زووم،ئاژانسەکان:
تادێت ناڕەزایەتییەکان لە فەرەنسا دژی کوشتنی گەنجێکی تەمەن 19ساڵ بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکانى وڵاتەکە فراوانتر دەبێت، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساش دەڵێت، هێزی ئەمنی زیاتر بۆ “کۆنترۆڵکردنی ئاژاو و نائارامییەکان جێگیر دەکرێن”
ماکرۆن، لەبارەی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان رایگەیاند، هێزی ئەمنی زیاتر بۆ “کۆنترۆڵکردنی ئاژاو و نائارامییەکان جێگیر دەکرێن”.
ئەو گوتیشی، کوژرانی گەنجە 17 ساڵەکە ئیستیغلالکراوە و ئەمەش جێگەی قبوڵکردن نیە.
ئەمە لە کاتێکدایە دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بۆ کۆتاییهێنان بە ناڕەزایەتییەکان، جگە لە رێکارە ئەمنییەکان بریاری هەڵوەشاندنەوەی زۆرێک لە ئاهەنگ و گردبوونەوەکانیان لە بەشە “هەستیارترینەکان”دا، هەروەها داوا لە دەسەڵاتە خۆجێییەکانی شارەکانکراوە لە کاتژمێر نۆی ئێوارەوە بەشێک لە گواستنەوەی گشتی رابگرن لە شارەکان.
ماکرۆن گوتی، روونە ئەو دۆخەی ئێمە تێیدا دەژین، دەرئەنجامی گروپە رێکخراو و توندوتیژەکانە، دۆخەکەش قبوڵکراو نییە و ئەو کەسانەش دەدرێنە دادگا. ئەو ئاماژەی بەوەدا بەشێک لەو خۆپیشاندەرانەی شەوی پێنجشەممەی رابردوو دەستگیرکراون گەنجن، ئەمەش رۆڵی دایک و باوکەکانە بەرپرسیاربن لەوەی گەنجەکانیان لە ماڵەوە بهێڵنەوە و بەشداری خۆپیشاندانەکان نەکەن.
ماکرۆن پەیامێکی ئاراستەی بەکارهینەرانی تۆڕە کۆمەڵاتییەکانکرد و داوای کرد دیمەنە “هەستیارەکانی ئاژاوەگێڕی” بەتایبەت لە هەریەک لە پلاتفۆرمەکانی سناپچات و تیکتۆک. بسڕنەوە و “ڕۆحێکی بەرپرسیارانە” پیشان بدەن.
قسەکانی مارۆن دوای ئەوەدێت، سێشممەی رابردوو لە ناوچەی نانتێری پاریس گەنجێکی بەرەچەڵەک جەزائیری بە گولەی پۆلیس کوژرا، ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و لە هەریەک لە شارەکانی مارسیلیا، لیۆن، تولۆز و لیل خۆپیشاندەران رژانە سەرشەقامەکان و گرژی لە نێوان هێزەئەمنییەکان و خۆپیشندەراندا دروسست بوو، لە ئاکامدا 200 ئەفسەری پۆلیس برینداربوون و زیاتر نزیکەى هەزار و 500 کەس دەستگیرکراون، جگە لەوەی ژمارەیەک باڵاخانە و ئۆتۆمبێل لە شارە جیاوازەکانی فەرەنسا سوتێنران.