31
رۆژنامە عەرەبییەکان
قودسی عەرەبی
- عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق: قورسە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان بە یەکەوە و لە یەک کاتدا ئەنجام بدرێن
- خالید عوبەیدی، پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق: نزیکەی شەش ترلیۆن و 128 ملیار دینار بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای نەینەوا خەرج کراوە، بەڵام هێشتا پارێزگاکە بەدەست کەمی و خراپی و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە دەناڵێنن
- نزیکەی یەک ملیۆن منداڵی سودانی بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئاوارەبوون
سەباح
- بەغدا 63 هەمین کۆنگرەی دامەزراندنی رێکخراوی ئۆپێیک لەخۆدەگرێت
- محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نزیکە لە واژۆکردنی چەند گرێبەستێک بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە غازییەکاندا
- سودانی: جەختیکردەوە کە ئەو هەنگاوە کۆتایی بە بەهەدەردانی ساڵانەی چوار ملیار دۆلار دەهێنێت لەو بوارەدا.
عەرەبی جەدید
- عێراق گەورەترین براوەی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیەیە
- ناوەرۆکی دانوستانە نوێیەکانی ئەمریکا و ئێران هەمان ناوەرۆکی رێککەوتنە ئەتۆمییەکانی پێشووە بەبێ ئەوەی ناوی “رێککەوتنی” لێبنرێت
- دوای دوو هەفتە لە هێرشی پێچەوانەی ئۆکرانیا، دەرئەنجامەکان ئاماژەن بەوەی یەکلاییبوونەوەی دۆخەکە هێشتا دوورە
شەرقولئەوسەت
- ئەستەنبوڵ شەڕی پێشوەختەی نێوان ئەردۆغان و ئۆپۆزسیۆنی دەستپێکرد
- پوتین یەکەم قۆناغی گواستنەوەی چەکی ئەتۆمی تەکتیکی بۆ بیلاڕوسیا راگەیاند و جەختیکردەوە تاوەکو کۆتایی وەرزی هاوین، پرۆسەکە کۆتایی دێت
- بزوتنەوەی تاڵیبان کە لەدوای کشانەوەی ئەمریکا دەسەڵاتی لە ئەفغانستان وەرگرتووە گیری بە دەست دوژمنێکی هاوشێوە خواردووە کە لقی خۆراسانی داعشە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- بەهۆی زیادکردنی دانەوەی پێشینەی خانووبەرە بۆ ملیۆنان کەس لە بەریتانیا، پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار لە دۆخێکی هەستیاردایە لە کاتێکدا وڵاتەکە بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات
- بەهۆی زیادنەکردنی موچەکانیان، هۆشداریی دەدرێت لە مانگرتنی پزیشکە پلەباڵاکانی بەریتانیا
- جێگریی وەزیری بەرگریی ئۆکراین دەڵێت هێزەکانیان لە پێشرەویدان و قوربانییەکانیان بەراورد بە روسیا، کەمترە
واشنتن پۆست
- وەزارەتی دادی ئەمریکا بۆی دەرکەوتووە پۆلیسی شاری مینیاپۆلیسی ویلایەتی مینێسۆتای ئەمریکا، لە ساڵانی پێش کوشتنی جۆرج فلۆید لەلایەن پۆلیسەوە، مامەڵەی خراپ و توندی لەگەڵ رەشپێستەکاندا کردووە
- دوای 5 ساڵ لە کوشتنی 11 کەس و بریندارکردنی 7 کەسی دیکە دادگایەکی ئەمریکا تۆمەتی کوشتنەکانی بەسەر کەسێکدا ساغکردەوە و سزای مەرگیشی بەسەردا دەسەپێنرێت
- دوای زیاتر لە 116 ساڵ، پەرلەمانتارانی ژاپۆن یاسای مومارەسەکردنی سێکسیان لە تەمەنی 13 ساڵییەوە بۆ 16 ساڵی بەرزکردەوە
چاینە دەیلی
- دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بیڵ گەیتس، گەورەبازرگان و داهێنەری ئەمریکی، شی جینپینگی سەرۆکی چین باس لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و وڵاتەکەی دەکات
- ئەمریکا و چین خۆیان بۆ سەردانە گرنگەکەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئامادە دەکەن
- لە چین سەنتەرێک بۆ پرۆسەی چارەسەری منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە راهێنانەکاندا ئاژەڵ بەکاردەهێنێت
عەرەب نیوز
- لەسەردانێکیدا بۆ فەرەنسا شازادەی جێنشینی سعودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بەهێزتر دەکات
- دوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانیان، وەزیری دەرەوەی سعودیە ئەمڕۆ شەممە سەردانی ئێران دەکات
- سەرۆکی ئیمارات دەڵێت وڵاتەکەی دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیادا بەهێز بکات
رۆژنامە تورکییەکان
قەرار
- پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دۆلارێک بگاتە 26 لیرە
- پارتی دەڤا، سەعادەت و ئاییندە فراکسیۆنێکی هاوبەش لە پەرلەماندا پێکدەهێنن
- نەخۆشی سورێژە بەشێوەیەکی بەرچاو لەنێو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە
یەنی شەفەق
- 19 ملیۆن قوتابی کارتەکانیان وەرگرتەوە و پشوو دەستیپێکرد
- وڵاتە ئەوروپیەکان ئیدی ڤیزا بەو هاوڵاتیە تورکانەش نادەن کە پێشتر چەندینجار ڤیزایان وەرگرتووە
- پێدەچێت 500 کەس لە یەختەکەی پەنابەران لە نزیک یۆنان گیانیان لەدەستدابێت
ئاکشام
- چاوەڕێ دەکرێت ڤلادیمیر پۆتین سەردانی تورکیا بکات
- شارەوانی ئەستەنبوڵ کرێی گەراجەکانی 63٪ زیاد کرد
- ئەردۆغان: لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا کۆتایی بە شارەوانی جەهەپە لە ئەستەنبوڵ دەهێنین
سوزجو
- لە مێژووی تورکیادا خاوەن کارەکان لە خراپترین دۆخدان
- ئیمامئۆغلۆ بۆ کلچدارئۆغلۆ: دەمەوێت ببمە سەرۆکی جەهەپە
- کلچدارئۆغلۆ بەهۆی ئەوەی متمانەی بە هەندێک کەسایەتی سیاسی کرد و دواتر پشتیان تێکرد رەخنەباران دەکرێت
رۆژنامە فارسییەکان
ئیتلاعات
- سەرۆکی چین پرۆژەیەکی سێ خاڵی بۆ چارەسەری کێشەی فەڵەستین راگەیاند
- لە کەرەج 95 کەس بەهۆی خواردنەوەى کحوڵی ساختەوە ژەهراوی بوون و 14 کەسیان گیانیان لەدەستدا
- عەمان: ئێران و ئەمریکا نیازی رێککەوتنی ئەتۆمیان هەیە
کەیهان
- یونیسێف: 42 ملیۆن منداڵی پەنابەر لە جیهاندا دەژین
- رەئیسی 35 رێککەوتننامەی لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکای لاتین واژۆ کردووە
- ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی تاران دەکات
جمهوری ئیسلامی
- نەتەوە یەکگرتووەکان: تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵندگۆی رق و توڕەیین
- لە سیستان و بەلوچستان دوو چەکداری دژی دەوڵەت کوژران و ژمارەیەکیش دەستگیرکران
- کچانی نەوجەوانی ئەفغانستان بەهۆی فشارەکانەوە بیر لە خۆکوشتن دەکەنەوە
ئەفکار
- رەئیسی: ئێمە بە یەک چاو سەیری وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی دەکەین
- بازرگانی بواری نەوت و وزە لەنێوان ئێران فەنزوێلا لە 20 مانگی رابردوودا گەیشتە چوار ملیار دۆلار
- تەمەنی خانەنشینی لە ئێران زیاد دەکرێت