18
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- پارتى و یەکێتى سەربارى ناکۆکییە توندەکانیان کۆبوونەوە، هەڵبژاردنەکان و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغداد تاوتوێکران
- پوتین دوو بژاردە دەخاتە بەردەم ڤاگنەر: تێکەڵبوون بە سوپا یان رۆیشتن بۆ بیلارووسیا
- روحانى و لاریجانى چاوەڕوانى “ئاماژەى ئیجابین” بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانى ئێراندا
قودسى عەرەبى
- 269 حزبى عێراقى ناویان تۆمارکردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکاندا
- ناتانیاهۆ دروستکردنى دەوڵەتى فەڵەستین رەتدەکاتەوە.. دەسەڵات: 140 وڵات دانیان بە دەوڵەتەکەماندا ناوە
- سودان.. داواى دوورخستنەوەى عەبدولفەتاح بورهان دەکرێت پاشئەوەى پشتیوانى خێرا سەربازگەیەکى پۆلیسی کۆنتڕۆڵکرد
عەرەب
- ناکۆکى نێوان دوو جەمسەرەکەى سیاسەت لە هەرێمى کوردستان گەورەترە لە پرسى هەڵبژاردنەکان
- بەهۆى خراپى دۆخى ئابوورییەوە، فەڵەستینییەکان ئاژەڵى قوربانى بە قیست دەکڕن
- یاخیبوونەکەى ڤاگنەر کۆتایی بە رۆڵى ئەو گروپە ناهێنێت وەکو باڵى مۆسکۆ لە دەرەوە
عەرەبى جەدید
- ناتانیاهۆ لە کۆبوونەوەیەکى داخراودا: پێویستە کۆتایی بە ئاواتى فەڵەستینییەکان بهێنین بۆ دروستکردنى دەوڵەت
- رژێمى سووریا هێرشەکانى بۆسەر پارێزگاى ئیدلیب دەستپێکردەوە
- حزبوڵڵاى لوبنان درۆنێکى ئیسرائیلى خستەخوارەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- سەرۆکی گروپی ڤاگنەر دەڵێت هێرشەکەی روسیا وانەیەکی نمونەیی بوو بۆ سەکردەکانی روسیا، بۆ ئەوەی بزانن کە دەیتوانی لە رۆژێکدا دەستبەسەر ئۆکرایندا بگرێت
- بەرپرسانی سوپای بەریتانیا دەڵێن وڵاتەکەیان پێویستی بە سەرباز و بەرگریی زیاترە بۆ چارەسەری مەترسییەکانی روسیا بۆسەر وڵاتەکەی
- بەهۆی زۆری کێشیانەوە، ئۆتۆمبێلی کارەبایی زیانی زیاتری لە ئۆتۆمبێلی ئاسایی بە رێگاوبانەکانی بەریتانیا گەیاندووە
واشنتن پۆست
- پوتین سورە لەسەر ناردنی گروپی ڤاگنەر بۆ بێلاوس، بژاردەی دووەمی ناردنەوەی سەربازەکانییەتی بۆ نێو خێزانەکانیان و دووبارە دامەزراندنیانە لە وەزارەتی بەرگریی
- بەهۆی هەڵگرتنی پاشماوەی گازی کارگەکان لە ناوچەیەکی رەشپێستەکان لە ویلایەتی لۆویزیانای ئەمریکا، ژینگەدۆستان لەبارەی سەلامەتی و دادپەروەریی لە بایدن نیگەرانن
- بەهۆی یاخیبوونەکەی سەرۆکی ڤاگنەر لە روسیا، نیگەرانی لەبارەی بوونی ئەو گروپە لە ئەفریقا دروستبووە
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین داوا دەکات زیاتر پەرە بە گەنجی وڵاتەکەی بدرێت چونکە پێی وایە هیوای داهاتووی نیشتیمان و حزبی کۆمۆنیستی وڵاتەکەن
- چین لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی تایبەت بە پرسی ماددەی هۆشبەر
- چین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گەرمایەی کە روبەڕوی بووەتەوە و لە 60 ساڵی رابردوودا لە وڵاتەکە وێنەی نەبووە، چەندین رێکار دەگرێتەبەر
عەرەب نیوز
- زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە ژێر 46 پلەی گەرمادا بەرێگاوەن بۆ مینا بۆئەوەی بەیانی فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن
- دوای روخانی باڵەخانەیەکی 13 نهۆمی لە میسر، تیمەکانی فریاگوزاریی خەریکی گەڕانن بەدوای قوربانیاندا
- حزبوڵای لوبنان دەڵێت لە ئۆپراسیۆنێکدا درۆنێکی ئیسرائیلیان خستووەتە خوارەوە کە بەسەر باشوری وڵاتەکەدا فڕیوە
رۆژنامە تورکییەکان
ئاکشام
- تورکیا، سويد و فینلەندا لەبارەی ئەندامێتی دوو وڵاتەکە لە ناتۆدا کۆدەبنەوە
- میت لە دژی گروپێکی یەپەگە لە منبج ئۆپراسیۆنی ئەنجامدا
- پارێزگارەکانی هاتای، سەمسور و دیلۆك گۆڕدران
سوزجو
- نرخی سمیتێک لە تورکیا گەیشتە 10 لیرە
- بەڕێوەبەری کەناڵی “تەلە یەک” بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی ئۆجالان دەستگیرکرا
- شارەوانییەکانی ئاکەپە رێگە بە سازکردنی کۆنسێرتی گۆرانیبێژە راپەکان نادەن
حوڕیەت
- وەزارەتی تەندروستیی تورکیا هۆشداری لە خواردنی گۆشتی سوور دەدات
- میچۆتاکیس گۆڕانکاری گەورە لە کابینە تازەکەی حکومەتی یۆناندا دەکات
- 20 بەرپرسی سەربازی رووسیا دەستیان لە یاخیبوونەکەى ڤاگنەردا هەبووە
قەرار
- بەهۆی جەژنەوە هۆتێلەکانی ئیزمیر پڕبوون و جێگە نەماوە
- دۆلارێک 26 لیرەی تێپەڕاند
- 11 – 12ی تەمموز لوتکەی ناتۆ لە لیتوانیا بەڕێوەدەچێت
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- لە سیستان و بەلوچستان 764 کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە رەوانەی نەخۆشخانە کران
- لە دوو مانگی رابردوودا هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی ئەوراسیا 70٪ زیادی کردووە
- لە هێرشی هاوبەشی سووریا و رووسیادا هەشت سەرکردەی چەکدارەکانی سوریا کوژران
جمهوری ئیسلامی
- نزیکەی 180 جۆری دەرمان لە ئێران دەست ناکەون
- سەرچاوە ئاوییەکانی تاران بەشی دانیشتووانەکەی ناکات
- وەزیری ناوخۆی ئێران هۆشداری لە پێکدادانی نێوان سوپای پاسداران و هێزەکانی تاڵیبان دەدات
ئێعتێماد
- لە جیهاندا 296 ملیۆن کەس مادە هۆشبەرەکان بەکاردەهێنن
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئێمە دەمانەوێت لە دانووستانە ئەتۆمییەکاندا ئەنجامێک بەدەستبهێنین
- ئارد لە عێراق و سوریا کەم بووە
ئەبرار
- دوو کەسی دیکە بەهۆی خواردنەوە کحولییە ساختەکان لە مازندەران گیانیان لەدەستدا
- لە سیستان و بەلوچستان هاوڵاتیان کۆچ دەکەن و دەست لە کشتوکاڵ هەڵدەگرن
- حەوت کەسایەتی ئێرانی لە لیستی گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا زیادکران