10:05
سەرۆکایەتی بیلاروس: پوتین سوپاسی سەرۆکی بیلاڕوس دەکات دوای ئەوەی سەرۆکی ڤاگنەری رازیکرد بە کشانەوە
10:00
سی ئێن ئێن: هەواڵگریی ئەمریکا پێیان وایە سەرۆکی گروپی ڤاگنەر ماوەیەک لەمەوبەر پیلانی دژی سەرکردایەتی سەربازی رووسیا داڕشتووە
سی ئێن ئێن: هەواڵگریی ئەمریکا و رۆژئاڤا زانیویانە پریگۆژین لە نزیک رووسیا چەک و تەقەمەنی کۆدەکاتەوە
سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی هەواڵگری رۆژئاوا: ئێمە پێمان وایە پروپاگەندەکانی یەڤگینی پریگۆژین سەبارەت بە کەمی تەقەمەنی فێڵێک بووە
08:45
ڤاگنەر پێشڕەوی هێزەکانی بەرەو مۆسکۆ رادەگرێت
08:34
رۆیتەرز: لە تۆمارێکی دەنگیدا سەرۆکی گروپی ڤاگنەر رایدەگەینێت لەبەر ئەوەی خوێن نەڕژێت چەکدارەکانیان دەگێرنەوە بنکە سەربازییەکانیان
08:18
سەرۆکی بیلاڕووس بەتەلەفوون پەیوەندی بەسەرۆکی گروپی ڤاگنەرەوە کرد
سەرۆکایەتی بیلاڕوس: سەرۆکی گروپی ڤاگنەر پێشنیازی سەرۆکی بیالرووسی بۆ ڕاگرتنی پێشڕەوی هێزەکانی ڤاگنەر بەرەو مۆسکۆ قبوڵ کرد
سەرۆکایەتیی بیلاروس: گفتوگۆکانی سەرۆکی بیلارووس لەگەڵ سەرۆکی گروپی ڤاگنەر بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆک پوتین بەڕێوەچووە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: متمانەی تەواومان هەیە کە رووسیا بەسەر رووداوەکانی ئێستادا زاڵ دەبێت
07:57
رۆیتەرز: نزیکەی پێنج هەزار چەکداری ڤاگنەر لە مۆسکۆ نزیکدەبنەوە
07:00
هێزەکانی ئۆکراین هەوڵ دەدەن بەرگرییەکانی ڕووسیا لە سۆلیدار، بەخموت و زاپۆرۆژێ بشکێنن، سەرچاوە: پێگەی سەربازی ریبار
06:40
سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ داوا لە خەڵکی دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە، لەکاتێکدا گروپی ڤاگنەر بەرەو شارەکە دەڕۆن- سەرچاوەBBC
06:30
میدیا لۆکاڵییەکان لە حاکمى لیپێتسکەوە گواستیانەوە کە کاروانێکى سەربازیی سەربە ڤاگنەر بەرەو سنورى شارەکە پێشڕەویی دەکەن- ئانادۆڵو
حاکمى لیپێتسک: رێوشوێنى پێویست بۆ پاراستنى دانیشتووانى شارەکە گیراوەتەبەر و تائێستا دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە
گروپى ڤاگنەر رایگەیاند، هێزەکانیان چوونەتە نێو شارەکانى رۆستۆڤ و فۆرنیش لە نزیک سنوورەکانى ئۆکراین
06:00
گروپى ڤاگنەر دەڵێت، هێزەکانیان چوونەتە نێو شارى لیپێتسک کە 510 کم لە مۆسکۆى پایتەختەوە دوورە- سەرچاوە ئاژانسی ئانادۆڵۆ
05:32
کۆشکی کرێملین: پوتین یاسایەک واژۆ دەکات کە رێگە بە سزادراو و زیندانییەکان دەدات خزمەتى سەربازیى بکەن
03:00
دیمیترى مێدڤێدڤ جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتمانیى روسیا: خیانەتکاران تێکدەشکێنین و سزایان دەدەین
مێدڤێدڤ: لەگەڵ دوژمنی ناوخۆ و دەرەوەی روسیادا بە یەکسانی مامەڵە دەکەین
03:22
هێزەکانی ڤاگنەر رایدەگەیەنن کە هێزەکانیان بەرەو مۆسکۆ پێشڕەوی دەکەن
03:07
فەرماندەی گروپی ڤاگنەر: هێزەکانمان روبەڕوی بۆردومانی فڕۆکە و تۆپخانەکان بوونەتەوە
دەزگای هەواڵگریی روسیا لەسەر رووداوەکە قسە دەکات: هەوڵی دروستکردنی شەڕی ناوخۆ شکستیهێنا
01:48
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین باس لە یاخیبونەکەی گروپی ڤاگنەر دەکات
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین لەبارەى دۆخی ناوخۆیی روسیا: ئەوانەی رێگەی شەیتانیان گرتەبەر خۆیان لەناودەبەن
12:05
رەمەزان قادیرۆڤ سەرۆکى چیچان لەسەر یاخیبونەکەی گروپی ڤاگنەر: ئەوەى ڤاگنەر دەیکات یاخیبوونى سەربازیی و خیانەتێکى گەورەیە
10:04
پوتین گوتارێک پێشکەش دەکات و دەڵێت: چەکدارانی ڤاگنەر هەڵگەڕانەوە
لەم بەستەرەوە گوێبیستی گوتەکانی پوتین بن:
https://fb.watch/lmjJnIxguk/?mibextid=DcJ9fc
پوتین لە گوتارەکەتدا: روسیا لە شەڕێکی قورسدایە لەپێناو داهاتووی خۆی، ئەمەش پێویستی بە وازهێنانە لە هەموو ئەو شتانەی کە لاوازمان دەکەن
پوتین: دووپاتیدەکەمەوە کە هەر یاخیبوونێکی نێوخۆیی هەڕەشەیە بۆسەر وڵاتەکەمان
پوتین: ئەوەى ئەمڕۆ روبەڕوى دەبینەوە، خیانەتێکى ناوخۆییە
پوتین: هەر هێرشێکی تیرۆریستی بۆسەر وڵاتەکەمان بەرپەرچدەدەینەوە
10:47
دوای گوتارەکەی پوتین
گروپی ڤاگنەر: پوتین هەڵبژاردنێکی هەڵەی کرد و بەمزوانە ڕوسیا سەرۆکێکی نوێی دەبێت
سەرۆکى گروپى ڤاگنەر وەڵامی گوتەکانی پوتین دەداتەوە دەڵێت: پوتین هەڵەیەکى گەورەى کرد، کە منى بە خیانەتکار ناوهێنا
سەرۆکى گروپى ڤاگنەر: وڵاتێکمان ناوێت لە گەندەڵى و درۆدا بژی
سەرۆکى گروپى ڤاگنەر: هیچ کەسێکمان تەسلیمى پوتین نابێت
09:10
ئاژانسی تاسی روسیا: بەمنزیکانە پوتین گوتارێک پێشکەش دەکات
پریکۆژین سەرۆکی گروپی ڤاگنەر: هێزەکانمان چوونەتە نێو شاری رۆستۆڤ، کە نزیکەی 60 کیلۆمەتر لەنێو خاکی روسیادایە
09:02
سەرۆکی گروپی ڤاگنەر: هێزەکانمان بۆ دەستبەسەرداگرتنی سەرۆکایەتی سوپای روسیا بەڕێوەن بۆ مۆسکۆ
دەزگاى ئاسایشی فیدراڵى روسیا داوا لە چەکدارانى ڤاگنەر دەکات یڤگنى پریگۆژین، سەرۆکى گروپەکە دەستگیر بکەن