64
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- عێراق نزیکە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی زەبەلاح بۆ گواستنەوەی غاز لە کەنداوەوە بەرەو ئەوروپا
- لە بودجەی عێراقدا پێنج ترلیۆن دینار بۆ دروستکردنی رێگا و ژێرخان تەرخانکراوە
- وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان: عێراق بۆ چوارەم ساڵ لەسەر یەک بە سەختترین قۆناغەکانی وشکەساڵیدا تێدەپەڕێت
شەرقولئەوسەت
- عێراق ترسی لە کارەساتی سروشتی هەیە لە هۆڕەکانى باشوردا
- ناوەندێکی ئیسرائیلی حەشارگەیەکی موشەکی ئێرانی لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە نزیک سنوری هەرێمی کورستان ئاشکرا کرد
- مایک پێنس، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە لاوازترین دۆخی خۆیدایە
عەرەبی جەدید
- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەیەوێت کامێرای چاودێری بۆ بنکەکانی دەنگدان دابنێت بۆ رێگریکردن لە ساختەکردن و یاریکردن بە دەنگەکان
- ژووری بازرگانیی سعودیە-ئێرانی، هاوبەشییەک لەژێر هەڕەشەی سزاکانی ئەمریکادایە
- لیبیا؛ دەرکەوتنی نەهەنگ ترسی لای ئەو کەسانە دروستکردووە لە کەناردەریاکان مەلە دەکەن
قودسی عەرەبی
- چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لە سەربەخۆیی عێراق بۆ مامەڵەکردنی لەگەڵ پارەکانی کردەوە
- خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا گواسترایەوە بۆ سویسرا و بەلجیکا.. ئەڵمانیاش نیگەرانە
- ئەمریکا یاخیبوونەکەی ڤاگنەر بەکاردەهێنێت بۆ چاندنی سیخوڕەکانی
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا بەڵێنی زیادکردنی موچەی پزیشکە مانگرتووەکانی بەریتانیا دەدات بەو مەرجەی واز لە مانگرتن بهێنن
- هۆشداری دەدرێت کە سەرەڕای قەرەباڵغی و جەنجاڵیی فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا، گەرمای هاوین ئاڵنگارییەکی تازە بۆ گەشتیارە ئەوروپییەکان دروستدەکات
- داپیرەی ئەو گەنجەی لە لایەن پۆلیسەوە لە فەرەنسا کوژرا، داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات
واشتن پۆست
- بەهۆی روداوێکی تەقەکردن لە ویلایەتی مێریلاندی ئەمریکا دوو کەس کوژران و 28ی دیکەش برینداربوون و نیوەی قوربانییەکانیش تەمەنیان خوار 18 ساڵییە
- ئۆکراین دەڵێت پوتین پلانی کارەساتێکی ئەتۆمی هەیە و هێشتا خەڵکی لە نزیکی وێسگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا دەژین
- لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆسەر شاری جنین لە کەرتی رۆژئاوا، لانیکەم چوار فەلەستینی کوژران
عەرەب نیوز
- رێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی داواتی هەنگاوی کردەیی هاوبەش دەکات بۆ رێگریی لە دووبارەبوونەوەی “بێرێزیکردن” بە قورئان
- سەرەڕای هۆشداریی لەلایەن باڵیۆزە بیانییەکان، لە هێرشێکی حوسییەکانی یەمەندا شەش سەربازی سوپای ئەو وڵاتە کوژران
- بەهۆی کوشتنی پیاوێک لەلایەن قەناس بەدەستێکەوە لە شارێکی باکوری لوبنان، گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر لەو وڵاتەدا دروستبووە
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین بە ئەندامانی پارتەکەی دەڵێت لە داهێنانە تیۆرییەکانی پارتەکەیان تێبگەن و بەردەوامبن لە گونجاندنی مارکسیزم لەگەڵ سەردەمەکاندا
- بەهۆی بڕیارە نوێکانی تایبەت بە هەناردەی چیپی ئەلیکترۆنی لەلایەن هۆڵەنداوە، قەیرانی کەمیی چیپ لە جیهاندا دروستبووە
- بەهۆی زیادبوونی روداوەکانی تەقەکردن و ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی، خوێندکارە چینییەکان پشتدەکەنە خوێندن لە ئەمریکا
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- 60٪ی دۆسیەکانی دادگای یاسای سوڵحی تورکیا پرسی خاوەن ماڵ و کرێچین
- یەکێک لە گەورەترین مافیاکانی مادە هۆشبەرەکان کە بیانییە لە تورکیا دەستگیرکرا
- لە سێواس یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی مادیماک کرایەوە کە 33 رۆشنبیری عەلەوی کوژران
سەباح
- ئەمڕۆ کابینەی حکومەت لەبارەی زیادکردنی موچەی خانەنشین و کارمەندان کۆدەبێتەوە
- میت گروپێکی سیخوڕی میتی ئاشکرا کرد
- حکومەت پلانی هەیە لە چیای کاتۆی شڕنەخ بیری نەوت لێبدات
سوزجو
- نرخی سەمونێکی 210 لیرەیی بۆ حەوت لیرە و نیو بەرزبووەوە
- کرێی گواستنەوە گران دەبێت
- دروستکردنی خانوبەرە و باڵەخانە لە هێڵی بومەلەرزە و لە نزیک دۆڵ و شیوەکان قەدەغەکرا
یەنی شەفەق
- سوید تاوەکو ئێستا ئەندامەکانی پەکەکە و گولەنی رادەستی تورکیا نەکردووتەوە
- حکومەت ژمارەیەک شیفرەی گروپی رەک هاکی بەدەستهێناوە کە گروپێکی هاککەری چەپن و لە لیستی تیرۆردایە
- وەزارەتی بەرگری تورکیا: لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکاندا لە هەرێمی کوردستان نۆ گەریلای پەکەکە کوژران
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- گوتەبێژی کاروباری ئابوری ئێران: پێویستە حکومەت دەست لە گیرفانی خەڵکی بهێنێتە دەرەوە
- سەرۆکی سی ئای ئەی: لە ئاییندەیەکی نزیک مۆسکۆ دەبێتە داگیرکراوی چین
- بەهۆی نائارامی کەشوهەواوە مەلەکردن لە دەریای قەزوین قەدەغەکرا
جمهوری ئیسلامی
- یەکەمین گروپی حاجییان ئەمڕۆ گەیشتنەوە ئێران
- جێگری پێشووی سەرۆککۆماری ئەفغانستان: تالیبان ڤاگنەری ئەمریکایە لە ناوچەکەدا
- ئێران هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی، سەردانی فەرەنسا نەکەن
کەیهان
حکومەتی ئێران 13 ماڵپەڕى بێمۆڵەتی فرۆشتنی بلیتى فڕۆکەی بلۆک کرد
هێزی زەمینی سوپای پاسداران درۆن و چەکە تازەکانى نمایش کرد
بەهۆی سوتاندنی قورئانەوە ناردنی باڵیۆزى تازەى ئێران بۆ سوێد راگیرا
پیشرۆ
وەزیری کاری ئێران: ئێران و لوبنان پەیوەندیە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانی بەرەوپێشەوە دەبەن
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: دوژمن لە رێگەی سیخوڕی و تیرۆرەوە دەیەوێت سوپای پاسداران لاواز بکات
بەهۆی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بیانی نرخی ئۆتۆمبێل لە ئێران دابەزیوە