28
رۆژنامە تورکییەکان
حوریەت
- ئەردۆغان و مەسرور بارزانی باسی پرسی تیرۆر و وزەیان کرد
- کەمترین موچە لە تورکیا کرایە 11 هەزار و 402 لیرە
- کلچدارئۆغلۆ: پێویست بێت مێزێکی 16 لایەنی پێکدەهێنم
سەباح
- حکومەت پلانی هەیە موچەی بێکاری زیاد بکات
- رێژەی ئەو کەسانەی ڤیزای ئەڵمانیا وەردەگرن و ناگەڕێنەوە زیادی کردووە
- هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی بڕێک پارەی زۆری ساختە لە بازارەکانی تورکیا دەدرێت
سوزجو
- ئەندامێکی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کوژرا، کە بە رەگەز ئەڵمانیە
- سەرۆکی مەهەپە بەهۆی رەتکردنەوەی بڕینی هاوکاری خەزێنە بۆ هەدەپە دادگای دەستوری ئیدانە کرد
- پێدەچێت پارتی باش لە هاوپەیمانی جەهەپە و پارتەکانی دیکە بکشێتەوە
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- یوسرا دەروێش هاوسەرۆکی کانتۆنی قامشلۆ بە درۆنی تورکیا کوژرا
- تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 600 ژن و منداڵی ئێزدی رزگار نەکراون
- لە باکور ئەنجومەنی خۆجێی گەل جارێکی دیکە دروست دەکرێتەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- پزیشکێکى پێشووی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا دەڵێت، کەرەنتینەی سەردەمی کۆرۆنا زیانی زۆری بە منداڵانی جیلی ئەوکات گەیاندووە ناتوانن تێکەڵی کۆمەڵگا بن
- گەڕان بەدوای ژێردەریاییەکەی زەریای ئەتڵەسی بەردەوامە و کەمتر لە 40 کاتژمێر ئۆکسجینی تێدا ماوە بۆ تیمە پێنج کەسییەکە
- بەهۆی ئەشکەنجەدان و فرۆشتنی ڤیدیۆی توندوتیژی چەند بێچووە مەیمونێک، باندێکی 20 کەسی لە ئیندۆنیزیا، لە نێویشیاندا سێ ژنی بەریتانی، دەستگیرکران
چاینە دەیلی
- شرۆڤەکارانی سیاسی دەڵێن سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کاتێکی باشە بۆ ئەوەی نیەتێکی باش بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیریی دروستبکرێت
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین داوادەکات پەیوەندییەکانی ئەوروپا و وڵاتەکەی بەرەوپێش ببات
- بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئەمریکا، دیاردەی رەگەزپەرستی لەو وڵاتەدا بەرەوە ئاستێکی خراپتر هەنگاو دەنێت
واشنتن پۆست
- ئەمریکا و ئێران بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە پەیوەندیدان لەبارەی پرسی سنوردارکردنی بەرهەمێنانی وزەی ئەتۆمی و زیندانییەکانیان لەلای یەکتری
- بەهۆی یاساکانی شاری نیویۆرک لەبارەی پەنادانی کۆچبەرانەوە، زۆرینەی کۆچبەرانی خەڵکی ڤەنزوێلا لەوشارەدا نیشتەجێ دەبن و بەدوای کاردا دەگەڕێن
- روسیا چەندین هێرشی درۆنی لە شارەکانی ئۆکراین ئەنجامدا لە سەروبەندی هێرشەکانی ئۆکراین بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی
عەرەب نیوز
- لە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستیندا، رۆژی سێشەممە هەشت فەلەستینی و چوار ئیسرائیلی کوژران
- بەهۆی زۆری خواستەوە، سعودیە خەریکی دامەزراندنی کۆمپانیای فرۆکەوانی زیاترە لە وڵاتەکەیدا
- بەهۆی قەیرانی ئابورییەوە، هاوڵاتییانی تونس بۆ بەشداریی لە جەژنی قوربان ناتوانن ئاژەڵی قوربانیی بکڕن
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لیژنەى دارایی: پێدەچێت هەفتەى داهاتوو سەرۆککۆمار یاساى بودجە پەسەندبکات
- عێراق چوارەم گەورەترین هاوردەکارى کاڵا و کەلوپەلى ئوردنییە
- دانووستانەکانى عێراق و ئێران بۆ پێدانى شایستەى دارایی غاز دەستپێدەکەنەوە
شەرقولئەوسەت
- مەسرور بارزانى لە ئەنقەرە بوو بۆ تاوتوێکردنى “ئاڵوگۆڕى بازرگانى” و “ئاسایش”
- دیمەشق و ئەنقەرە نەخشەرێگەى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان تاوتوێ دەکەن
- بایدن پێیوایە هەڕەشەکانى پوتین بۆ بەکارهێنانى چەکى ئەتۆمى راستەقینەن
قودسى عەرەبى
- بەرپرسانى هەرێمى کوردستان: شایستەکانمان لە بوجەدا لە پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشوور کەمترە
- راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق: کەمپى هۆل هەڕەشەکى راستەوخۆیە لەسەر ئاسایشمان
- 2.5 ملیۆن سودانى ئاوارە و دەربەدەربوون.. لاشەى کوژراوەکان شەقامەکانى دارفۆر دادەپۆشێت
عەرەبى جەدید
- قەتەر “بەردەوامە لە نزیککردنەوەى بیروبۆچوونەکان” لەبارەى دۆسیەى ئەتۆمى
- بەهۆى ئێرانەوە ئەمریکا سزاى کۆمپانیا ئیماراتییەکان دەدات
- جەنگى سودان: سعودییە لە هەوڵەکانى بەردەوامە بۆ درێژکردنەوەى ئاگربەست
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- لە ئێران 18 حاڵەتی تای خوێن بەربوون تۆمارکراون
- ساڵی رابردوو 19 هەزار و 500 کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە ئێران گیانیان لەدەستداوە
- ژمارەی ئەو کەسانەی بە خواردنەوەى مادەى کحوڵی ساختە لە کەرەج گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 15 کەس
هەمشەهری
- رەئیسی: هەندێک کەس گوتیان ناتوانین نەوت بفرۆشین، ئێمە دەیفرۆشین و پارەکەشی وەردەگرین
- ساڵانە 800 هەزار نەشتەرگەری گلێنەی چاو لە ئێران ئەنجام دەدرێن
- 40%ی فڕۆکەکانی ئێران لەکارکەوتوون
جمهوری ئیسلامی
- 70%ی تەکسیەکانی کرمانشان بە کەڵک نەماون
- لەندەن سامانی مۆسکۆ لە وڵاتەکەی بلۆک دەکات
- رەئیسی: هەموو جۆرە هەوڵدانێک بۆ ئاساییکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل خیانەتە
تجارەت
- قەبارەی بازرگانی هیندستان و ئێران گەیشتە پێنج ملیار دۆلار
- قەبارەی بازرگانی ئێران و سعودیە گەیشتە 15 ملیۆن دۆلار
- حکومەت دەیەوێت لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە بازاری خانووبەرە کۆنتڕۆڵ بکات