41
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پەسەندکردنی پرۆژەیاسای نەوت و گاز لەپێشینەی کارەکانی پەرلەمانە لە وەرزی نوێی یاسادانان
- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوا لە سێ ملیۆن هاوڵاتی دەکات کارتی دەنگدانەکانیان بگۆڕن
- هەرێمی کوردستان رزگارکەری عێراقیەکانە لە گەرمای هاوین
شەرقولئەوسەت
- کارەبای عێراق دەچێتەوە چوارگۆشەی ململانێکانی نێوان تاران و واشنتۆن
- ئەوروپا ترسی هەیە لەو ئاماژانەی کە دەڵێن ئێران بۆمبی ئەتۆمی تاقیدەکاتەوە
- “بی بی سی” بەهۆی تۆمەتی ئەخلاقیەوە یەکێک لە بێژەرە دیارەکانی دووردەخاتەوە
عەرەب
- پرۆژەیاسای پڕ مشتومڕ چاوەرێی پەرلەمانی عێراقە لە وەرزی نوێی یاسادانان
- قوڵبوونەوەی قەیرانی کارەبا لە هاوینێکی سوتێنەر ترسی لای حکومەتی عێراقی دروستکردووە
- بایدن مەرجەکانی سعودیەی لا قورسە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل
قودسی عەرەبی
- بە پشتیوانی حەلبوسی، سودانی گۆڕانکاری ئەمنی لە ئەنبار ئەنجامدەدات
- چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە ئەمریکا دەکات رێگە بدات عێراق شایستەی دارایی بدات بە تاران
- لوبنان دەستی کردووە بە چارەسەرکردنی قەیرانی پارەی بەڵێندەران لە رێگەی قیستەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- کەناڵی بی بی سی دۆسیەی سکانداڵ (فەزیحەی) یەکێک لە بێژەرەکانی، کە داوای وێنەی روتی لە مێردمنداڵێک کردبوو، دەداتە پۆلیسی لەندەن و بێژەرەکە لە کارکردن دەوەستێنێت
- لە سەردانەکەیدا بۆ لەندەن، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی داواکەی ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ناکات بۆ خێرا بە ئەندامبوونی ئۆکراین لە هاوپەیمانی ناتۆدا
- لۆرد کڵارک، وەزیری پێشوی ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت، باشترین رێگا بۆ رێگریی لە کۆچبەرانی بەلەمە بچوکەکان، ناردنیانە بۆ رواندا
چاینە دەیلی
- دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بۆ چین، گفتوگۆکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەرزدەنرخێنرێت و داوای هەوڵی زیاتر دەکرێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان
- تاکسی بێ شۆفێر بەمنزیکانە لە پەکینی پایتەختی چین دەخرێتەکار
- خۆپیشاندانی ژینگەپارێزانی کۆریای باشور لە دژی ژاپۆن بەردەوامە، بەهۆی پلانەکانی بۆ ئەوەى ئاوی پاشەرۆی وێستگە ئەتۆمییەکان بڕژێنێتە نێو زەریای هێمن
واشنتن پۆست
- بەهۆی راجیایی لەسەر بەئەندامبوونی سوید، نمایشی پشتگیری و گیانی هاوکاریی لەنێو هاوپەیمانێتی ناتۆدا، لەسەروبەندی لوتکەی ئەم هەفتەیەدا، لە مەترسیدایە
- هێزەکانی ئۆکراین لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری باخموتدان لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان، کە یەکێک بووە لە دەستکەوتە مەزنەکانی روسیا لەمساڵدا
- رۆژی سێشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە لیتوانیا لەگەڵ سەرۆکی ناتۆ کۆدەبێتەوە و بەشداری لە لوتکەی هاوپەیمانێتییەکە دەکات
عەرەب نیوز
- هێزەکانی بەرگریی ئەردەن دوای راکردنی سێ زیندانی، لە بیابانێکدا بە دەستڕێژی گوللـە هەرسێ زیندانییەکە دەکوژن
- دوای ئەوەی لە هێرشێکی ئاسمانی نزیک شاری خەرتومدا 22 هاوڵاتی کوژران، هۆشداری دەدرێت لەوەی سودان لە تەواوی وڵاتدا پێدەنێتە شەڕی ناوخۆوە
- سەرکردەیەکی تاڵیبان دەڵێت شازادە هاری بەریتانیا “شەرمبکات” و دادگایی بکرێت بەهۆی ئەوەی پێشتر گوتبووی چەندین هاوڵاتی ئەفغانی لەنێو هەلیکۆپتەرێکەوە کوشتووە
رۆژنامە تورکییەکان
ئەکشام
- ئەردۆغان و بایدن لەبارەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ و پرسی فڕۆکەی ئێف16 قسەیان کرد
- لە خاکی هەرێمی کوردستان دوو سەربازی تورکیا کوژران
- ئوسامە موهاجیر خەلیفەی داعش لە سوریا کوژرا
سوزجو
- ژمارەی ئاوارە سوریەکان لە هاتای لە خەڵکی ناوچەکە زیاترە
- لە شارەکانی سەر دەریای رەش لافاو دروست بوو و کچێکی گەنج گیانی لەدەستدا
- لە تورکیا جارێکی دیکە بەنزین، گاز و غاز گران بوو
سەباح
- ئەردۆغان سبەینێ لە لیتڤانیا بەشداری لە لوتکەی ناتۆدا دەکات
- کلچدارئۆغلۆ 15 سەرۆکی رێکخستنی پارتەکەی لە شارەکان لە پۆستەکانیان دوور دەخاتەوە، بەهۆی ئەوەی داوای گۆڕانکاری دەکەن
- لە تورکیا قۆتابخانە و خوێندنگاکان لە 11 ئەیلولدا دەکرێنەوە.
حوریەت
- باجی سەر ئۆتۆمبێڵ زیاد کرا
- کرێی خانووبەرە 25٪ زیاد دەکات
- لە هەندێک شاری ئەمریکا پلەکانی گەرمیا 40 پلەی تیپەڕاند
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- سوریا دەیەوێت کێشەکانی بەردەم هاوردەکردنی نەوتی ئێران تێپەڕێنێت
- عێراق رێگە دەدات ژمارەیەکی زیاتری هاوڵاتیانی ئێران بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمی ئەربەعین سەردانی ئەو وڵاتە بکەن
- رەئیسی: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ هیندستان و لیبیا فراوانتر دەکەین
جمهوری ئیسلامی
- باشوری ئێران پڕبووە لە ئەفغانی
- نرخی ئۆتۆمبێڵ لە ئێران بەرز دەبێتەوە
- پێشنیاز دەکرێت تەمەنی خانەنشینی ژنان و پیاوان ببێتە 55 و 57 ساڵ
کەیهان
- میدیاکانی ئیسرائیل: ئەندامێتی ئێران لە شەنگەهای مەترسیەکی گەورەیە بۆ وڵاتانی رۆژئاوا
- بەهۆی دابەزینی بەهای تومەن مریشک گران بووەتەوە
- دوو هاوڵاتی کورد لە کرمانشان بە تۆمەتی کوشتنی دوو پاسدار دەستگیرکران
پیشرۆ
- حکومەت داوا لە خەڵکی دەکات کارەبا زۆر بەکار نەهێنن
- قەتەر ڤیزەی کارکردن بە هاوڵاتیانی ئێرانی دەدات
- لە دوو مانگی رابردوودا لە ئێرا 79 هەزار کەس هاوسەرگیریان کردووە و 37 هەزار کەس جیابوونەتەوە