37
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 “مینا” حاجیانی ماڵی خودا لەخۆدەگرێت بۆ بەجێهێنانی رۆژی تەروییە، کە یەکێکە لە ئەرکەکانی بەجێهێنانی حەج.
مینا بە زۆر رووداوی مێژوویی و ئایینیەوە بەستراوەتەوە، ئەو شوێنەیە کە پێغەمبەر ئیبراهیم بڕیاریدا ئیسماعیلی کوڕی لەوێ بکات بە قوربانی، هەروەها ئەو شوێنەیە کە تێیدا پێغەمبەری ئیسلام رەجمی شەیتانی کرد، هەروەها لە حەجی ماڵئاواییدا لەم شوێنەدا قوربانی کرا، هەر بۆیە موسڵمانان لە “مینا” قوربانی دەکەن و رەجمی شەیتان دەکەن.
مینا بە ژمارە
- روبەری مەزەندەکراوی مینا نزیکەی 7.82 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
- لوتکەکانی مینا نزیکەی 500 مەتر بەرزترە لە ئاستی دۆڵەکە.
- مینا 15 هەزار یەکەی فێنککەرەوە و هەواگۆڕكێی تێدایە.
- 30 هەزار ئاو پرژێنی لێیە بۆ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە خێمەکان.
- زیاد لە 3 هەزار کامێرای چاودێری و 12 هەزار بڵندگۆ هەیە بۆ رێنوێنی و ئاگاداریی.
- 97 بنکەی فریاگوزاری و 320 ئوتومبێلی فریاکەوتن و 6 فرۆکەی فریاکەوتن و 9 ماتۆڕی فریاکەوتن بوونیان هەیە، لەگەڵ ئوتومبێلی گۆڵف و عەرەبانەی گواستنەوە.
- مینا رۆژانە 700 هەزار مەتر چوارگۆشە ئاوی بۆ دابین دەکرێت.