26
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
سەندەی تەلەگراف
- بەهۆی ئەوەی بێژەرێکی پارەی بە مێردمنداڵێکی کچ داوە لەبەرامبەر ناردنی وێنەی رووت، کەناڵی بی بی سی بەریتانی لەژێر رەخنەی توند دایە
- بەهۆی زۆری ژمارەی خوێندکارانی بیانییەوە، خوێندکارانی بەریتانیا لە وەرزی هاویندا شوێنیان نامێنێت لە زانکۆکانی وڵاتەکەی خۆیان بخوێنن
- پێدەچێت ئەڵمانیا بەهۆی ترسی روبەڕوبوونەوەی ناتۆ لەگەڵ روسیا، رێگە نەدات ئۆکراین ببێتە ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- جانێت یێڵنی، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ چین داوای پەیوەندی راستەوخۆ دەکات لەنێوان دوو وڵاتەکەدا لەبارەی پرسی ئابوری و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا
- پەرلەمانتارانی کۆریای باشور دەڵین پلانەکانی ژاپۆن بۆ چارەسەری پرسی خستنە ناوەوەی ئاوی پاشەرۆی وێستگە ئەتۆمییەکان بۆ ناو دەریاکان، کەموکوڕی هەیە
- سەردانی سەرۆکی چین بۆ بنکە سەربازییەکانی نزیک تایوان، دەرخەری ئەو نیگەرانییەیە کە چین هەیەتی لەبارەی دەستێوەردانی ئەمریکا لەو پرسەدا
واشنتن پۆست
- ئۆکراین بووەتە خاڵی ناوەڕاستی ناکۆکییەکانی نێوان ئەندامانی ناتۆ، بەوپێیەی بەشێکیان لەگەڵ ئەوەدا نین ئۆکراین ببێتە ئەندام لە هاوپەیمانێتییەکە
- بەهۆی جیاکاریی رەگەزییەوە، کۆچی بەکۆمەڵی هاوڵاتییانی رەشپێشتی تونس بۆ ئەوروپا دەستپێدەکات
- کۆشکی کرێملین لە چەند هێرشێکی نوێدا ستایشی هەوڵەکانی پوتین دەکات بۆ پاراستنی روسیا لە شەڕی ناوخۆیی و پریگۆژینی سەرۆکی ڤاگنەر کەمبایەخ دەکات
عەرەب نیوز
- زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین لە یادی 500 رۆژەی روبەڕوبوونەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ روسیادا ستایشی سەربازانی وڵاتەکەی دەکات
- نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەوڵدایە بۆ ناردنی کەشتییەک بۆ رزگارکردنی ئەو کەشتییە یەمەنییەی کە زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە بەهۆی کۆنییەوە مەترسی رودانی کارەساتی ژینگەیی لێدەکرێت
- لە هێرشەکەی سەر پاسەوانانی سنوری نێوان پاکستان و ئێران، دوو ئەفسەری ئێرانی و چوار چەکداری پاکستانی کوژران
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ: 85 ملیۆن کەس لە تورکیا بۆ مشتێک مرۆڤ کار دەکەن
- لە تورکیا جارێکی دیکە نرخی نان بەرز بووەوە
- پرسی پەنابەران حکومەتی هۆڵەندای بەسەر دوو بەرەدا دابەش کردووە
سەباح
- ئەردۆغان: بەڵێنەکەمان بردە سەر و موچەی خانەنشینانمان زیاد کرد
- فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ بووەتە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانە لەسەر ئاستی ئەوروپا
- لە شارەکانی ساکاریا، کۆجائەلی، بورسا و دوزجە لافاو دروستبوو
حوریەت
- وەزیری ناوخۆی تورکیا: پەنابەرە نایاسایەکان دیپۆرت دەکەینەوە
- ئەردۆغان: رێگە نادەین کارمەند و خانەنشینان بەهۆی هەڵاوسانەوە مافیان بخورێت
- ئەمساڵ لە تورکیا 750 شوێنەوار هەڵدەدرێنەوە
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- دوو گەریلا لە هێرشی سوپای تورکیادا کوژران
- لە بارەگای پۆلیسی ساریگازی ئەستەنبوڵ ژنان بە رووتی پشکنینیان بۆکراوە
- خانەوادەی زیندانیان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن کە دوو ساڵە کەس سەردانی دوورگەکەی نەکردووە
رۆژنامە فارسییەکان
ئارمان ئێمرۆز
- سەرۆکی بەرەی گۆڕانکاری ئێران لە چالاکی سیاسی بێبەش دەکرێت
- کێشەی نیشتەجێبوون لە ئێران بووەتە کێشەیەکی سیاسی
- سەرۆکی ئەنجومەنی ئابوریناسانی ئێران: خەڵک متمانەی بە دەوڵەت نەماوە
ئەبرار
- بەهۆی خوڵبارینەوە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لە سیستان و بەلوچستان زیادی کردووە
- لە پارێزگای خوراسانی باشور دوو تەن مادەی هۆشبەر لە بارهەڵگرێکدا دۆزرایەوە
- ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر مەزارگەی شاچراخ لە شیراز لەسێدارەدران
کەیهان
- بێکاری لە ئێران 8.2% کەمی کردووە
- لەگەڵ گەمارۆکان ساڵانە 130 هەزار کەشتی بازرگانی خۆیان دەگەیەننە بەندەرەکانی ئێران
- جەزائیر: ئامادەین پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ئێران بگەیەنینە بەرزترین ئاست
جمهوری ئیسلامی
- هەڵبژاردنەی بالەی دانیشتووی ئێران بووە قارەمانی ئاسیا
- داعش لەسێدارەدانی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی شاچراخی شیرازی ئیدانە کرد
- ئەمریکا: دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران بۆ گۆڕینی زیندانیان بەردەوامە