا رەتیکردووەتەوە سزاکان لەسەر خەزعەلى و فەیاز و چەند کەسایەتییەکى دیکەى عێراقى هەڵبگرێت
- گۆرانیبژێکى راپى ئێرانى لە پەتى سێدارە رزگارى بوو، بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادرا
- ئەردۆغان بەرەو کەنداو: چاوى لەسەر وەبەرهێنان و دواتر بازرگانییە
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- تورکیا لە روی قەڵەویەوە لە ریزی پێنجەمدایە لەسەر ئاستی جیهان
- ئەردۆغان: 50 ساڵە تورکیا لەبەر دەرگای یەکێتی ئەوروپایە
- 24 رۆژە تیمێکی 60 کەسی بەدوای پسپوڕێکی ئابوری تورکیادا دەگەڕێن کە بێسەروشوێن بووە
سەباح
- سوید مەرجەکانی تورکیای بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ قبوڵ کرد
- رێژەی بێکاری لە تورکیا بۆ 9.5% کەمبووەوە
- لە کاستامانۆ بەهۆی لافاوەوە سێ گەڕەک بەتەواوی کەوتوونەتە ژێرئاوەوە
سوزجو
- تورکیا گڵۆپی سەوزی بۆ ئەندامێتی سوید لە ناتۆ هەڵکرد
- پارەی دەرکردنی پاسپوڕت لە سێ هەزار و 796 لیرەوە بۆ پێنج هەزار و 444 لیرە زیادکرا
- لە ئەستەنبوڵ لە مانگێکدا 16 هەزار پەنابەری نایاسایی دەستگیرکراون
بیرگون
- زیادکردنی باج و گرانی هاوڵاتیانی تورکیای بەتەواوی بێزارکردووە
- دیپلۆماتکارێکی پێشووی تورکیا: ئەردۆغان دەیەوێت لە رۆژئاوا نزیک بێتەوە
- موچەی پەرلەمانتاران 14 هەزار لیرەی دیکە زیادی کرد
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە: پێویستە فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە پرسی ئەتۆمیدا ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن
- رەئیسی: رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکەمان بۆ یەک ژمارەیی کەم دەکەینەوە
- عەمان: رێککەوتنی ئێران و سعودی لە بەرژەوەندی ناوچەکەدایە
سەروەت
- بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی پێشەسازی ئێران پێویستی بە 120 ملیار دۆلارە
- نرخی ئۆتۆمبێلە لێکدراوەکان لە ئێران بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کرد
- ئێران ناردنی غازی بۆ عێراق راگرت و هۆکارەکەشی بۆ نەدانەوەی قەرزەکان گەڕاندەوە
جمهوری ئیسلامی
- کۆشکی سپی: هەوڵەکانمان بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانیان لەگەڵ ئێران بەردەوامە
- ئێران لە کەنداو دەستی بەسەر ملیۆنێک لیتر سوتەمەنی قاچاخدا گرت
- لەژێر دەسەڵاتی تالیباندا رێژەی ژنانی کرێکار و دەستگێڕ زیادی کردووە
کەیهان
- رەئیسی: جێبەجێنەکردنی باڵاپۆشی تاوانە
- هۆکاری قەیرانی کارەبای عێراق ئەمریکایە
- ئێران داوا لە ئەلبانیا دەکات ئەندامانی موجاهیدینی خەڵقیان رادەست بکات