24
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سعودیە و ئێران پشتگیری تەواوی پڕۆژەی “رێگای گەشەسەندنی” عێراق دەکەن کە ئاسیا و کەنداو بە ئەوروپا دەبەستێتەوە
- دوو وێستگەی وزەی خۆر لە بەسرە و موسەنا دروستدەکرێن کە 1500 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت
- بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی غازی کەرکوک زیادکرا
عەرەب
- ناکۆکی نێوان لایەنە شیعەکانی هاوپەیمانی ئێران لەبارەى هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەرکەوت
- فەرەنسا هەڵمەتێکی چڕی دەستپێکردووە بۆ خێراکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکی لوبنان
- لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئاگربەست، شەڕ و پێکدادانەکان لە سودان دەستیانپێکردەوە
عەرەبی جەدید
- لە هەر کاتژمێرێکدا نۆ حاڵەتی جیابوونەوە ژن و پیاو لە عێراق تۆماردەکرێن
- دانوستانی “بنیادنەرانە”ی گەورە دانوستانکارانی ئێران و ئەوروپی لە قەتەر دەستیپێکرد
- کۆنگرەی حزبەکانی تورکیا دوای هەڵبژاردن؛ لێپرسینەوە و گۆڕانکاری
شەرقولئەوسەت
- چوار ملیۆن یەمەنی بەدەست خراپی ئاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن
- ئێران لە هەموو لایەکەوە هەوڵی تێکشکاندنی گەمارۆکانی سەری دەدات
- سودانییەکان سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و پارەیان لێبڕاوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- لە هەنگاوێکدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە، وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا پشکنینی سییەکان بۆ ئەو کەسانە دەکات کە پێشتر جگەرەکێش بوون
- خێزانی ملیاردێرە بەریتانییەکە، کە لە ژێردەریاییە ونبووەکەی زەریای ئەتڵەسی دایە، نیگەرانن لە درەنگ راگەیاندنی هەواڵەکە لەلایەن کۆمپانیای دروستکەری ژێردەریاییەکە
- بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی بانکی ئینگلتەرا بەسەر هەڵاوسان لە بەریتانیادا پاشەکشەی ئابووری لە ئێستادا شتێکی حەتمییە
چاینە دەیلی
- بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەڵمانیا دەبێتە هێزێکی سەقامگیری بە جیهان دەبەخشێت
- دوای روداوێکی تەقینەوە لە چێشتخانەیەکی ینچوان لە چین و گیانلەدەستدانی 31 کەس، سەرۆکی وڵاتەکە داوای فریاگوزاریی بەپەلە دەکات بۆ رزگارکردنی ئەوانەی کە هێشتا لە باڵەخانەکەدا ماون
- چین و ئەمریکا لەبارەی رێکخستنی زیاتری گەشتی راستەوخۆی فڕۆکەوانیی گەیشتوونەتە رێککەوتن
واشنتن پۆست
- ئەمریکا و رۆژئاوا لە پاڵپشتییەکی دیکەی داراییدا بۆ ئۆکراین، بەڵێنیاندا ملیاران دۆلار تەرخانبکەن بۆ وڵاتەکە
- کەمیی پەناگە بۆ خۆشاردنەوە لە موشەکەکانی روسیا، قەیرانێکی دیکەیە روبەڕوی دانیشتووانی کیێڤ بووەتەوە
- بەهۆی کەمیی کات، دوورەدەستی ناوچەکە و نەمانی ئۆکسجین، گەڕان بەدوای پێنج کەسی نێو ژێردەریاییەکە خەریکە پەنجەرەی هیواکان دادەخات
عەرەب نیوز
- لە هێرشێکی تازەى 400 ئیسرائیلی هاوردە بۆسەر شارۆچکەیەکی کەرتی رۆژئاوا، فەلەستینییەک کوژرا و 12ی دیکەش برینداربوون
- بەگوێرەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە 10 خێزان، نۆیان لە لوبنان پارەی کاشیان پێ نییە بۆ کڕینی پێداویستی رۆژانەیان و منداڵانی شەش ساڵان دەنێرن بۆ کارکردن
- نەتەوەیەکگرتووەکان داوادەکات وڵاتانی ئاسیا لێکۆڵینەوە بکەن لە پێشێلکارییەکانی میانمار بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ
رۆژنامە تورکییەکان
سەباح
- ئەردۆغان: کلچدارئۆغلۆ هەرچیەک بکات لە هەڵبژاردنەکاندا زلەی گەلی هەر بەردەکەوێت
- لە مەلەتی 757 یەکەی نیشتەجێبوون لە مانگی تشرینی دووەمدا رادەستی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە دەکرێن
- لە سوریا و عێراق پێنج ئەندامی پەکەکە کوژران
سوزجو
- لەتێک پاقلاوە لە تورکیا بە 21 لیرەیە
- کلچدارئۆغلۆ ئامادەکاری بۆ گۆڕینی رێکخستنی جەهەپە لە هەموو پارێزگاکان دەکات
- بانکی ناوەندی تورکیا ئەمڕۆ بڕیار لەسەر زیادکردنی سوودی بانکی دەدات
ئاکشام
- بڕیارە لە مانگی تەمووزدا کەمترین موچەی کارمەندان ببێتە 22 هەزار لیرە
- ئەمریکا کاردانەوەی لەدژی هێرشکردنە سەر بەرپرسانی یەپەگە و هەسەدە پیشاندا
- لە ئامەد بەهۆی ناکۆکی لەسەر زەوی 11 کەس کوژراون
قەرار
- نرخی مەڕوماڵات بەراورد بە جەژنی قوربانی ساڵى رابردوو 140% زیادی کردووە
- ئەردۆغان ئامادەکاری بۆ گۆڕینی بەشێک لە بڕگەکانی دەستوری تورکیا لە رێگەی ریفراندۆمەوە دەکات
- وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا لەبارەی پرسی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ و فڕۆکەی ئێف16 کۆبونەوە
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- مانگێکە تاران کەشوهەوای پاکی نەبووە
- وەزارەتەکانی دەرەوە و کارەبای عێراق سەرقاڵی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکن بۆ ئەوەی قەرزی ئێران بدەنەوە
- شێرپەنجەی گەدە زۆرترین جۆری شێرپەنجەیە لە نێو ئێرانیەکاندا
شەهروەند
- ئێران دەیەوێت 20%ی کارەبای وڵات لە رێگەی وزەی ئەتۆمیەوە بەرهەم بهێنێت
- ئێران دەتوانێت 20%ی مادەی لیتیۆمی جیهان دابین بکات
- رەئیسی: پلانمان هەیە دەریاچەی ورمێ ببوژێنینەوە
کەیهان
- حکومەتەکەی رەئیسی 270 هەزار ملیار تومەن قەرزی حکومەتەکەی رۆحانی داوەتەوە
- لە هەر خولەکێکدا 20 کەس لە جیهاندا بەهۆی شەڕەوە ئاوارە دەبن
- لە ئاستانا پلانێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی تورکیا و سوریا ئامادە کراوە
رویداد ئێمڕۆز
- داهاتی نەوتی ئێران دوو ئەوەندە زیادی کردووە
- لە 20 ساڵی رابردوو لە ئێران 400 هەزار کەس بەهۆی رووداوی هاوتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە
- پەیوەندیەکانی ئێران و ئازربایجان لە خراپترین ئاستدایە