67
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- سودانی داوا دەکات یاسای نێودەوڵەتی دابنرێت کە رێگە لە دەستدرێژیکردنە سەر پیرۆزییەکان بگرێت
- ئەنجامدانی تاوان لە لوبنان بە شێوەیەکی پێشبینی نەکراو بەرزبووەتەوە
- دیمەشق بەڵێنی دا بە پێشوازیکردن لە گەڕانەوەی 180 هەزار ئاوارە لە لوبنانەوە
قودسی عەرەبی
- هەڕەشەی هێزە چەکدارە شیعیەکان بۆ بەئامانج گرتنی هێزەکانی ئەمریکا، هەرەشەیە بۆ سەر سەقامگیری عێراق
- دەسەڵاتدارانی فەرەنسا دەترسن لە درێژبوونەوەی شەپۆلی توندوتیژیەکانی شەوان
- هەڵگەڕانەوەی ڤاگنەرەکان ململانێی هێزی ئاشکراکرد لە روسیا
عەرەب
- سەدر لەسەر پشتی سوید دەردەکەوێتەوە و دێتە نێو هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان
- ئاسایشی ئاوی عێراق لە مەترسیدایە
- داهاتی نەوت رووکەشی ناکۆکیە سیاسیەکانی لیبیایە
عەرەبی جەدید
- گوماندەکرێت هەواڵگری ئێران دەستی هەبێت لە ناکۆکی نێوان لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە کوردستان
- توندوتیژی لە فەرەنسا دانامرکێتەوە
- ئۆکراین بە هەنگاوەکانی دەیەوێت وا لە روسیا بکات دانوستان بکات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- بە بەشداریی زیاتر لە هەزار کەس لە فەرەنسا، تەرمی گەنجە 17 ساڵییەکە، کە لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا، بەخاکسپێردرا و توندوتیژی خۆپیشاندانەکان بۆ پێنجەم رۆژ بەردەوامبوو
- بەهۆی بوونی مادەی ئەزبێز لە باڵەخانەی قوتابخانەکانی بەریتانیادا، کە لە دەیەکانی رابردوودا دروستکراون، 10 هەزار منداڵ لە 80کانی سەدەی رابردووەوە گیانی لەدەستداوە و هێشتاش مەترسییەکە بەردەوامە
- ئەو باوکانەی دەرمانی نەخۆشی صەرع (بورانەوە) بەکاردەهێنن، ئەگەری زیاترە منداڵەکانیان بە کەمئەندامیی لەدایکبێت
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- چین ئەمریکا بەوە تۆمەتباردەکات کە دەستوەردەداتە پرسی هەناردەی چیپی ئەلیکترۆنیی لەلایەن هۆڵەنداوە بۆ پەکین
- بەهۆی زۆری توندوتیژی و زۆری باندی چەتەیی لە وڵاتی هایتی، نەتەوەیەکگرتووەکان داوای یارمەتی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئەو وڵاتە دەکات
- بەهۆی کاراکردنی سیستەمی ئینتەرنێتی 5G لە نزیک فرۆکەخانەکانی ئەمریکا، کێشە بۆ بۆ فڕۆکە نەفەر هەڵگرەکانی ئەو وڵاتە دروستدەبێت
عەرەب نیوز
- بەهۆی خۆپیشاندانەکانی فەرەنساوە، هەزاران کەس دەستگیرکراون و ماکرۆنیش گەشتەکەی بۆ ئەڵمانیا هەڵوەشاندەوە
- لە سەردانێکیدا بۆ کیڤی پایتەختی ئۆکراین، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا پاڵپشتی وڵاتانی ئەوروپای بۆ ئۆکراین دووپاتکردەوە
- سعودیە ئەمساڵ دایەنگەیەکی بێبەرامبەری بۆ چاودێریکردنی ئەو منداڵانە کردەوە کە دایک و باوکیان بەیەکەوە فەریزەی حەج بەجێ دەگەیەنن
یوئێس ئەی تودەی
- ئەو گەرما کوشندەیەی کە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەکە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکای گرتووەتەوە، خەریکە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت
- روداوەکانی توندوتیژی چەک لە ئەمریکا لە زیادبووندان، لەکاتێکدا وڵاتەکە یادی کوشتنی 7 کەس دەکاتەوە کە لە ساڵیادی سەربەخۆییدا بەیەکەوە کوژران
- ئیلۆن مەسکی خاوەنی تویتەر ژمارەی ئەو تویتانەی کە کەسێک دەتوانێت بیانبینێت، بەشێوەیەکی کاتیی کەمدەکاتەوە
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- لە ئاگری لە ریکلامەکانی سەر جادەدا وێنەی شێخ سەعیدی پیران هەڵواسراوە
- لە ئەستەنبوڵ نرخی کەلوپەل لە مانگێکدا 3.4٪ زیادی کردووە
- نرخی بەنزین، غازی ماڵان، تەلوفون و کۆمپیوتەر لە تورکیا جارێکی دیکە بەرز بووەوە
سەباح
- پسپوڕان هۆشداری لە نەخۆشی خۆبەگەورەزانین و بڵاوبوونەوەی بە شێوەیەکی خێرا دەدەن
- کلچدارئۆغلۆ ئەم جەژنە دوو ملیۆن و 200 هەزار لیرەی بە هۆتێلێک داوە کە پشووی تێدا بکات
- لە ئیزمیر بەهۆی روداوی هاتوچۆوە 25 کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون
یەنی شەفەق
- هەدەپە دەڵێت لە هەموو شارەکانی کاندیدی بۆ شارەوانیەکان دەبێت و جەهەپەش نیگەرانە
- لە 10 شاری فەڕەنسا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا
- لە تورکیا هۆشداری لە زیادبوونی ئاژەڵی نێو کۆڵانەکان دەدرێت
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- لە ساڵی 2021ەوە رێگە نەدراوە 217 زیندانی سیاسی ئازاد بکرێن کە سزاکانیان تەواو بووە
- مەزلۆم داغ و عەبدولرەحمان ئەڕ کە لە زیندانی هەولێردان 44 رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە
- لە ماوەی 22 ساڵی دەسەڵاتی ئاکەپەدا دوو ملیۆن و 88 هەزار و 925 کچی بچووک منداڵیان بووە
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- فۆرن پۆلیسی: وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئێرانیان کردووەتە جێگرەوەی ئەمریکا
- وەزارەتی وزەی ئەمریکا: ئێران لە ماوەی پێنج مانگدا بە بەهای 18 ملیارد دۆلار نەوتی فرۆشتووە
- ئێران داوا دەکات رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەبارەی سووتاندنی قورئان بەپەلە کۆبێتەوە
جمهوری ئیسلامی
- لیرەی سوریا ئیدی بە کیلۆ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بەهاکەی زۆر لە دەستداوە
- وەزارەتی کشتوکاڵ: خەڵکی ئێران هێزی کڕینیان نەماوە
- 60٪ی هۆتێلە چوار و پێنج ئەستێرەییەکانی ئێران مۆڵەتیان نییە
ئەبرار
- بجنورد وەک شاری جیهانی چنینی کۆمبار تۆمار کرا
- دەریای قەزوین بەهۆی ئاوەڕۆی شارەکان پیس دەبێت
- بەم نزیکانە کەشتیەکی جەنگی بە ناوی دەماوەند لەلایەن هێزی دەریایی ئێرانەوە نمایش دەکرێت
ئارمان ئێمڕۆز
- بایدن رازیە ئێران و ئەمریکا زیندانیان بگۆڕنەوە
- ئەمساڵ 19 کەس بەهۆی خواردنەوەی کحوڵی ساختەوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە
- بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی تاران هۆشداری لە هەڵکرنی بایەکی بەهێز لە پارێزگاکە دەدات