33
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- بەهۆى تێکشکاندنێکى “کارەساتبار” هەر پێنج سەرنشینەکەى ژێردەریایی “تیتان” گیانیان لەدەستدا
- بانکى ئینگلتەرا رێژەى سوود لە 5% بەرزدەکاتەوە ئەمەش ملیۆنان کەس تووشى گرفت دەکاتەوە کە بۆ کڕینى خانوو پارەیان لە بانک وەرگرتووە
- مارک زوکەربێرگ چاڵێنجەکەى ئیلۆن مەسکى قبوڵکرد و لە لاسڤێگاس شەڕى نێو قەفەس دەکەن
واشنتن پۆست
- پاش گیانلەدەستدانى منداڵێکى کۆچبەرى هەشت ساڵ لە تەکساس، وەزارەتى ئاسایشى ناوخۆى ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە شوێنى مانەوەى پەنابەران دەکات
- بەهۆى خراپى بارودۆخى ژێرئاو لە زەریاى ئەتڵەسیدا، رەنگە دۆزینەوەى تەرمى پێنج کەسەکەى لەژێردەریاییەکەدا گیانیان لەدەستدا کارێکى مەحاڵ بێت
- رەنگە ئەمریکا لە ئاڵۆزییەکانى کەرتى رۆژئاواى فەڵەستین تێوەبگلێت بەهۆى ئەوەى ئیسرائیل هێلیکۆپتەرى ئەمریکى لە هێرشەکانیدا بەکاردەهێنێت
عەرەب نیوز
- بە بەشدارى شازدەى جێنشینى سعودییە، سەرکردەکانى جیهان لە لوتکەیەدا لە فەرەنسا گفتوگۆ لەبارەى هەژاریی و گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا دەکەن
- سعودییە ئیدانەى هێرشەکانى ئیسرائیل دەکات بۆسەر کەرتى رۆژئاواى “داگیرکراوى” فەڵەستین
- مالیزیا بەنیازە رێکاریی یاسایى دژى فەیسبووک بگرێتەبەر بەهۆى ئەوەى “ناوەڕۆکى زیانبەخشى” نەسڕیوەتەوە سەربارى ئەوەى چەندینجار داواى لێکراوە
چاینادەیلى
- چین و فەرەنسا بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى نێوانیان، چەندین رێککەوتننامە لە بوارەکانى دەریایی، ئاسمانی و ئەتۆمیدا واژۆ دەکەن
- هاوڵاتیانى پەکینى پایتەخت بەهۆى بەزربوونەوەى پلەى گەرما بۆ 40 پلەى سیلیزى روو لە ناوچە ئاوییەکانى شارەکە دەکەن بۆ خۆفێنککردنەوە
- بەرپرسێکى پارتى کۆمۆنیستى چین دەڵێت، سەربارى جیاوازییەکانی نێوانیان، بەڵام چین و بەریتانیا خاڵى هاوبەشیان زۆرە کە کارى لەسەر بکەن
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- کۆنگرێس فشار لە بایدن دەکات تاوەکو رێگریی بکات لە ئەنجامدانى “رێککەوتنێکى خراپ” لەگەڵ ئێراندا
- سەرکێشى “ژێردەریاییەکە” بە کارەسات کۆتاییهات.. گیانلەدەستدانى هەر پێنج سەرنشینەکەى راگەیەنرا
- “لوتکەرى پاریس”.. بانگەواز بۆ سیستمێکى تازەى دارایی لە جیهاندا
قودسى عەرەبى
- هەفتەى داهاتوو حکومەتى عێراق دەست بە جێبەجێکردنى یاساى بودجە دەکات و هەولێریش داوادەکات پێداچوونەوە بە مادەکانیدا بکرێت
- پێکدادان لەنێوان دوو پارتى ئۆپۆزسیۆنى ئێران لە سلێمانى روودەدات و کوژراو و بریندارى لێدەکەوێتەوە
- ئیکۆنۆمیست: دیمەشق خراپترین شارە بۆ ژیان لە جیهاندا و ڤییەننا باشترینە
عەرەب
- واشنتن بوونى سەربازیی خۆى لە سوریا بەهێز دەکات بۆ روبەڕبونەوەى مۆسکۆ
- هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى، ناکۆکى ناوخۆیی لەنێو حزبەکانى میسردا دەتەقێنێتەوە
- پێکدادانەکانى کەرتى رۆژئاوا لە لێوارى جەنگدایە
عەرەبى جەدید
- قەیرانى بودجە لە عێراق، لەرزۆکى رێککەوتنە سیاسییەکانى دەرخست
- بەهۆى ناجێگیریی نرخى دۆلار، بازاڕى بیناسازى لە عێراق وەستاوە
- کیێڤ پردەکانى کریمیا بە ئامانج دەگرێت.. مۆسکۆ خۆى بۆ لێدان لە زاپۆریژیاى ئەتۆمى ئاماد ەدەکات