32
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- سودانی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات.. چوارچێوەی هەماهەنگی بە بێدەنگی دەمێنێتەوە؟!
- سوپای ئیسرائیل دانینا بەوەی ئۆپراسیۆنەکەی جنین هەموو ئامانجەکانی نەپێکاوە
- ئێران لەڕێگەی هێرشی ئەلیکترۆنییە چووەتەناو کێبرکێ ناوخۆییەکانی ئیسرائیل
عەرەبی ئەلجەدید
- ناکۆکییەکان هاوپەیمانیی کوردیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک پەکخستووە
- دۆخەکە بەرەو گەرمبوونی نێوان مۆسکۆ و واشنتن لە سوریا دەڕوات
- خواردنی میسرییەکان، ملیۆنان کەس خواردن بە پارچە و گرام دەکڕن
ئەلعەرەب
- سودانی لە بەرامبەر مالیکی کشایەوە: هیچ گۆڕانکارییەکی وەزاری تاوەکو کۆتایی ساڵ ناکرێت
- تۆڕە کۆمەڵاییەکان لە رووماڵکردنی رووداوە گەورەکاندا شکست بە میدیای میسری دەهێنن
- بزوتنەوەکانی ژنان هەڕەشە لە سەقامگیری هەردوو حکومەتی ئاینی ئێران و ئەفغانستان دەکەن
سەباح
- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: 60 هەزار کامێرا بۆ چاودێری بنکەکانی دەنگدان دادەنرێن
- چەند هێزێکی تازە خۆیان بۆ کێبرکێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئامادەکردووە
- کشتوکاڵ هۆشداری دەدات روبەڕێکی زۆری کشتوکاڵی تووشی وشکەساڵی بێت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- بۆ یەکەمجار ژمارەی ژنە توشبووەکانى شێرپەنجەی سییەکان لە بەریتانیا لە ژمارەى پیاوە توشبووەکان زیاترە
- دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی رۆژئاوای فەلەستین، دانیشتوانی کەمپی جنین دەگەڕێنەوە ماڵە وێرانەکانیان
- بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی لەدایکبوون، پزیشکەکانى کۆریای باشور نەخۆشخانەکانی منداڵان جێدەهێڵن
واشنتن پۆست
- لەنێو داروپەردووی ماڵە روخاوەکانیان، فەلەستینییەکان رەخنە لە ئیسرائیل و دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان دەگرن
- یاخیبونەکەی گروپی ڤاگنەر لە روسیا، سەرهەڵدانەوەی ترسی چەکی ئەتۆمی وڵاتانی رۆژئاوای نیگەران کردووە لەبارەی گەورەترین جبەخانەی چەک لە روسیادا
- هێزی دەریایی ئەمریکا دەڵێت رێگرییان لە چەند هەوڵێکی ئێران بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتییەکانیان کردووە
ژاپۆن تایمز
- بۆیەکەمجار لە ساڵی 1986ـەوە لە ژاپۆن ژمارەی ئەو خێزانانەی منداڵیان هەیە بۆ خوار 10 ملیۆن دابەزی
- بەهۆی دەرکردنی چەند یاسایەکی نوێ لەبارەی چیپی ئەلیکترۆنی و پەیوەندییە دەرەکییەکان، چین بەرەنگاری وڵاتانی رۆژئاوا دەبێتەوە
- چەند هاککەرێکی روسی بەندەرێکی ژاپۆن بەئامانج دەگرن و کێشە بۆ بارکردنی پارچە یەدەگەکانی کۆمپانیای تۆیۆتا دروستدەکەن
عەرەب نیوز
- شارەزایەنی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێن پێدەچێت هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەمپی جنین بە تاوانی جەنگ هەژمار بکرێن
- لەیەمەن گۆڕی 16 کەس کە 10 ساڵ لەمەوبەر بە دەستی حوسییەکان کوژراون دۆزرایەوە
- ئۆپێک پلەس دەڵێت ئەوەی پێویست بێت دەیکەن بۆ جێگیرکردنی بازاڕی نەوت لە جیهاندا
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- لە تورکیا کەمترین موچەی کارمەندان بۆ 22 هەزار و 17 لیرە بەرز کرایەوە
- نرخی جگەرە و خواردنەوە کحولیەکان بە رێژەی نزیکەی 15% زیاد بوو
- حکومەت بڕیاریداوە لە ئەستەنبوڵ هەموو رۆژێک لەبەرامبەر کۆچی نائاسایی ئۆپراسیۆن ئەنجام بدات
سوزجو
- دامەزراوەی ئاماری تورکیا جارێکی دیکە رێژەی هەڵاوسانی بە کەمی دیاری کرد
- بەهای نان جارێکی دیکە بەرز بووەوە و گەیشتە هەشت لیرە
- ئیلهان جیهانەر ئەندامی جەهەپە خۆی بۆ سەرۆکایەتی پارتەکە کاندید دەکات
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە: هەوڵی تەسفیەکردنی هەدەپە هەیە و دەبێت رێگە نەدەین
- یادی سەییدخانی بۆیاخچی ناسراو بە بولبولی دیاربەکر دەنگبێژی بەناودەنگی کورد دەکرێتەوە
- ناوچەی خیزانی بتلیس گەمارۆدراوە و دەروبەری ناوچەکە بۆردومان دەکرێت
ئاکشام
- کەمپی لاڤریۆی ئەسینا کە تایبەت بوو بە خانەوادەی پەکەکە داخرا
- ئەردۆغان: سوید هەنگاوی پێویستی بۆ ئەندامێتی ناتۆ نەناوە
- لە ئەستەنبوڵ لە پارک و بەردەم دەریادا نێرگەلە قەدەغە کرا
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- سەرۆکی ئازەربایجان: رێگە نادەین لە خاکی ئێمەوە هەڕەشە لەسەر ئێران دروست ببێت
- نیویۆرک تایمز: بایدن و ترەمپ شتێکیان کرد کە دوژمنانی ئەمریکا یەکبگرن
- ئێران لە ساڵی رابردوودا بە بەهای 30 ملیۆن دۆلار کەلوپەلی وەرزشی هەناردە کردووە
جمهوری ئیسلامی
- بۆ بازرگانی سەرچاوە رێگەپێدراوەکان ئێران و عێراق پێویستیان بە مۆڵەتی ئەمریکا هەیە
- سعودیە ڤیزەی ئەلکترونی بۆ داواکاری عەمرە پێشکەش دەکات
- سەرۆکی مافیایەکی گەورەی مادە هۆشبەرەکان لە هۆرموزگان دەستگیرکرا
ئێعتێماد
- لە دوو مانگی رابردوودا 309 کەس بەهۆی خواردنەوە کحولیەکانەوە ژەهراوی بوون و 31 کەس گیانیان لەدەستداوە
- فەرماندەی سوپای قودس: لە گۆڕانکاری هێزدا جێگەی خۆمان دەگرین
- جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووە
ئەبرار
- ساڵانە ملیۆنێک نەخۆشی بیانی سەردانی ئێران دەکەن
- پوتین تەئکیدی لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی لەگەڵ ئێران کردەوە
- سوید لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە لە دادگای لاهای سکاڵایان لەدژی ئێران تۆمار کردووە