56
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- هەولێر بۆ روبەڕوبوونەوەی کەمئاویی داوای هاوکاریی لە ریاز دەکات
- سەرۆکی چین داوا لە سوپای وڵاتەکەی دەکات خۆیان بۆ جەنگ ئامادە بکەن
- ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل داوا لە ئەمریکا دەکات تەمەنی حکومەتەکەی ناتانیاهۆ کەمبکەنەوە
قودسى عەرەبى
- عێراق و تورکیا گفتوگۆ دەکەن لەبارەى ئاڵوگۆڕى داواکراوان و زانیاریی سەبارەت بە رێکخراوە “تیرۆریستییەکان”
- عەبدولفەتاح بورهان فەرماندەى سوپاى سودان ئامادەیی وڵاتەکەى نیشاندا بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران
- راگەیاندنێکى چاوەڕواننەکراوى سەرۆکى بیلارووسیا لەبارەى بوونى سەرۆکى ڤاگنەر لە شارى سانپترسبۆرگى رووسى
عەرەب
- چوارچێوەى هەماهەنگى لەنێوان یەکڕیزیى و دابەشبووندا.. بڕیارەکە دەوەستێتە سەر بەشدارى سەدر لە هەڵبژاردنەکاندا
- تورکیا لەپێناو چارەسەرکردنى کێشە ناوخۆییەکاندا دەیەوێت کێشەکانى لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە سفر بکاتەوە
- ئیمارات 15 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەى جنین تەرخان دەکات
عەرەبى جەدید
- سوید بیر لە قەدەغەکردنى سوتاندنى قورئان و کتێبە پیرۆزەکانى دیکە دەکاتەوە
- دراوى یوانى چینى لە نزمترین ئاستیدایە لە ماوەى 15 ساڵى رابردوودا
- ئابوورى و ئاساییکردنەوەى ئامانجى سەرەکى سەردانەکانى ئەردۆغان دەبێت بۆ دەرەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- کارمەندانى فڕۆکەخانەکانى بەریتانیا بەنیازى مانگرتنن و پێشبینى دەکرێت سەرجەم گەشتەکانى وڵاتانى ئەوروپا هەڵبوەشێنەوە
- ئۆتۆمبێلێک خۆى دەکێشێت بە ئاهەنگێکى قوتابخانەیەکدا و بەهۆیەوە کچێکى هەشت ساڵ گیانلەدەستدەدات و 16ى دیکە بریندار دەبن
- سەرۆکى گروپى ڤاگنەر هێشتا لە رووسیایە و بۆئەوەى نەناسرێتەوە قژى دەستکرد بەکاردەهێنێت
ساوس چینا مۆرنینگ پۆست
- بەهۆى کەمبوونەوەى رێژەى لەدایکبوون بۆیەکەمجار لە 15 ساڵى رابردوودا ژمارەى منداڵان لە باخچە ساواکانى چین کەمیکردووە
- شى جینپینگ سوپاسى ئەو فەرماندە سەربازییانە دەکات کە فشاریان خستووەتە سەر تایوان و هەوڵیانداوە یەکپارچەیی خاکى چین بپارێزن
- هەرێمى هۆنگکۆنگى چین یاسایەکى تازەى دەرکردووە و 15 رەفتارى نەشیاوى شۆفێرانى تاکسی تێدا دەستنیشانکراوە، ئەگەر هەریەکێک لە رەفتارەکان ئەنجامبدەن، بۆماوەى دوو ساڵ مۆڵەتى کارکردنیان لێ وەردەگیرێتەوە
واشنتن پۆست
- خۆراک و دەرمانى ئەمریکا رەزامەندى تەواوى نیشاندا لەسەر بەکارهێنان و فرۆشتنى دەرمانى نەخۆشى زەهایمەر
- زانایان هۆشداریی دەدەن مانگى داهاتوو دەبێتە گەرمترین مانگ لە مێژووى هەسارەى زەوییدا
- یەڤگینى پریگۆژینى سەرۆکى ڤاگنەر بۆ پارە و چەک گەڕاوەتە بۆ وڵاتەکەى دواى ئەوەى سەرۆکى بیلارووسیا رایگەیاند پریگۆژین ئێستا لە روووسیایە
عەرەب نیوز
- ئیسرائیل زیاد لە 20 جار تۆپبارانى سنوورەکانى لوبنانى کردووە بەهۆى ناکۆکییان لەسەر گوندێکى سەر سنوور
- بەهۆى سوتاندنى قورئان، سوید دوێنێ پێنجشەممە نەیتوانى رەزامەندى تورکیا بۆ بە ئەندامبوون لە ناتۆ بەدەستبهێنێت
- تیمێکى نەشتەرگەریی سعودیە پاش 7 کاتژمێر دوو منداڵى دووانەیان بە سەرکەوتوویی جیاکردەوە