25
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق پێشنیازیکردووە نەوتی هەرێم لەڕێگەی باشورەوە هەناردەبکرێت، ئەگەر تورکیا بەردەوامبوو لە داخستنی بەندەری جەیهان
- دەرکردنی یاسای لێبوردنی گشتی چاوەڕێی تەواوبوونی پشووەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات
- وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: هەشت ملیۆن دۆنم بە گەنم چێنراوە و چوار ملیۆن تۆن بەرهەمی دەبێت
قودسی عەرەبی
- کۆت و بەندەکانی سەر ئازادی رادەربڕین عێراقییەکانی تەنگەتاو کردووە
- عێراق داوای پاڵپشتی نێودەوڵەتی دەکات بۆ گەڕاندنەوەی چارەکە ملیۆنێک پەنابەری سوری بۆ وڵاتەکەی خۆیان
- سودان؛ مانگی سێیەم توندوتیژترە! برسێتی و شەڕ ملیۆنانی لە پایتەخت گەمارۆداوە
عەرەبی جەدید
- عێراق؛ مشتومڕی لەبارەى جێبەجێکردنی ماددەی 140 دەستیپێکردووەتەوە
- کیێڤ: هێرشی پێچەوانە چەند سەرکەوتنێکی بەدەستهێناوە
- رۆژئاوا؛ ئاگرکەوتنەوەکان هەڕەشە لە وەرزی دروێنەکردنی گەنم دەکەن
شەرقولئەوسەت
- سعودیە و ئێران؛ دانوستانی “روون و ئەرێنی”
- لوبنانییەکان دەژین لەگەڵ “داڕمانی ئابوریدا”
- هەردوو وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەچنە تونس بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی کۆچی قاچاخ
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- شازادە ولیام: لە پێنج ساڵى داهاتوودا بێ شوێنى نیشتەجێبوون لە بەریتانیا ناهێڵم و لەسەر زەوى خۆم یەکەى نیشتەجێبوون بۆ خەڵکى دروستدەکەم
- یەکێک لە رزگاربووانى بەلەمەکەى یۆنان: لەکاتى رووداوەکەدا چەندین منداڵ دەهاتن بەرەوڕووم بۆئەوەى رزگاریان بکەم، بەڵام نەمتوانى
- لەگەڵ بەرەوپێشوونى هێرشى پێچەوانەى ئۆکراین، روسیا روبەڕوى قەیرانى کەمى تانک بووەتەوە لە بەرەکانى جەنگدا
واشنتن پۆست
- شارەزایانى یاسایی ئەمریکا دەڵێن، بەهۆى خۆکاندیدکردنى ترەمپ دیموکراسى ئەمریکا لە مەترسیدایە، بەوپێیەى پێشتر چەندینجار هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوەکان
- یاساکانى هاوڕەگەزخوازى بوونەتە هۆى نیگەرانى ئەو کەمینەیە لە وڵاتەکەدا، بەوپێیەى رێوشوێنى توند دژیان گیراوەتەبەر
- ئەنتۆنى بڵینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا گەیشتە پەکینى پایتەختى چین
سەندەى مۆرنینگ پۆست
- سەردانەى بڵینکن بۆ چین، ئەگەر دەستکەوتێکیشى گەورەشی نەبێت، رەنگە سەرکەوتوو بێت، چونکە رێگە بۆ گفتوگۆى ئەمریکا و چین خۆش دەکات
- بەگوێرەى راپرسییەک زۆرینەى کرێکارانى چین 45 بۆ 70 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا کار دەکەن و داواى باشکردنى ماف و دۆخى ژیانیان دەکرێت
- بەهۆى کەمى بارانبارین و دابەزینى ئاستى ئاو، مالیزیا لە رێگەى هەورى دەستکردەوە باران دەبارێنێت
عەرب نیوز
- وەزیرى دەرەوەى سعودیە لە سەردانەکەیدا بۆ تاران جەختدەکاتەوە، کە ئێران دەست لە کاروبارى ناوخۆى وڵاتەکەى وەرنەدات
- بەهۆى بەردەوامى هێرشە ئاسمانییەکانى دارفورەوە، سودان خوێنى لێدەچۆڕێت
- دانیشتوانى چوار گوندى کەرتى رۆژئاواى فەلەستین بەهۆى هاتنەوەى ئیسرائیلییە هاوردەکان ترسیان لێنیشتووە
رۆژنامە تورکییەکان
سەباح
- حکومەت دەستی بە دابەشکردنی جەژنانەی خانەنشینان کرد
- ئەردۆغان: ئەستەنبوڵ لە سەردەمی شەڕی ناوخۆیی رزگار دەکەین
- هاتوچۆ لە ئۆتۆبانەکان و پردەکان لە رۆژانی جەژندا بێبەرامبەر دەبێت
تورکیە
- فەڕەنسا دوژمنایەتی ئیسلام دەکات
- ئەردۆغان: رێژەی هەڵاوسان بۆ یەک ژمارەیی کەم دەکەینەوە
- هۆشداری لە دروستبوونی لافاو لە 29 پارێزگای تورکیا دەدرێت
ئاکشام
- بەرپرسێکی پارتی مارکسیست و لێنینیست (مەلەکەپە) لە سوریا لەلایەن میتەوە کوژرا
- لە چەندین گەڕەکی ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ ئاوی ماڵان بڕاوە
- سێ ملیۆن و 527 هەزار و 466 خوێندکار بەشداریان لە تاقیکردنەوەی دەرچوون بۆ زانکۆکاندا کرد
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- تورکیا 64 هاوڵاتی ئەڵمانی بە رەگەز هاوڵاتی تورکیای دەستگیرکردووە و بە گشتی قەدەغەی گەشتکردنی بەسەر 130 کەس سەپاندووە
- پەکەکە ناسنامەی چوار ژنە گەریلای راگەیاند کە ساڵی رابردوو لە هێرشەکانی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە
- داوا دەکرێت بکوژانی دەنیز پۆیراز ئەندامی هەدەپە ئاشکرا بکرێت کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە بارەگای پارتەکە کوژرا
رۆژنامە فارسییەکان
ئارمان ئێمرۆز
- نۆ لەسەر دەی کۆمەڵگای ئێران ناتوانێت خانوو بکڕێت!
- توندڕەوەکانی ئێران دەیانەوێت کۆنسێرتەکان قەدەغە بکەن
- خواردنەوی کحولی ساختە هەڕەشە لە کۆمەڵگە دەکات
ئافتاب
- شیرەمەنی جارێکی دیکە لە ئێران گران بووە
- وەزیری دەرەوەی سعودیە رەئیسی بانگهێشتی ریاز کرد
- کێشەی هەژاری منداڵانی خستووەتە تەڵەی هەندێک گروپ و کاریان پێدەکرێت
ئیتلاعات
- هەناردەی نەوتی ئێران گەیشتە بەرزترین ئاست لە پێنج ساڵی رابردوودا
- وەزیری دەرەوەی سعودیە: رێککەوتن لەگەڵ ئێران لە بەرژەوەندی جیهانی ئیسلامیە
- روسیا: ئەندامێتی ئێران لە رێکخراوی شانگەهای لەم رۆژانەدا رادەگەیەندرێت
کەیهان
- حکومەتی سێزدەیەمی ئێران هەموو قەرزەکانی گازی عێراقی وەرگرتەوە
- رەئیسی: لە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی هیچ کێشەیەکمان نییە
- کۆنگرێسی ئەمریکا لە توانا موشەکیەکانی ئێران نیگەرانە