لیۆنێل مێسی بەشداری لە زنجیرە درامایەکی ئەرجەنتینیدا دەکات کە باس لە وەرزش دەکات.
مێسی لە بەشی دووەمی زنجیرە درامای (لۆس پڕۆتێکتۆرێس – Los Protectores) رۆڵی پاڵپشتیکاری یاریزانانی لاو دەگێڕێت.
پاڵەوانی جیهان لەگەڵ ئەکتەرانی ئەرجەنتینی ئادریان سوار، گوستاڤۆ بێرموندێز هەروەها ئەکتەری کۆڵۆمبی ئاندرێس پارا، بەشداری دیمەنێکی زنجیرەکە دەکات.
https://www.youtube.com/watch?v=LsP79HySyxs
لۆس پرۆتێکتۆرێس
کەڤەری زنجیرە درامای لۆس پرۆتێکتۆرێس
ماوەی دیمەنەکەی مێسی پێنج خولەکە و هەرسێ هونەرمەندەکە رۆڵی بریکاری یاریزانان دەگێڕن، مێسی پاڵپشتی یاریزانە لاوەکانی دەکات بۆ چوونە ئەوروپا
لەو بەشەی لیۆ بەشداری تێدا دەکات، لە ئەڵقەی پێنجەمی زنجیرە دراماکە پیشان دەدرێت
زنجیرە ئەرجەنتینییەکەش تەنیا لە خزمەتگوازری ستریمینگی Star+ پەخش دەکرێت.
رووداوەکانی زنجیرەکە لە پاریس و بوینس ئایرێس تۆمار کراون. کڕۆکی بابەتەکەش لەسەر بریکاری یاریزانانە و چۆن دەتوانن بە پەیوەندییەکانیان گرێبەست و ئۆفەری باش بەدەستبهێنن و هێزی بریکاران لە جیهانی تۆپی پێدا دەردەخات.