زووم
کۆشکى سپی رایگەیاند، پێشوازى لە سەردانى شێخ تەمیم بن حەمەد، میرى قەتەر بۆ بەغداد دەکەین و پێشوازیش لە بەشدارى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە گفتوگۆکان دەکەین.
پێنجشەممەى رابردوو شێخ تەمیم بن حەمەد، میرى قەتەر سەردانى بەغدادى کرد، هەریەک لە محەمەد شیاع، سەرۆکوەزیرانى عێراق، محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازییان لێکرد.
کۆشکى سپی رۆژى هەینى راگەیەندراوێکى لەبارەى سەردانەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “پێشوازی لە سەردانەکەی ئەمیر شێخ تەمیم بن حەمەد بۆ بەغداد دەکەین، پشتیوانى لە هەنگاوەکانى عێراق بۆ سەربەخۆی وەزە و بەستنەوەى تۆڕى کارەباى عێراق بە کەنداو و ئوردن دەکەین”
کۆشکى سپی رایگەیاندووە، “پێشوازى لە بەشدارى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکەین، لە گفتوگۆکاندا و پێمانوایە دەبێتە هەنگاوێک بۆ بەرزکردنەوەى هەماهەنگى نێوان بەغداد و هەرێمى کوردستان”.
کۆشکى سپی، سەربەخۆى وەزەى عێراقى بەستووەتەوە بە سەردانەکەى ساڵى رابردووى جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
کۆشکى سپی، پرۆژەى بەستنەوەى تۆڕى کارەباى عێراق بە کەنداو و ئوردن بە گرنگ وەسف دەکات و دەڵێت ئەم پرۆژەیە کە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی و کۆمپانیاکانى ئەمریکا و قەتەر واژۆکراون، بەهەدەردانى گاز کەمدەکاتەوە و پێویستى عێراقییەکانیش دابین دەکات.
پاش کۆبوونەوەکەیان محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە تویتەر نوسی، “گفتوگۆیەکى بنیاتنەرانەمان لەگەڵ سەردانى شێخ تەمیم بن حەمەد، میرى قەتەر ئەنجامدا”.
ئەمڕۆ گفتوگۆیەکی بنیاتنەر و بەرهەمدارمان لەگەڵ برای ئازیزمان، بەڕێز شێخ تەمیم حەمەد ئاڵ سانی ئەمیری دەوڵەتی قەتەر ئەنجامدا.
سەردانەکە دەستپێکێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان لە بوارە جیاجیاکاندا، وسەرەتایەکی باشیش دەبێت بەرەو فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری و…— محمد شياع السوداني (@mohamedshia) June 15, 2023
لەبارەى سەردانەکەى شێح تەمیم بن حەمەد لە تویتەر نوسی، “لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق گفتوگۆم لەبارەى رێگەکانى پەیوەندى نێوان هەردوو وڵات کرد”.
أجريت اليوم مباحثات مع رئيس وزراء العراق محمد شياع السوداني حول سبل تطوير التعاون بين بلدينا، بالإضافة إلى القضايا الإقليمية والدولية ذات الاهتمام المشترك، وأكدت دعم قطر لوحدة العراق واستقراره واستعادته لدوره الهام في المنطقة والعالم. شكراً للأشقاء في بغداد على الحفاوة والتكريم. pic.twitter.com/6syHrL1NhB
— تميم بن حمد (@TamimBinHamad) June 15, 2023
ئەو دەڵێت پاڵپشتى قەتەرم بۆ یەکگرتووى عێراق و سەقامگیر دوپاکردەوە، لەگەڵ گەڕاندنەوەى عێراق لە ناوچەکە و جیهاندا.
نێچرڤان بارزانى لە تویتەر نوسی، چاوەڕوانى بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق و قەتەر دەکەین.
It’s an honor to meet Sheikh @TamimBinHamad, Amir of Qatar tonight in Baghdad, along with Iraqi Prime Minister @mohamedshia, Speaker @AlHaLboosii and @khameskhanjar. Sheikh Tamim’s visit to Iraq underscores significant progress in ties between our nations. We look forward to… pic.twitter.com/056QX5tuaB
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) June 15, 2023