54
رۆژنامە عەرەىبییەکان
سەباح
- سەرکەوتنی بودجە سێ ساڵییەکە بەندە بە نەهێشتنی گەندەڵی و ئیدارەدانی خراپ
- پانزە شاری نیشتەجێبوون دروستدەکرێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون
- دیاریکردنی نرخی دەرمان لە کەرتی تایبەت هێشتا جێبەجێنەکراوە
شەرقولئەوسەت
- “تارمايي سەدر” باڵی بەسەر هەڵبژردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا کێشاوە
- خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤا هۆشداری لە دەرئەنجامەکانی کۆنگرەی ئاستانا دەدات
- شەڕی سودان گواسترایەوە بۆ چەند شارێکی تر و دوو ملیۆن و 500 هەزار ئاوارەش هەن
قودسی عەرەبی
- عێراق پابەندە بە بەندە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ چەک داماڵین
- رێککەوتنی ئێران-ئەمریکا نزیکە و بایدن وازی لە ڕێگریکردنی تەواوەتی هێناوە
- توندترین بارگرژیی سەربازی لەنێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەمساڵدا لە ئیدلیب ڕوویدا، کوژراو و بریندار هەن
عەرەبی جەدید
- لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی تۆمەتبار دەکرێن بە کودەتاکردن بەسەر رێککەوتنەکەی شنگال
- حکومەتی ئیسرائیل پشتگیری “تیرۆری” کۆمەڵگەنشینەکان دەکات
- پشتیوانانی ترەمپ لە کۆنگرێسەوە هەوڵی لادانی بایدن دەدەن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- بەهۆی قەیرانی هەڵاوسان و زیادکردنی رێژەی سوود لە بەریتانیا، بانکەکان دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی ئەوانەی قیستی خانوبەرەکانیان دواخستووە، بۆ ماوەی 12 مانگی دیکە درێژکردەوە
- یەکێتی ئەوروپا لە هەفتەی داهاتوودا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات لەرێگەی چەند رێکارێک و تەکنەلۆجیاوە بەرەنگاری گەرمبوونی زەویی ببنەوە
- مۆسکۆ سەرۆکی گروپی ڤاگنەر بە داڕشتنی پیلانێکی چەکداریی لە دژی هێزەکانی تۆمەتباردەکات
چاینە دەیلی
- لەچەند رۆژی داهاتوودا، گەرمای هەڵپڕوکێنەر و بارانی بەلێزمە چاوەڕاوانی چین دەکات و وڵاتەکەش باری لەناکاو رادەگەیەنێت
- سەرۆکوەزیرانی چین داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات کە هەنگاوی کرداریی بنێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کورتهێنانی دارایی لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوودا
- چین دەستیکردووە بە سودبینین لە بیابانە روتەن و وشکهەڵاتووەکانی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە لەڕێگای تۆرباینی هەوایی و پانێڵی وەرگرتنی وزەی خۆرەوە
واشنتن پۆست
- دادگای باڵای ئەمریکا دەسەڵاتەکانی بایدن، بۆ زیاتر توندوتۆڵکردنی سنورەکانی بەڕووی کۆچبەراندا، زیاتر دەکات
- درەنگی شەوی هەینی دامەزراوەی فیدراڵی ئاسایشی روسیا تۆمەتێکی یاسایی لەدژی سەرۆکی گروپی ڤاگنەر، بەتۆمەتی یاخیبوون، تۆمارکرد
- شارەزایانی کەشناسیی هۆشداریی دەدەن لە هاتنی شەپۆلێکی گەرما لە ویلایەتی تەکساس کە بۆماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت
عەرەب نیوز
- نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت ئیسرائیل، بە بەکارهێنانی چەکی پێشکەوتوو، کەرتی رۆژئاوای فەلەستین دەکاتە مەیدانی جەنگ و دۆخەکە خەریکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت
- یەکەم کاروانی هاوکاریی مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان دوای بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا، دەگاتە ناوچەی گرووپە یاخییەکانی ئیدلیب لە سوریا
- بەهۆی مەترسی هێرشی قرش بۆسەر مەلەوانان، هاوڵاتییانی لوبنان وەرزی هاوینیان لە وشکانیدا بەسەردەبەن
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- کەناراوەکانی تورکیا جمەیان لە گەشتیار دێت
- بانکی ناوەندی تورکیا دەیەوێت رێژەی سوود زیاد بکاتەوە
- ئەڵمانیا رێوشوێنەکانی وەرگرتنی مافی نیشتەجێبوون لە وڵاتەکەی بۆ بیانیەکان ئاسان دەکات
سەباح
- لە پێنج مانگدا 15 ملیۆن گەشتیاری بیانی سەردانی تورکیایان کردووە
- عەبدولرەحمان چادرچی بەرپرسێکی گەورەی پەکەکە لە هێرشی درۆنەکانی تورکیادا کوژرا
- لە شارەکانی گرەسون و ئوردو لافاو دروست بوو و کەسێک گیانی لەدەستدا و زیانێکی زۆری مادی دروست بوو
سوزجو
- پارتی گۆڕانکاری تورکیا بە فەرمی تێکەڵ بە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بوو
- ئەمڕۆ پارتی باش کۆنگرەی خۆی ساز دەکات و بڕیار لەسەر مانەوەی لە هاوپەیمانی گەل دەدات
- بەهای گەورەترین پارەی تورکیا کە 200 لیرەییە گەیشتە حەوت دۆلار و 80 سەنت
ئەڤرەنسەل
- کەمترین موچە لە تورکیا بۆ 500 دۆلار زیادکرا بەڵام بەهۆی لەدەستدانی بەهای لیرە کەمترین موچە بووەتە 445 دۆلار
- دەسەڵات لە رێگەی گۆڕانکاری لە دەستوری تورکیادا دەیەوێت کۆمەڵەی (LGBT)یەکان دابخات
- ئەو سێ پۆلیسەی لە ئامەد منداڵێکی 14 ساڵیان ئەشکەنجەدابوو و دەستگیرکرابوون ئازاد کران
رۆژنامە فارسییەکان
ئارمان ئێمرۆز
- لە ماوەی هەفتەیەکدا 18 کەس لە قادرمەکانی میترۆی تاران کەوتوونەتە خوارەوە و بریندار بوون
- رووباری زایەندەروودی ئەسفەهان بە تەواوی وشکی کردووە
- توندڕەوەکانی ئێران هەوڵ دەدەن پشتگیری زۆرینەی بەرپرسانی ئێران بەدەست بهێنن
ئەبرار
- هێزی دەریای ئێران هۆشداری بە کەشتیە جەنگیەکانی وڵاتانی دیکە لە کەنداودا
- 25 سیناتۆر نامەیەکیان لەبارەی پرسی ئەتۆمی ئێران رادەستی بایدن کرد
- کەشوهەوای پیس لە تاران نەخۆشی دڵی لەنێو خەڵکی پارێزگاکەدا زیاد کردووە
ئێعتێماد
- فەڕەنسا و سعودیە بە دەیان رێککەوتننامەیان بە بەهای ملیاردها دۆلار واژۆ کرد
- ئەردۆغان و نەتەنیاهۆ مانگی داهاتوو کۆدەبنەوە
- سەرمایەدارانی ئێران لە بواری نیشتەجێبووندا کار ناکەن و هەڵدێن
کەیهان
- هەناردەکردنی نەوتی ئیران 350 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادی کرد
- رێژەی هەڵاوسان لە ئێران 12% کەمی کردووە
- ژمارەی ئەو کەسانەی بە خواردنەوەی کحولی ساختە لە ئەلبورز گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 17 کەس