39
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- شارەزایان: دەکرێت لە نەوتی باشور قەرەبووی نەوتی هەرێم بکرێتەوە
- پەرلەمان داوای هەنگاوی توندتر و کاراتر بۆ روبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی دەکات
- وەزارەتی بازرگانی عێراق 400 تۆن گەنمی ئوستراڵی هاوردە دەکات
قودسی عەرەبی
- پاسەوانانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رێگرییان لە وێنەگرانی دەزگا میدیاییەکان کرد رۆژی رۆژنامەوانی عێراقی رووماڵ بکەن
- دەستەی دەسپاکی عێراقی: لە ماوەی شەش مانگدا هەزار و 700 فەرمانی دەستگیرکردن دەرکراوە
- ئاگربەستی نوێ لە سودان چووەبواری جێبەجێکردنەوە و هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێراش تۆمەتبارن بە پێشێلکردنی
عەرەبی جەدید
- نیو ملیۆن کرێکاری بیانی لە عێراق کار دەکەن و ساڵانە هەشت ملیار دۆلار دەنێرنە دەرەوە
- سوپای ئۆکراین لە زاپۆریژیا پێشڕەوی کردووە و روسیاش نێوەندگیری ئەفریقی رەتدەکاتەوە
- سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ چین جێگەی چاوەڕوانی گەورە نییە
شەرقولئەوسەت
- ئیبراهیم رەیسی: ئێران هیچکات بەرەو دروستکردنی چەکی ئەتۆمی ناڕوات
- سێ حزب لە هاوپەیمانی جەهەپە جیادەبنەوە و هاوپەیمانێتییەکی نوێ دروستدەکەن
- لە سێ مانگی شەڕی سوداندا سێ هەزار کەس کوژراون
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- لە سەردانەکەیدا بۆ چین، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێگەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا دەکاتەوە
- کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ئەسترازێنیکای بەریتانی-سویدی دەیەوێت لقی سەرەکیی کۆمپانیاکە لە چین جیابکاتەو و لە هۆنگ کۆنگ دایبمەزرێنێت بۆ ئەوەی دوربێت لە ململانێی سیاسیی
- سعودیە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، بە فەرمیی بانگهێشتی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێرانی کردووە، سەردانی وڵاتەکەی بکات
چاینە دەیلی
- دوای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پەکین، چین و ئەمریکا لە ئاستی باڵادا گفتوگۆدەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان
- بازاڕی بەکاربردنی چین لەمساڵدا بەهۆی بەردەوامیی بۆنە کلتورییەکان بە رێژەی 7%زیادیکردووە
- وڵاتانی ئاسیا داوا لە ژاپۆن دەکەن چیتر ئاوی ژەهراویی پاشماوەی وێستگەی ئەتۆمی فۆکۆشیما نەڕژێنێتە دەریاوە
گەڵف نیوز
- قۆناغی پێنجەمی گەورەترین پرۆژەی جیهانیی وەبەرهێنانی کارەبا لە رێگەی تیشکی خۆرەوە لە دوبەی راگەیەندرا، کە 900 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت
- ئاگربەستێکی 72 کاتژمێری لەنێوان لایەنە شەڕکەرەکانی سودان کەوتە بواریی جێبەجێکردنەوە
- پیاوێکی سعودی بۆ ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە بەشێوەی خۆبەخشانە هاتوچۆی نێوان شارەکان بە حاجیان دەکات
واشنتن پۆست
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چین رایگەیاند، هێرشە پێچەوانەکەی ئۆکراین بەرەوپێشچونێکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە
- بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەى گەرما لە هیندستان ژمارەی گیانلەدەستدان لە بەرزبوونەوەدایە
- پێدەچێت بڕیاری داگا لەبارەی تۆمەتەکانی سەر دۆناڵد ترەمپ دوا بخرێت بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024ی سەرۆکایەتی ئەمریکا
رۆژنامە تورکییەکان
یەنی شەفەق
- کلچدارئۆغلۆ هەموو راوێژکارەکانی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە
- لە سەلاجەی (ساردکەرەوە) ماڵێکدا لە ئیزمیر تەرمی چوار کەس دۆزرایەوە
- پێدەچێت پۆلیسی یۆنان هۆکاری ژێرئاوکەوتنی ئەو کەشتیە بێت کە 750 کۆچبەرى هەڵگرتبوو
میللیەت
- ئەمڕۆ حکومەتى تورکیا بڕیار لەسەر کەمترین موچە لە تورکیا دەدات
- لە ئەستەنبوڵ منداڵێک کە لاسایی بەتمەنی کردەوە لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستنەدا
- حکومەتى تورکیا هۆشداری لە کڕین و فڕۆشتنی ئۆنلاین دەدات کە ساختەکاری دەکرێت
یەنی مەساژ
- ژمارەی دانیشتوانی تورکیا زیاد دەبێت، بەڵام زەوی کشتوکاڵی کەم دەبێتەوە
- چاوەڕی دەکرێت لەم جەژنەدا دوکاندارەکانی تورکیا بە گشتی 100 ملیار لیرەیان دەست بکەوێت
- پێدەچێت ئەمڕۆ حکومەت کەمترین موچە لە تورکیا بە 10 هەزار لیرە بخەمڵێنێت
یەنی ئوزگوری پۆلیتیکا
- جێگری هاوسەرۆکی هەدەپە: سیاسەتی شۆڕشگێری فراوانتر دەکەین
- کەجەکە: تورکیا تەنیا رۆژئاڤا داگیر ناکات، بەڵکو دەیەوێت دیموگرافیای رۆژئاڤاش بگۆڕێت
- پەنابەرێکی رزگاربوو لە کەشتیەکەی نێو دەریای ئیجە: پۆلیسی یۆنان کەشتیەکەمانی ژێرئاوخست
رۆژنامە فارسییەکان
ئارمان میللی
- لەنێوان ئەمریکا و ئێران رێککەوتنێکی زارەکی کراوە
- خامنەئی و سەرۆککۆماری ئوزبەکستان کۆبوونەوە
- دەسەڵاتی دادوەری: 90 هەزار کەس کە لەم دواییانەدا دەستگیرکران ئازادکراون
ئەفکار
- ئێران و ئوزبەکستان 11 رێککەوتننامەیان واژۆکرد
- پەرلەمانی ئێران چاوەڕێی پێشنیازی پسپۆران دەکات لەبارەی پرۆژەیاسای باڵاپۆشی
- گروپێکی چەکداری دژی ئێران لە سیستان و بەلوچستان تێکشکێنرا
جمهوری ئیسلامی
- فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران: هەموو سنورەکانمان پارێزراون
- گەرمای زۆر بووەتە هۆی مردنی 100 کەس لە هیندستان
- باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران دوای جەژنی قوربان دەکرێتەوە
کەیهان
- لە خۆپیشاندانی ژینگەپارێزان لە فەرەنسا 62 کەس بریندار بوون
- تاوەکو ئێستا ئاستی بەنداوەکانی ئێران 63٪ پڕ بوونەتەوە
- عێراق نێوەندگیری بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی ئێران و میسر دەکات