27
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- ئەمریکا دەیەوێت ئورسولا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا بکات بە سکرتێری گشتی ناتۆ
- ئیدارەى بایدن هەوڵیداوە لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە ئازادی رادەربڕین لەبارەی کاریگەرییەکانى ڤاکسینی کۆرۆنا سنوردار بکات
- تۆنی بلێری سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا پێشنیازدەکات نەخۆشانی وڵاتەکەی پارە بدەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ کۆتایی هێنان بەو فشارە زۆرەی لەسەر کەرتى تەندروستی وڵاتەکە هەیە
چاینە دەیلی
- شی جینپینگی سەرۆکی چین لە لوتکەی شانگەهای داوای ئاڵوگۆڕی دراوی کرد لەنێوان وڵاتانی ئەندامی لوتکەکەدا
- وڵاتانی تازەگەشەسەندوو لە رێگەی وۆرکشۆپەوە سوود لە ئەزموونەکانی چین وەردەگرن
- مردنی کەسێک بەهۆی بەرزبوونەوە پلەکانی گەرما لە پەکینی پایتەختی چین نیگەرانییەکان لەبارەى گۆڕانی کەشوهەوا زیاددەکات
واشنتن پۆست
- دادگای باڵای ئەمریکا کۆبوونەوەکانی ئیدارەى بایدن لەگەڵ کۆمپانیاکانی سۆشیالمیدیا سنورداردەکات بەهۆی ئەوەی ناچاری کردوون سنوور بۆ ئازادی رادەربڕین دابنێن
- بەرپرسانی پۆلیسی فیلادلفیا دەڵێن ئەو تۆمەتبارەی 5 کەسی کوشت بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەی کردووە
- خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا دەبنە دەرفەتێک بۆ دەرکەوتنەوەى پارتە راستڕەوەکانی وڵاتەکە
عەرەب نیوز
- دوای کوشتنی 12 فەڵەستینی، لەنێویاندا سێ منداڵ، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیدانەی هێرشەکانى ئیسرائیل دەکات بۆسەر کەرتی رۆژئاوا
- هێزە نا-فەرمییەکانی سودان فڕۆکەیەکی جەنگیی سوپای وڵاتەکەیان خستەخوارەوە
- تورکیا و میسر بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان باڵیۆز رەوانەی وڵاتەکانی یەکدى دەکەن
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- هەولێر و بەغداد بەدواى دەرچەیەکى یاساییدا دەگەڕێن بۆ هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان
- هەشت هۆکار لە پشت ئەگەرى سەرکەوتنى سودانییەوەن لەنێویاندا باشى دۆخى دارایی و بێدەنگى سەدر و کەمبوونەوەى کارە توندوتیژییەکان
- تاران ئاماژە بە ئەگەرى هێرشکردنە سەر گروپى موجاهیدنى خەڵق دەکات
رۆژنامە تورکییەکان
ئاکشام
- ئەمڕۆ پەرلەمان لەبارەی زیادکردنی موچەی کارمەند و خانەنشینان کۆدەبێتەوە
- هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا: لەم دۆخەدا ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا قبوڵ ناکرێت
- ئەندامێتی گولەنیەکان کە پاسپۆڕتی ئەمریکی پێبوو لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا
یەنی شەفەق
- ئەردۆغان بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ سەردانی لیتڤانیا دەکات
- ئیسرائیل ماڵی هاوڵاتیانی فەڵەستینی لە جنین دەسووتێنێت و ئاوارەیان دەکات
- کلچدارئۆغلۆ: سەرنەکەوتنمان لە هەڵبژاردن سەرنەکەوتنی من بوو و قەرەبووی دەکەمەوە
سوزجو
- جارێکی دیکە نرخی هەموو پێداویستیەک لە تورکیا گران دەبێت
- لەسەر بانگهێشتی ئەردۆغان سیسی سەردانی ئەنقەرە دەکات
- ئیمامئۆغلۆ مانیفەستوی گۆڕانکاری لەنێو جەهەپەدا ئامادە کردووە
حوریەت
- لە تورکیا و بە تایبەتی ئەستەنبوڵ هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی مێشوولەیەکی مەترسیدار دەدرێت
- ئەردۆغان سەردانی وڵاتانی کەنداو دەکات
- کلچدارئۆغلۆ: پێویستی بە گۆڕانکاری نییە لەنێو جەهەپەدا، ئێمە گۆڕانکاریمان کردووە پێشتر
رۆژنامە فارسییەکان
ئارمان ئێمرۆز
- ئێران بە فەرمی بووە ئەندامی رێکخراوی شەنگەهای
- کڕین و فرۆشتنی دەنگ بووە کێشەیەکی گەورە لەبەردەم دیموکراسی لە ئێران
- ئەمریکا و ئێران دانوستان لەسەر گۆڕینی زیندانییەکان دەکەن
ئەبرار
- ژنانی خوێندەواری ئێرانی لە ناوچە سنوریەکان بۆ شارە گەورەکان کۆچ دەکەن
- رویتەرز: رێکخراوی شەنگەهای لە رێگەی ئێرانەوە دەیەوێت رێکخراوەکە فراوانتر بکات
- جێگری سەرۆک کۆمار: قەبارەیەکی زۆری ئاو بۆ دەریاچەی ورمێ رادەکێشرێت
کەیهان
- ساڵانە ملیۆنێک نەخۆشی بیانی بۆ چارەسەری سەردانی ئێران دەکەن
- ئەمساڵ تەنیا 15 بەنداوی ئێران لە سەررێژبوون نزیک بوونەتەوە
- هەناردەی گازی سروشتی ئێران گەیشتیە 19 ملیار مەتر سێجا
جمهوری ئیسلامی
- کۆچکردنی پزیشکان لە ئێرانەوە بۆ وڵاتانی جیهان گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار
- جێگری پێشووی سەرۆکی ئەفغانستان داوا دەکات لەدژی تالیبان دەست بە شەڕی چەکداری بکرێت
- سەرچاوە ئاوییەکانی ئێران کەم بوونەتەوە