175
فاینانشیەڵ تایمز
- هاوپەیمانان لەبارەی حەوتەمین تاقیکردنەوەی موشەکی ئەتۆمییەوە هۆشداریی دەدەنە کۆریای باکوور
- بانکی ناوەندی روسیا هۆشداریی دەدات لە سیاسەتی “سەربازیی زۆرەملێ” و دەڵێت دەبێتەهۆی هەڵاوسان
- کێشەی کەمیی گاز لە ئەوروپا وەک خۆی ماوەتەوە، بەڵام پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە لە شەڕی نێوان ئەوروپا و روسیادا، کامیان دەیبەنەوە؟
گاردیان
- بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەپێویستی دەزانێت بەریتانیا باجی سەر کۆمپانیاکانی نەوت کەمبکاتەوە بۆ ئەوەی زیانی زۆرتر بە ژینگە نەگەیەنن
- 12 ئەفسەری پۆلیسی کینیا بە تاوانی جەنگی دژی مرۆڤایەتی تۆمەتبارکران، بەهۆی ئەوەی لە خۆپیشاندانەکانی 2017دا کچێکی 6 مانگییان کوشتبوو
- ئەو بودجەیەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا تەرخانکراوە بەشی ئەوەش ناکات کە برسێتی سۆماڵ بنەبڕ بکات
تایمز
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پشتگیریی لە بڕیارەکەی لیز ترەس دەکات بۆ رێگریکردن لە شا چارڵز تاوەکو بەشداریی لوتکەی شەرەم شێخ نەکات
- لەدوای کابینەکەی ترەسەوە، رێژەی رەهنی خانوبەرە (سودی سەر قیستی خانووبەرە) بەشێوەیەکی خێراو بەرچاو دابەزیوە
- ئەفسەرانی هێزی دەریایی رووسیا ساڵێک لەمەوبەر و لە میانی سەربازیدا، تاوتوێی هێرشی ئەتۆمییان بۆ سەر بەرلین و دوو بنکەی سەربازیی ئەڵمانیا کردووە
دەیلی مەیڵ
- سەرۆکی کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالیستی دیکەی تاقیکردوە و ئەمریکاش هۆشداریی دەدات ئەم کردەوانە کۆتایی بە رژێمەکەی کیم دەهێنێت
- پوتین ئامادەیە بۆ هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی، لەکاتێکدا روسیا بێهیوابووە لە بەرەکانی جەنگ، بۆیە رەنگە پەنا بۆ شتێکی کارەساتبار ببات
- شازادە هاری و میگان جەژنی کریسمس لەگەڵ خێزانی شاهانەی بەریتانیا بەسەر نابەن، چونکە بڕیارە شازادە بانگهێشتی شا چارڵز رەتبکاتەوە