25
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- حکومەت تانە لە چەند ماددەیەکی بودجە دەدات و چاوەرێی بڕیاری دادگایە
- سودانی فرمان دەکات بە پێدانی قەرزی پرۆژەی بچوک
- تیرۆری ئابوری…مافیاکانی کارتی ئەلکترۆنی دۆلار بە قاچاخ دەبەن
شەرقولئەوسەت
- دەرکەوتنەوەی سەدرییەکان لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە سوتاندنی قورئان، نەیارەکانیانی نیگەران کردووە
- هەواڵی دژبەیەک هەیە دەربارەی تانەی حکومەتی عێراقی لە 12 ماددەی پرۆژەیاسای بودجە
- ئاژاوەکانی فەرەنسا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە
قودسی عەرەبی
- سێ ئاڵنگاری لەبەردەم هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراقە
- عێراق بە سەختترین قۆناغی وشکەساڵیدا تێدەپەڕێت
- کەمپی جنین رووبەرووی گەورەترین هەڵمەتی سەربازی دەبێتەوە لە ماوەی بیست و یەک ساڵی رابردوودا
عەرەب
- بۆشایی یاسایی لە کوردستانی عێراق دروستبووە
- حیزبە کوردییەکان ناکۆکیەکان وەلادەنێن و دەیانەوێت هاوپەیمانی پێکبهێنن بۆ بەدەستهێنانەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک
- بەکارهێنانی دەرمانێک بۆ شێرپەنجە، ئەنجامی ئەرێنی هەبووە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- بەهۆى هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کامپێکی ئاوارەکان لە جنینی کەرتی رۆژئاوای فەلەستین، گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە پێدەنێتە قۆناغێکی تازەوە
- روسیا و سعودیە وەک دوو گەورە بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا، بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوتی خاو، هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان کەمدەکەنەوە
- بەهۆی چەند لەمپەرێکی بەردەم بەرهەمهێنانەوە، کۆمپانیای ئاپڵ پلانی ژمارەی دروستکردنی تازەترین بەرهەمی Vision Pro لە ساڵی 2024 لە یەک ملیۆنەوە بۆ 400 هەزار کەمدەکاتەوە
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین داوادەکات پەیوەندییە شارستانی و مرۆڤەیەتییەکان لە جیهاندا پەرەیان پێبدرێت و وڵاتان کار لەسەر بەهای هاوبەش بکەن
- سەردانی وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بۆ چین ئاماژەیەکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی کە خاوەن گەورەترین ئابوری جیهانن
- بەگوێرەی توێژینەوەیەک، 5%ـى ژنانی چین بەدرێژایی ژیانیان منداڵیان نابێت و ئەمەش چوار هێندەی 10 ساڵی رابردووە، لە کاتێکدا دۆخی چین هێشتا لە وڵاتە پێشکەوتووەکان باشترە
واشنتن پۆست
- بە بەشداری زیاتر لە 1000 سەرباز و هێرشی درۆنەکانی، ئیسرائیل دوێنی هەشت فەلەستینی کوشت، ئەمەش گەورەترین هێرشە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا
- بەهۆی ناکۆکی لەبارەی داتا و بەکارهێنانی سیستمی چاندنی ئەندامەکانی جەستە مەترسی لەسەر 63 ناوەندەکەی چاندنی ئەندامی جەستەی مرۆڤ لە ئەمریکا دروستبووە
- بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لە شاری فیلدلفیایی ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمریکا چوار کەس کوژران و چواری دیکەش برینداربوون کە دووانیان منداڵن
عەرەب نیوز
- “کۆمەڵکوژییەکەی” ئیسرائیل لە شاری جنین گەورەترین هێرشە لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا کرابێتە سەر فەلەستین
- دەزگای هەواڵگری تورکیا تۆڕێکی سیخوری حەوت کەسیی دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی دەستگیرکرد، ئەمەش دووەم جارە لەماوەی دوو مانگی رابردوودا
- بەهۆی بەردەوامیی و درێژەکێشانی شەڕی ناوخۆی سودان، هاوڵاتییانی وڵاتەکە لەوپەڕی بێهیواییدا چاوەڕێی هاوکارییە مرۆییەکان دەکەن
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- رۆژی چوارشەممە حکومەتى تورکیا بڕیار لەسەر زیادکردنی مووچە دەدات
- ئاکەپە سەد ساڵەی تورکیای کردووەتە سەدساڵەی گرانی
- گروپی هەڵاوسانی تورکیا: رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتوتە 108%
حوریەت
- لە هۆتێلەکانی ئەنتاڵیا بەهۆی گەشتیارەوە جێگە نەماوە و زۆربەیان گەشتیاری روسین
- ئەردۆغان: ئێمە لەبەرامبەر سوید هەنگاو بەرەو دواوە نانێین
- مانگی 10 و 11 یەکەی نیشتەجیبوون بەسەر زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە دابەش دەکرێت
سەباح
- لە چیای گاباری شڕنەخ (باکوری کوردستان) بیری تازەى نەوت لێدەدرێت
- توێژینەوەیەکی تازە: زەعیفی نەخۆشی لەبیرچوونەوە کەم دەکاتەوە
- سبەینێ حکومەت رێژەی هەڵاوسان ئاشکرا دەکات
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- لە شەش مانگی رابردوودا لە عەفرین 173 هاوڵاتی کورد دەستگیرکراون
- فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە: ستراتیژی هەڵبژاردنەکان هەڵە بوو
- سوپای تورکیا شاری جۆلەمیرگی گەمارۆداوە و رێگە نادات خواردن و پێداویستی بگاتە گوندەکان
رۆژنامە فارسییەکان
ئیتلاعات
- 50 هەزار ئۆتۆمبێلی تازە و 200 هەزار مۆتۆرسکیلی کارەبایی هێنرایە تاران
- لە ئێران ئەو هاوڵاتیانەی غاز کەم بەکاردەهێنن پاداشت دەکرێن
- ئیسرائیل لە ئاسمان و زەویەوە هێرشی کردە سەر کەمپی جنینی فەڵەستینیەکان
کەیهان
- قەبارەی بازرگانی ئێران و عێراق 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
- ئەمڕۆ رەئیسی لە لوتکەی شەنگەهایدا وەک سەرۆکی وڵاتێکی تازەی ئەندامی رێکخراوەکە قسە دەکات
- گۆتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پێویستە فەرەنسا وڵامی پشتگیریەکانی لە منافقەکان بداتەوە
جمهوری ئیسلامی
- لیژنەی کۆمەڵایەتی پەرلەمانی ئێران لەدژی گۆڕینی تەمەنی خانەنشینییە
- عێراق رایگەیاند شەش سەرکردەی مەترسیداری داعشی دەستگیرکردووە
- جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆکایەتی شاندێک لە عێراقە
شەرق
- وەزارەتی ئیتلاعات: ئەندامانی گروپێکی تیرۆریستی لەنێو ئێران دەستگیرکراون
- تاران رووبەرووی کێشەی کەمی درەخت و سەوزایی بووەتەوە
- بەرپرسانی ئێران لە بڵاوبوونەوەی بەرکارهێنانی تیک تۆک لە وڵات نیگەرانن