56
رۆژنامە عەرەبییەکان
ئەلعەرەب
- سودانی لەو بەڵێنانەی پاشگەزبوویەوە کە لەبارەى یاسای لێبوردنی گشتی بە سوونەکانی دابوو
- ڕکابەرەکان سود لە شەڕ وەردەگرن بۆئەوەی جێگەی غازی روسی بگرنەوە
- فەڕەنسا 40 هەزار پۆلیسی زیادەی بڵاوکردەوە بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵۆزییەکان
شەرقولئەوسەت
- هەشت هەزار حاجی تووشی فشاری گەرمی بوون و چارەسەری تەندروستییان بۆ کراوە
- توڕەیی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی لەدژی سوتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز لە سوید
- یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ مانەوەی سزای پرۆگرامە موشەکییە بالستییەکانی سەر ئێرانە
قودسی عەرەبی
- دادگای باڵای فەڕەنسا لەبەرکردنی حیجابی لە یاری تۆپی پێی ژناندا قەدەغەکرد
- مۆساد لەناو ئێراندا “پلاندانەری” پلانی هێرشکردنەسەر ئیسرائیلییەکانی لە قوبروس رفاند
- دادگای بەریتانیا: ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا نایاساییە
عەرەبی جەدید
- ئێران: پشتگیری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ میسر دەکەین
- ئۆکراین لەنزیک باخموت پێشڕەوی کردووە
- پێکدادان و ئاڵۆزی شەوانەی پاریس دژی کوژرانی گەنجە 17 ساڵەکە بەردەوامە
زە تایمز
- پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بیر لە پلان بی دەکەنەوە بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران دوای رەتکردنەوەی بریاری ناردنیان بۆ رواندا لەلایەن دادگای باڵاوە
- وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا هێزی کاری وەزارەتەکەی بۆ 200 هەزار بەرزدەکاتەوە لەڕێگای دووهێندەکردنی کۆلێژە پزیشکییەکان
- رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەیەوێت رایبگەیەنێت کە پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان شەکری دەستکرد و شێرپەنجەدا هەیە
واشنتۆن پۆست
- دوای بڕیاری دادگای باڵای ئەمریکا چیتر لەکاتی تۆمارکردنی خوێندکارانی زانکۆ پرسیار لەبارەى رەگەزەوە ناکرێت و پرسیارە رەگەزپەرستییەکان لادەبرێن
- دوکەڵە بەردەوامەکانی ئاگرەکەی کەنەدا هاوینی ئەمریکای توندتر کردووە
- بەرپرسە باڵاکانی روسیا لە دۆخێکی نیگەرانیدان دوای یاخیبوونەکەی ڤاگنەر
چاینە دەیلی
- دەرچوونی یاسای پەیوەندییە بیانییەکانی چین گەرەنتی سەروەری خاکی وڵات مسۆگەر دەکات
- ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ چین هێڵێکی بنەڕەتییە بۆ پاراستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان
- حزبی کۆمەنیستی چین یادی 102 ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە
عەرەب نیوز
- توڕەبوونی موسڵمانانی جیهان بەهۆی سوتاندنی کۆپییەکی قورئان لە سوید زیادی کردووە
- سندوقی دراوی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی مەترسیداری لەبارەى قەیرانی دارایی لوبنان بڵاوکردەوە
- رێکخراوی خاجی سوری نێودەوڵەتی ئاسانکاری بۆ ئازادکردنی 125 سەربازی سودانی کردووە