21
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- بەریتانیا لە ساڵى داهاتووەوە جۆرە پشکنینێکى خوێن دەکات کە دەتوانێت 50 جۆر نەخۆشى شێرپەنجە دەستنیشان بکات
- ژیانى سیاسی بۆریس جۆنسن بەرەو کۆتایی دەڕوات، دەرکەوتووە پێنج جار سوکایەتى بە پەرلەمان کردووە
- سکرتێرى ناتۆ دەڵێت، پێویستە پوتین خۆى لە گوتارى ئەتۆمى بەدووربگرێت، چونکە شەڕى ئەتۆمى هەرگیز سەرکەوتوو نابێت
نیویۆرک تایمز
- هێرشە پێچەوانەکانى ئۆکراین بۆسەر رووسیا سەختتر و مەترسیدارتر دەبێت
- کۆمپانیا چینییەکان خۆیان لە چین بەدووردەگرن تاوەکو بازرگانییەکانیان سەلامەت بن و نەکەونە ژێر یاساکانى ئەمریکاوە
- کۆریاى باکوور دەڵێت، موشەکە ئەتۆمییەکانى بچووکتر کردووەتەوە بۆئەوەى بە ئاسانى نەتوانرێت بەرپەرچ بدرێنەوە
چاینا دەیلى
- دوێنێ چین لە پێشکەوتنێکى گەورەدا بە یەکجار 41 مانگى دەستکردى رەوانەى بۆشایی ئاسمان کرد
- رۆژى یەکشەممە سەرۆکوەزیرانى چین سەردانى ئەوروپا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى فەرەنسا و ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە
- پێشبینى هیچ دەستکەوتێک لە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتى ئاسیا ناکرێت
عەرەب نیوز
- سەرۆکى فەڵەستین دەڵێت، دەستدرێژییەکانى سوپاى ئیسرائیل توندوتیژیی بێ کۆتایی لە ناوچەکەدا دەهێنێتە کایەوە
- پاش شکستهێنانى پرۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆک، خۆپیشاندەرانى لوبنان رژانەوە سەر شەقامەکان و دەڵێن ناتوانن پارەکانیان لە بانک رابکێشن
- بەهۆى چاکسازییەکانى حکومەتى سعودییەوە رۆڵى ژنان و پیاوان لە وڵاتەکەدا گۆڕاوە، ئێستا ژنان زیاتر دەچنە سەر کار و پیاوان لە ماڵەوە چاودێریی منداڵەکانیان دەکەن
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- لە چەند رۆژى داهاتوودا وەزیرى دەرەوەى سعودییە سەردانى تاران دەکات
- تارمایی جەنگى ناوخۆ لە سودان دەردەکەوێت پاش کوشتنى والى رۆژئاواى دارفۆر
- لەکاتى سەردانەکەى میرى قەتەر بۆ عێراق، بەغداد و دەوحە چەندین رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد
قودسى عەرەبى
- سبەینێ وەزیرى دەرەوەى سعودییە دەگاتە تاران و باڵیۆزخانەى وڵاتەکەى دەکاتەوە
- میرى قەتەر لە بەغداوە جەختیکردەوە: ئاسایشى عێراق بەشێکە لە سەقامگیریی ناوچەکە
- سوپاى سودان هێزەکانى پشتیوانى خێرا بە تیرۆرکردنى والى رۆژئاواى دارفۆر تۆمەتباردەکات
عەرەب
- ئایا قەتەر لە پشت بیرۆکەى “رێگەى پەرەپێدان”ـى عێراقە بۆ خزمەتکردنى تورکیاى هاوپەیمانى
- داواکارییەکان بۆ دوورخستنەوەى مەحمود عەباس سەرۆکى فەڵەستین فراوانتر دەبن، لەنێوخۆى بزوتنەوەى فەتح ناکۆکى هەیە لەبارەى شوێنگرتنەوەى
- هێزەکانى پشتیوانى خێراى سودان رەتیدەکاتەوە دەستى لە کوشتنى والى رۆژئاواى دارفۆر هەبێت
عەرەبى جەدید
- ئیتاڵیا بێبەریبوونی خۆى لە کارەساتى بەلەمەکەى کۆچبەران رادەگەیەنێت: یۆنان بەرپرسە
- درۆنەکانى تورکیا باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا لە جوڵە و چالاکى دەخەن
- تاڵیبان بەشدارى دەکات لە “کۆڕبەندى ئاشتى” لە نەرویج