63
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
ئۆبزێڤەر
- سەرکردەی یاخیبووەکانی روسیا پێشکەوتنی تانکەکانی بەرەو مۆسکۆ راگرت بۆئەوەی وڵاتەکە لە خوێنڕێژیی بپارێزێت
- گروپی ڤاگنەری یاخیبووی روسیا پوتینی سەرۆکی وڵاتەکە لە لاوازترین خاڵیدا جێدەهێڵێت
- بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە بەریتانیا، هۆشداری لە روودانی شەپۆلی هەورەبروسکە لە وڵاتەکەدا دەدرێت
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هیندستان بۆ ئەمریکا ئەو ئاڵەنگارییانەی چین بۆ هەردوو وڵات دروستیکردووە، خستە تەوەری کۆبوونەوەکانیان
- چین داوا لە بەریتانیا دەکات خۆی بەدوور بگرێت لەو جموجۆڵانەی دورگاکانی فالکلاند کە رەنگە ببێتە هۆی قوڵکردنەوەی كێشەکانی نێوانیان
- بەهۆی بەزاندنی سنوری ئاسمانی تایوان لەلایەن هەشت فڕۆکەی چینەوە، گرژییەکانی نێوانیان زیاتر دەبێت
واشنتن پۆست
- بەهۆی شۆڕشە کورتخایەنەکەی روسیاوە، ڤلادیمیر پوتین روبەڕوی مەترسیدارترین ئاڵەنگاریی سەرۆکایەتییەکەی بووەوە
- سیخوڕەکانی ئەمریکا پێشتر ئاگاداری ئەوەبوون کە پریگۆژین خەریکی پلانێکی سەربازییە لە روسیا
- بەرزی پلەکانی گەرما لە ویلایەتی تەکساس لۆدی زۆر دەخاتە سەر تۆڕەکانی کارەبا و بۆ پڕکردنەوەی پیداویستی سود لە پاتری گەورە، هاوشێوەی ترێلە، دەبینرێت
عەرەب نیوز
- هێرشی ئاسمانی و شەڕیی چەکداریی لە پایتەختی سودان بەردەوامە و سەرەڕای شیبوونەوەی تەرمەکان، هاوکارییە مرۆییەکانیش دواکەوتوون
- دانیشتووانی گوندێکی فەلەستین دەڵێن گروپێکی چەکداریی ئیسرائیلییە هاوردەکان ویستوویانە ئاگر لە ماڵەکانیان بەربدەن، لەکاتێکدا خەڵکیشی تێدابووە
- بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمى حەج بەشێوەیەکی رێکوپێک، سعودیە سودێکی زۆر لە تەکنەلۆجیا وەردەگرێت
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- مەراڵ ئاکشەنەر بە سەرۆکی پارتی باش هەڵبژێردرایەوە
- ئەمڕۆ گەورەترین پێشبڕکێی ئەسب سواری لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت
- دوای پێنج مانگ لە بومەلەرزەکە منداڵێک بە کەسوکاری شاد بووەوە
سەباح
- وەزیری وزەی تورکیا: تاوەکو ساڵی 2024 بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیەنینە 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا
- 18 هەزار کارمەندی شارەوانیەکانی جەهەپە بەهۆی ئەوەی جەژنانەیان پێنەدراوە دەستیان لەکارەکانیان هەڵگرت
- هاتوچۆی بەهۆی جەژنەوە زیادی کردووە و لەم رۆژانەدا 20 کەس بەهۆی روداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە
سوزجو
- لە تورکیا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە نۆ رۆژ پشوو راگەیەندرا
- ئاکشەنەر پەشیمانە کە لە یەکەم هەڵبژاردنیدا 15 پەرلەمانتاری لە جەهەپە وەرگرتووە بۆئەوەی سەربکەوێت
- بەرپرسێکی رێکخراوی گولەن بەناوی مستەفا بویداک لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا
ئاکشام
- بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە رێگاکان زۆر قەرەباڵغ بوون و هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت
- سەربازێکی تورکیا دوای ئەوەی لە هەرێمی کوردستان بریندار بوو گیانی لەدەستدا
- پێدەچێت پارتی باش بە تەواوی لە ئۆپۆزسیۆن دوور بکەوێتەوە
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
- جگە لە گەیلان هەموو پارێزگاکانی ئێران روبەڕوی داتەپینی زەوی بوونەتەوە
- سی ئێن ئێن: ئێران و یەکێتی ئەوروپا لە رێککەوتنی ئەتۆمی نزیک بوونەتەوە
- رێژەی هەڵاوسان لە ئێران بۆ 48.5% زیادی کردووە
کەیهان
- ئابوری ئێران لەسەردەمی رەئیسیدا دوو هێندەی کابینەکەی رۆحانییە
- باڵیۆزانی ئێران و سعودیە لە بەیروت لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی دوو وڵات کۆبوونەوە
- کەنعانی: ئێران پشتگیری لە روسیا دەکات
ئەبرار
- 172 کەس لە سیستان و بەلوچستان بەهۆی خوڵبارینەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان کران
- کۆنتڕۆڵکردنی نرخی نان و مریشک لە ئێران لە دەستی دەوڵەتدا نەماوە
- یەکێتی ئەوروپا چوار کۆمپانیای ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانیەوە
مەردوم سالاری
- ئەکۆنۆمیست: لە ئیستادا زەمینەکە بۆ دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران گونجار نییە
- منداڵان لە ئێران بوونەتە قوربانی دەستی مافیاکانی کۆکردنەوەی خوڵ و خاشاک
- سریلانکا لە بری قەرزی نەوت چای بۆ ئێران دەنێرێت