25
گاردیان
- راوێژکارێکى حکومەتى بەریتانیا رەخنە لە حکومەتى وڵاتەکەى دەگرێت، بەهۆى سەرکەوتوونەبوونى لە بەرەنگاربوونەوەى دەردانى گازى دوانۆکسیدى کاربۆن بۆ نێو بەرگەهەوا
- سەرۆکى دورخراوەى ڤاگنەر، دواى داواکارییەکەى بێلاڕوس گەیشتە ئەو وڵاتە
- پزیشکە پلە باڵاکانى بەریتانیا بەنیازن لە مانگى تەموزدا مانگرتن رابگەیەنن بەهۆى داواکارى زیادکردنى موچە
واشنتن پۆست
- دواى هەوڵى یاخیبوونە شکستخواردووەکەى روسیا، خەڵکى وڵاتەکە بەگومانن لە یەکگرتووى سوپاکەیان
- سەرەڕای کۆتایینەهاتنى کۆرۆنا، بەڵام ئەمریکییەکان چیتر پابەندى رێنماییەکان نابن
- رێوڕەسمى ئەمساڵى حەج بەهۆى هەڵگرتنى رێکارەکانى کۆرۆنا ریکۆردێکى مێژووى تۆمارکرد
چاینە دەیلى
- سەرۆکى چین لەکاتى پێشوازیدا لە سەرکردەکانى وڵاتانى باربارۆس، نیوزلەندا، ڤێتنام و مەنگۆلیا جەختى لە گرنگى رێگەى ئاوریشم کردەوە، وەک هۆکارێک بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییە هەمەلایەنەکان لەنێوان وڵاتاندا
- سەرۆکوەزیرانى چین داوا لە وڵاتانى جیهان دەکات هەماهەنگى جیهانى لە بوارى ئابوریدا بەهێز بکەن
- لە گوتارێکدا سەرۆکى روسیا سوپاسى هاوڵاتیان و سەربازانى وڵاتەکەى کرد کە رێگرییان کرد خوێن بڕژێت
عەرەب نیوز
- ئێوارەى دوێنێ بە بەشدارى زیاتر لە دوو ملیۆن حاجى لەژێر گەرماى 48 پلەى سیلیزیزا سەرکەوتن بۆ کێوى عەرەفە، بۆ بەجێهێنانى فەریزەى حەج
- بەرپرسانى باڵاى ئیسرائیل بەڵێنیانداوە رێگرى بکەن لە هێرشى ئیسرائیلییە هاوردەکان بۆسەر فەلەستینییەکان لە کەرتى رۆژئاوا
- لە هەنگاوێکى بەپەلەدا حکومەتى لوبنان ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى قۆناغە کۆتاکانى خوێندنگەکانى هەڵوەشاندەوە، کە بڕیاربوو لە 6ى تەموزدا ئەنجام بدرێت