55
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەسەت:
- ناکۆکى کوردى-کوردى لە دەرگاى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانەوە دەگاتە کەرکوک
- هەڵبژاردنە لۆکاڵییەکانى عێراق ناوخۆى “چوارچێوەى هەماهەنگى” دەهەژێنێت
- “ئیمپراتۆریەتى ڤاگنەر”.. ئایندەیەکى ناڕوون پاش نەفیکردنى سەرکردەکەى
عەرەبى جەدید
- باڵیۆزى ئێران لە بەغداد: هیوادارین سەدر بگەڕێتەوە بۆ پرۆسەى سیاسى
- ئوردن بەردەوامە لە خستنەخوارەوەى ئەو درۆنانەى کە لە سووریاوە دێن
- میسر.. زیادبوونى کرێ قەیرانى گەورە لەنێوان حکومەت و کۆمپانیاکان دروستدەکات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- وەزیری بەرگریی ئۆکراین دەڵێت، ئەو دەستکەوتانەى ئۆکراین لە ھێرشەکانی ئێستادا بەدەستیھێناوە وەکو بەرچاوڕوونییەکە بۆ ھێرشێکی پێچەوانەی گەورە لە داھاتوودا
- بەرپرسانی بانکە ناوەندییەکانی بەریتانیا ھۆشداریی دەدەن کە رێژەی سوودی بانکی لە وڵاتەکەدا بەرزدەبێتەوە و لەو ئاستە بەرزەشدا دەمێنێتەوە
- نەتەوەیەکگرتووەکان هەوڵى دروستکردنی دامەزراوەیەک دەدات بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی 102 ھەزار سوورى کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە ساڵی 2011ەوە بێسەروشوێنن
چاینەدەیلی
- شی جینپینگی سەرۆکی چین دەڵێت، ئاڵوگۆڕی ھاوڵاتییان لەنێوان ئەمریکا و وڵاتەکەیدا ھۆکارێکی گرنگە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە
- چین وەکو شۆڕشێکی تەکنەلۆژی، لە ھەوڵدایە بۆ پەرەپێدانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر
- پاش حەوت ساڵ کارکردن تیایدا، چین بەسەرکەوتوویی کۆتایی بە دروستکردنی گەورەترین تونێلی لە جیھاندا هێنا کە دەکەوێتە ھەرێمی تبتی وڵاتەکەیەوە
واشنتن پۆست
- یاخیبوونەکەی گروپی ڤاگنەر، پێگەی پوتین وەکو سەرۆکی وڵاتێکی زلھێزی جیھان دەلەرزێنێت
- دوكەڵی ئاگری دارستانەکانی کەنەدا و شەپۆلی گەرما ژیانی خەڵکی لە مەکسیکەوە تا کەنەدا خستووەتە مەترسییەوە
- لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا چوار گەنج لە رووداوی جیاجیادا لە واشنتن بە رووداوی تەقەکردن گیانیان لەدەستداوە
عەرەب نیوز
- پاش بەرێوەچوونی جەژن، رێوڕەسمى حەج بە “رەجمکردنی شەیتان” بەردەوامە
- ئەو کەسەی کە دوێنێ لە سوید قورئانی سوتاند لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەوە بە وروژاندنی گروپێکی ئایینی تاوانبارکرا
- بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، ناتوانین چارەسەری ھێرشی چەکداریی ئیسرائیلییە ھاوردەکان بۆ سەر فەلەستینییەکان بکەین
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- پرۆفیسۆرێکی بەناوبانگی بواری ئابوری تورکیا بەناوی کۆرهان بەرزەگ 12 رۆژە بێسەروشوێنە
- گوتەبێژی ئاکەپە سوتاندنی قورئانی لەلایەن گەنجێکی سویدی شەرمەزارکرد
- ئەو کەسەی لە ئەمریکا هێرشی کردە سەر کۆمەڵەی ماڵی کوردى دەستگیرکرا
سەباح
- وەزیری پەروەردەی تورکیا: رێگە نادەین لە خوێندنگەکاندا بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازى بکرێت
- ئەو کەسەی لە سوید قورئانی سوتاند بە رەگەز عێراقییە
- بە ملیۆنان کارمەندی حکومەتی تورکیا چاوەڕێ دەکەن دوای جەژن خانەنشین بکرێن
سوزجو
- پاش جەژنی قوربان گۆڕانکارییەکی گەورە لە پێکهاتەی جەهەپەدا روودەدات
- لە بۆدروم کە ناوچەیەکی گەشتیارییە جێگە نەماوە؛ گەشتیاران لەسەر شەقامەکان دەخەون
- لە شاری ئەرزەرۆمی باکوری کوردستان پارکێکی 500 دۆنمی کە بەناوی ئەردۆغانەوە دروستکراوە دەفرۆشرێت
ئاکشام
- ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا لە پەیوەندیپەکی تەلەفونیدا گفتوگۆیان لەبارەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا کرد
- ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا: سوتاندنی قورئان تاوانە
- هاکان فیدان: ئەوانەی لەبەرامبەر سوتاندنی قورئان بێدەنگن هاوبەشی تاوانەکەن