48
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- 260 هەزار کارمەند و راهێنەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەرێوەدەبەن
- لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دزەپێکردنی نوسراوە فەرمیەکان وەک تاوانێکی گەورە باس دەکات
- عێراقیەکان لە کڕینی موڵک لە تورکیا دەکشێنەوە
شەرقولئەوسەت
- سەدرییەکان بەشداری هەڵبژاردنە ناوخۆییەکەی عێراق دەکەن و هاوپەیمانێتیە سیاسیەکان تووشی سەرلێشێوان دەکەن
- هێشتا گوتە و درووشمەکانی سەدام حسێن لە نێو خوێندنگاکان و دیوارەکان بوونیان ماوە و حکومەت بە دوای بنبڕکردنیانە
- کۆتاییەکی تراژیدی چارەنووسی دەرهێنەرێکی عێراقی بوو دوای 6 رۆژ لە دیارنەمانی
قودسی عەرەبی
- بەرپرسێکی ئێرانی دەڵێت عێراق دەروازەمانە بۆ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عەرەب
- حکومەتی کوردستان داوای وەبەرهێنان دەکات لە کۆمپانیا ئەمریکیەکان
- رژێمی سوریا هێزەکانی چڕدەکاتەوە لە سنوورەکانی باکوری رۆژئاوا، بۆ جێگرتنەوەی هێزە کوردیەکان لەسەر سنووری تورکیا
عەرەب
- وەستاندنی بودجەی دژەتیرۆر قۆناغێکی نوێی قەیرانە بەردەوامەکەی نێوان پارتی و یەکێتیە
- دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە بڕیارێکی سیاسیە نەک هونەری
- هەردوو سەرکردەی بزوتنەوەی جیهاد و بزوتنەوەی حەماس لە تاران گفتوگۆ و دانوستان ئەکەن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- ژێردەریاییەکی بەریتانی کە پێنج گەشتیاری هەڵگرتبوو بۆ ئەوەی بچن کەشتی ژێرئاوکەوتوى تایتانیک لەژێر دەریای ئاتڵانتیک ببینن، لە دوێنێوە دیار نەماوە
- بەگوێرەى توێژینەوەیەک، سەرخەوشکاندنی 20 خولەکیی بۆ کەسانی بەتەمەن یارمەتییان دەدات مێشکییان بە گەنجی بمێنێتەوە
- دوای دەکردنی لە پیشەی پەرلەمانتاریی، بۆیس زۆجۆنسۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا داوای ئاشتبوونەوە دەکات لەگەڵ ریشی سوناکدا
چاینە دەیلی
- لەپێشوازی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەرۆکی چین دەڵێت جیهان پێویستی بە پەیوەندیی جێگیریی نێوان ئەو دوو وڵاتە هەیە
- بەهۆی بەرەوپێشچوونی پیشسازی دروستکردنی کەشتی لە چین، خواست لەسەر کەشییەکانی ئەو وڵاتە زیادیکردووە
- فەرەنسا دەیەوێت ببێت بە ناوەندیی پێشکەوتنی زیرەکیی دەستکرد لە ئەوروپا
واشنتن پۆست
- نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI) سوربووە لەسە لێکۆڵینەوە لە رۆڵی دۆناڵد ترەمپ لە هێرشەکانی سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2021دا
- سەرەڕای کەمیی هاوکارییەکان بۆ وڵاتەکەی، ئۆکراین لێکۆڵینەوە لە دیاردەی گەندەڵیی و پسوڵەی ناڕاست دەکات
- ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، گفتوگۆکانیان لەگەڵ سەرۆکی چین زۆر راشکاوانە بووە
عەرەب نیوز
- شازادەی جێنشینی سعودیە بەشداریی لە کێبڕکێی 179 وڵاتدا دەکات بۆ پێشوازیکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی EXPO 2030
- لەسەردانەکەیدا بۆ پاریس، شازادەی جێنشینی سعودیە لەگەڵ ئەو وڵاتەدا رێککەوتن دەکات بۆ دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی هێلیکۆپتەر لە سعودیە
- لە هێرشێکی نوێی ئیسرائیلدا بۆسەر کەرتی رۆژائاوا، پێنج هاوڵاتیی فەلەستینی کوژران
رۆژنامە تورکییەکان
ئەڤرەنسەل
- داواکاری بۆ بڕینی هاوکاری خەزێنەی دەوڵەتی بۆ هەدەپە رەتکرایەوە
- کۆبونەوەی حکومەت بۆ دیاریکردنی کەمترین موچە لە تورکیا بێئەنجام بوو
- 30%ی جۆری دەرمانەکان لە باکوری کوردستان پەیدا نابن
سوزجو
- ئەگەری هەیە 29ی مانگ لێبوردنێکی گشتی بۆ زینداینیان رابگەیەندرێت
- بازاری کۆنەی جلوبەرگ لە تورکیا ئاگردەکاتەوە
- ئیمامئۆغلۆ: بۆ بەهێزکردنی جەهەپە پێویست بکات سەرۆکی گشتیش دەگۆڕین
حوریەت
- فیلمێکی نوێ لەبارەی ژیانی ییڵماز گونەی بەرهەمدەهێندرێت
- بکوژی ئەو چوار ژنە دەستگیرکرا کە لە ئیزمیر تەرمەکانیان لەنێو سەلاجەی ماڵێکدا دۆزرانەوە
- پسپوڕێکی کەشوهەوا: ئەم هاوینە لە چەندین پارێزگای تورکیا بە بەردەوامی باران دەبێت
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- رۆژنامەنوسێک کە حەوت ساڵ بوو بەهۆی هەواڵێکەوە دەستگیرکرابوو ئازاد کرا
- کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپە و پەرلەمانتاری پارتی چەپ: ئاکەپە دەیەوێت کوردی خۆی دروستبکات
- لە تورکیا هۆڵی مەساج کە تێیدا کاری “نائەخلاقی” ئەنجام دەدرێت زیاد بووە
رۆژنامە فارسییەکان
ئیتلاعات
- سەرۆکی چین: داهاتووی مرۆڤایەتی پەیوەندی بە ئاشتی نێوان ئەمریکا و چینەوە هەیە
- رەئیسی: ئاساییکردنەوەی پەیوەندی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی ئەنجامی نابێت
- حکومەتی ئێران 570 ملیارد تومەن قەرزاری بانکەکانە
جمهوری ئیسلامی
- گرانى لە ئێران دەستیپێکردووە و خەڵک توانای کڕینى کەم بووەتەوە
- ئێران و یەکێتی ئابوری ئەوراسیا رێککەوتننامەیەک واژۆ دەکەن
- لە ئێران قەیرانی دەرمان سەریهەڵداوە
کەیهان
- لە هێرشی ئیسرائیلدا پێنج فەڵەستینی کوژران و 66 فەڵەستینیش بریندار بوون
- وەزیری دەرەوەی ئێران: دەمانەوێت پەیوەندیەکانمان لە ئەفریقا پتەو بکەین
- ئیتلاعات: دەزگای هەواڵگری 20 وڵات دەستیان لە ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییانەدا هەبووە
ئەبرار
- مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: هەولێر لە مافی خۆی لە بەغداد خۆش نابێت
- لە ئیلام گروپێک دەستگیرکرا، بەدوای ئاڵتون و شوێنەواردا دەگەڕان
- وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی قەتەر و عەمان دەکات