لاپەڕەی “ئەپڵ هەب” کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بەرهەمەکانی ئەپڵ. 6 گۆڕانکاری سەرەکی و ریشەیی خستووەتە روو کە ئایفۆن 15 لەخۆی دەگرێت.
ئەپڵ لەم ساڵانەی دوایی گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی لە مۆبایلەکانیدا نەکردووە، وا بڕیارە ئایفۆن 15 لە ئەیلولی ئەمساڵ رابگەیەندرێت.
وەک لاپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، گۆڕانکارییەکانی ئایفۆن 15 بەمجۆرە دەبن/
چیپ
چیپ وەک دەوترێت مێشکی مۆبایلەکەیە، وا بڕیارە “ئایفۆن 15 پرۆ” و “ئایفۆن 15 پرۆماکس” چیپی A17 Bionicی نوێ بەکاربهێنن، بەڵام “ئایفۆن 15” بەردەوامدەبێت لەسەر بەکارهێنانی چیپی A16 Bionic
تا ئێستا تایبەتمەندییەکانی چیپە تازەکەی A17 Bionic ئاشکرانەکراوە
بارگاوی کردنەوە
وا بڕیارە ئایفۆن 15 شێوازی بارگاوی کردنەوەی “تایپ C – USB” بەکاربهێنێت هاوشێوەی مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆید، ئەمەش دەمێکە چاوەرێ دەکرا لە ئەپڵ بەهۆی کەمی و سنورداری کێبڵی Lightning
بێدەنگکەر
ئایفۆن 15 بەنیازە وازبهێنێت لە دوگمەی بێدەنگکردن “سایلێنت” کە لە تەنیشتەکانی مۆبایلەکە بوونی هەبوو، کە ئەم دوگمەیە بۆ چەند ئەرکێکی دیکە بەکارئەهێنرا نەک تەنها سایلێنت کردنی مۆبایلەکە.
تیتانیۆم
دەگوترێت ئایفۆن بڕیاریداوە دەستبەرداری بەکارهێنانی ماددەی فۆلاز بێت لە دروستکردنی مۆبایلەکە و لەبری ئەوە بۆیەکەم جار ماددەی تیتانیۆم بەکاردەهێنرێت لە دروستکردنی مۆبایلەکان.
بەم پێیە کێشی ئایفۆنە نوێکان کەمتر دەبێت و پتەوتر دەبن، ئەمەش گۆرانکارییەکی گەورەیە، کە لە “ئایفۆن ئێکس”ەوە ئەپڵ فۆلاز بەکاردەهێنێت.
چوارچێوەی شاشە
چوارچێوەی شاشە ئەو بەشەیە کە لە دەوری شاشەکەیە و لێنزەکانی کامێرای پێشەوەی لەسەر جێگیرکراوە، وا بڕیارە ئایفۆن 15 باریکترین چوارچێوەی شاشەی هەبێت لە نێو هەموو مۆبایلەکان، بە جۆرێک کە باریکی مۆبایلی شاومی 13 تێپەرێنێ.
لێنزی نوێ
مانگی رابردوو، کۆم یۆنگ شی، شیکەرەوە لە کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند، لێنزی نوێی ئایفۆن رێگە بەنزیککردنەوەی بینین دەدات تا 5 بۆ 6هێندەی تر