64
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پێشنیاری قەدەغەکردنی هاوڕەگەزخوازی دەگەرێتەوە نێو پەرلەمانی عێراق
- سلێمانی رێکارەکانی دژ بە پەتای خوێنبەربوون توند دەکاتەوە
- بە پێی توێژینەوەیەک، لە سەرەتای دروستبوونی گەردوون کات پێنج هێندە لە ئێستا خاوتر تێپەڕیوە
شەرقولئەوسەت
- حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، تاران تۆمەتبار دەکات بە کوشتنی دوو ئەندامی لە هەرێمی کوردستان
- حکومەتی عێراقی لێکۆڵینەوە دەکات لە دۆسیەی فراندنی ئیسرائیلیەک لە عێراق
- پێکهاتە و مەزهەب بوونەتە بەربەست لەبەردەم رێکارەکانی چاکسازی لە عێراق
قودسی عەرەبی
- لە عێراق بە بڕی 400 هەزار دۆلار گەندەڵی کراوە لە رێگەی گرێبەستی وەهمی بۆ کڕینی سەگی پۆلیسی
- ئەیاد عەلاوی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە رێگەی هاوپەیمانێتی نوێوە بچێتە نێو هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراق
- پلانێکی نهێنی بۆ بەستنەوەی رێگای وشکانی ئیمارات و سعودیە و ئوردن بە بەندەرەکانی ئیسرائیلەوە
عەرەب
- سودانی بەدوای پشتیوانانی حەلبوسیەوەیە بە دورخستنەوە و دەستگیرکردن بۆ رازیکردنی مالکی
- ئێران یاریە ئەلکترۆنیەکان پەرەپێدەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەیارەکانی
- حیزبوڵای عێراق بە ناراستەوخۆ ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە ئەوان توێژەرە ئیسرائیلیەکەیان فڕاندبێت لە عێراق
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، پێویستە خێزانە دەوڵەمەندەکان باجی زیاتر بدەن بۆ ئەوەی بتوانن سەیری کەناڵی بی بی سی بکەن
- ئەمریکا بیر لەوەدەکاتەوە پشتیوانی پلانەکانی بەریتانیا بکات بۆ بەئەندامکردنی ئۆکراین لە هاوپەیمانێتی ناتۆ
- بەریتانیا یەکەم کەمپی وڵاتەکەی بۆ کۆچبەران دەکاتەوە کە هۆڵی وەرزشی تێدایە و هەر کۆچبەرێکی تازە مۆبایلێکی پێ دەدرێت
واشنتن پۆست
- کیێڤ فشارەکانی بۆ بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ناتۆ زیاددەکات
- ئابوری ئەمریکا لە مانگی رابردوودا 209 هەزار هەلی کاری رەخساندووە، بەڵام ئەو ژمارەیە لەساڵی 2020ەوە کەمترین هەلی کار بووە لە وڵاتەکەدا
- بۆیەکەمجار لەدوای راگەیاندن و خستنەکاری چاتی زیرەکی دەستکردی GPT ژمارەی بەکارهێنەرانی رووی لە دابەزین کرد
چاینە دەیلی
- چین لەبارەی پیسبوونی ئاوی زەریاکان بە پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ژاپۆن جەخت لە سەلامەتی ئاسایشی خۆراک لەو ناوچەیەدا دەکاتەوە
- لە سەردانی جانێت یاڵنی وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بۆ چین، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە داوادەکات پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین ئاسایی بکرێنەوە
- گەمبوونی کەشوهەوای جیهان بە هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای چین بۆ سەروی 40 پلەی سلیزی دادەنرێت
عەرەب نیوز
- بایدن بەنیازە بۆ بەردەوامبوونى شەڕی روسیا، ئۆکراین بە بۆمبی قەدەغەکراوی هێشوویی چەکدار بکات
- لە هێرشێکی تازەى ئیسرائیل بۆسەر شاری نابلوس لە فەلەستین، دوو چەکداری فەلەستینی کوژران
- حکومەتی عێراق دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەبارەی رفاندنی ئەو کچە ئەکادیمییە ئیسرائیلی-روسییە کردەوە کە ماوەی سێ مانگە لەو وڵاتەدا بێسەروشوێنە
رۆژنامە تورکییەکان
ئاکشام
- موچەی خانەنشینان لە تورکیا 25% زیادکرا
- وەزیری پێشووی دەرەوەی سوید: پەکەکە لە سوید هاوکاری دارایی کۆدەکاتەوە
- ئەردۆغان: ئۆکراین مافی خۆیەتى ببێتە ئەندامی ناتۆ
سوزجو
- نرخی دەیان خواردەمەنی و کەلوپەل بەرزبوونەوە
- پارتی دیموکرات داوا دەکات سورییەکان بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەیان
- پارەدان لەبری خزمەتی سەربازی بووەتە 122 هەزار و 350 لیرە
سەباح
- حکومەت 500 هەزار لیرە قەرزی خانوبەرە دەداتە هاوڵاتیان
- ئەردۆغان: وڵاتێک لە تیرۆر دوور نەکەوێتەوە نابێتە ئەندامی ناتۆ
- باجی هێنانی یەک مۆبایل بۆ ناوەوەی تورکیا بووە 20 هەزار لیرە
حوریەت
- لە مانگی حوزەیراندا شەش هەزار و 883 پەنابەر دیپۆرتکراونەتەوە
- بڕیارە ئەردۆغان و پوتین لەم ماوەیەدا کۆببنەوە
- بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک موسیقا لای چەپی مێشک ئارام دەکاتەوە
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- سکرتێری گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات ئیسرائیل و فەڵەستین بکرێنە دوو دەوڵەت
- ئێران دەستی بەسەر کەشتیەکی بازرگانی ئەمریکا لە کەنداودا گرتووە
- بەریتانیا 13 کەسایەتی و ناوەندی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە
شەهروەند
- ساڵی رابردوو گەشتیاری ئێران 39% زیادی کردووە
- لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە ئێران چەندین نەخۆشخانە کە 15 هەزار تەختیان تێدا بووە کراونەتەوە
- ئێران و روسیا بە بواری بەرهەمهێنانی فیلمدا هاوکاری یەکدی دەکەن
کەیهان
- وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی شەنگەهای دەستیان بە کڕینی کاڵای ئێرانی کرد
- بەمنزیکانە دوو تاوانباری هێرشەکەی سەر مەزارگەی شاچراغ لەسێدارە دەدرێن
- عەبدوڵلاهیان: بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکیەکان دەستمان بە گفتگۆ لەگەڵ ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا کردووە
جمهوری ئیسلامی
- نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا: دیپلۆماسی باشترین رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەتۆمی ئێران
- عێراق بە فەرمی داوای لە ئینتەرپول کرد ئەو کەسەی قورئانی سووتاندبوو دەستگیر بکرێت
- وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی بەریتانیای لە تاران بانگهێشت کرد