32
رۆژنامە عەرەبییەکان
عەرەبی جەدید
- باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق: گەندەڵی و چەک لە دەرەوەی سوپا گەورەترین ئاڵنگارین بۆ سودانی
- سوید داوای هێوربوونەوەی دۆخەکە دەکات دوای ئەوەی ڕێگەی بە سوتاندنی قورئان دا
- لە ترسی ڤاگنەر، ئۆکراین هێزەکانی لە سنوری بێلاروسیا زیاد دەکات
شەرقولئەوسەت
- ئیسرائیل ترسی هەیە حزبوڵا دەستی بە موشەکە پێشکەوتووەکانی روسیا بگات
- پەیامێکی هەڕەشە بە کوشتن لەسەر گۆڕی برایەکی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دانرا و دەزگای هەواڵگریش لێکۆڵینەوە دەکات
- ماکرۆن هەنگاوەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان توندتر کردەوە
قودسی عەرەبی
- هادی عامری داوا لە حکومەتی عێراق دەکات پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوید بکات
- راپۆرتێکی ئەمریکی: کاتی دانانی پلان بۆ قۆناغی دوای پوتین هاتووە
- دەزگایەکی نەتەوەیی پێکهێنرا بۆ ئاشکراکردنی چارەنوسی هەزاران هاوڵاتی سوری بێسەروشوێن
ئەلعەرەب
- کەشوهەواى زەوی لە خاڵێک نزیکدەبێتەوە کە گەڕانەوەی نییە و پلەکانی گەرما بەرەو ئاستی پێوانەیی دەچن
- رژدی ئەمریکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سعودیە تاوەکو رێگری لە نزیکبوونەوەی ریاز و پەکین بکات
- خۆپیشاندانەکان بابەتی رەگەزپەرستییان لە فەرەنسا هێنایەوە بەرباس
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- پۆلیسی فەرەنسا لە روبەڕوبوونەوەی خۆپیشاندان لەسەرتاسەری وڵاتدا بەردەوامە و بەریتانیا داوا دەکات هاوڵاتییانی بۆ وڵاتەکە گەشت نەکەن
- ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا خەریکی رێککەوتنێکە لەگەڵ ئیتاڵیا بۆ رێگریکردن لەو کۆچبەرانەی لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە روو لە ئیتاڵیا دەکەن
- سەرۆکی سوپای ئۆکراین لەبارەی خاوی پرۆسەی هێرشی پێچەوانەی وڵاتەکەی بۆ سەر هێزەکانی روسیا نیگەرانە و داوای چەک و تەقەمەنی زیاتر دەکات
واشنتن پۆست
- ئێمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لە هەوڵێکی سەختدایە بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان و داوا لە دایک و باوکان دەکات منداڵە هەرزەکارەکانیان لە شەقامەکان دوربخەنەوە
- ئۆکراین لە سەردانێکی نهێنی بەڕێوەبەریی دەزگای هەواڵگریی سی ئای ئەی ئەمریکی، ئاشکرایکرد کە پلانی هەیە ناوچە داگیرکراوەکانی وڵاتەکەی کۆنترۆڵ بکاتەوە
- دادگای باڵای ئەمریکا لەبارەی رەتکرنەوەی دروستکردنی وێبسایتێک بۆ هاوڕەگەزخوازانی وڵاتەکەی، لە بەرژەوەندی دیزاینەرەکە و لە دژی هاورەگەزخوازان بڕیاریدا
ژاپۆن تایمز
- رێژەی هەڵاوسان لەماوەی سێ مانگی رابردوودا لە ژاپۆن بۆ دووەمجار بەرزبووەوە و نرخی خۆراک و کەلوپەل لە وڵاتەکەدا گرانتربووە
- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبارەی ئەو باڵۆنە سیخوڕییەی چین کە لەماوەی رابردوودا خستیەخوارەوە دەڵێت باڵۆنەکە هیچ زانیارییەکی لێوە نەنێردراوە
- بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە ژاپۆن کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بێسەروشوێنە
عەرەب نیوز
- هاوڵاتییانی سعودیە لە فەرەنسا بەهۆی خۆپیشاندانەکان و ئاڵۆزی وڵاتەکەوە داوایان لێکراوە لە دۆخی ئامادەباشیدابن
- رێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی داوا دەکات هەفتەی داهاتوو سەرکردە ئیسلامییەکان لەبارەی سوتاندنی کۆپییەک لە قورئان لە سعودیە کۆببنەوە
- مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت لیستی ئەو کۆمپانیایانەی هاوکاریی ئیسرائیلییە هاوردەکان دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر فەلەستینییەکان، پێداچوونەوەی پێداکراوە
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- نەوەی بایدن بە مەبەستی گەشتکردن لە ناوچەی چەشمەی گەشتیاری لە تورکیا بینرا
- تاوەکو ئێستا زانایەکی بواری ئابوری تورکیا نەدۆزراوەتەوە کە دوو هەفتەیە بێسەروشوێنە
- فەرەنسا دەسووتێت و خۆپیشاندانە، بەڵام ماکرۆن لە کۆنسێرتێک بینرا
سەباح
- لە رۆژانی جەژندا 18 کەس لە رووبار و دەریاچەکانی تورکیادا خنکاون
- لە هەندێک شار لەبری گۆشتی قوربانی گۆشتی بەستوو بە خەڵک دراوە
- بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک خێزانە قەرەباڵغەکان دڵخۆشترن
سوزجو
- سبەینێ یادی 33 رۆشنبیر دەکرێتەوە کە لە سێواسی باکوری کوردستان لە ساڵی 1993دا سووتێنرابوون
- لە سێ هاوڵاتی تورکیا هاوڵاتیەک لە ئێستادا بێکارە
- گورسەل تەکین بەرپرسێکی جەهەپە: بەناوی گۆڕانکاریەوە پارتەکەمان دابەش مەکەن
ئەڤرەنسەل
- دوای هەڵوەشاندنی پەیمانی ئەستەنبوڵ بۆ مافی ژنان، 608 ژن کوژراون
- زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەی شەشی شوبات بەدەست پسولەی ئاو، کارەبا و غازەوە گیریان خواردووە
- سورێژە رۆژ بە رۆژ لەنێو منداڵانی تورکیادا زیاتر بڵاو دەبێتەوە
رۆژنامە فارسییەکان
ئارمان ئێمرۆز
- مەریەم رەجەوی سەرۆکی موجاهیدینی خەڵق لە ئەلبانیاوە بۆ فەرەنسا گواستراوەتەوە
- رەخنە لە بەشێک لە پەرلەمانتاران دەگیرێت کە بەگوێرەی بەرژەوەندیەکانی ئێران کار ناکەن
- ئەمریکا ئەرکی سەرۆکی شاندی دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بە کەسێکی دیکە دەسپێرێت
ئەبرار
- بەهۆی هێرش کردنە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە سعودیە دوو کەس کوژران
- پۆلیس ئێران و گاردی نەتەوەیی روسیا رێککەوتننامەی هاوکاریان واژۆ کرد
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: هیچ رێککەوتنێکی نزیکمان لەگەڵ ئێران نییە
ئێعتێماد
- خامنەئی داوا لە وەزارەتی ئیتلاعات و هەواڵگری سوپای پاسداران دەکات ناکۆکیەکانیان بەلاوە بنێن
- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: موسڵمانەکانی جیهان وڵامی سووکایەتیکردن بە قورئان دەدەنەوە
- لاڤرۆف: ئەندامێتی ئێران لە رێکخراوی هاوکاری شەنگەهای هەمیشەیی دەبێت
جمهوری ئیسلامی
- لە ئێران کێشەی کەمی دەرمان دەبێتە قەیرانێکی گەورە
- بەهۆی سووتاندنی قورئانەوە لەبەردەم کونسوڵخانەی سوید لە تاران خۆپیشاندان ئەنجامدرا
- چوار هاوڵاتی عێراقی کە لە زیندانەکانی ئێراندا بوون بۆ وڵاتەکەیان گواسترانەوە