رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- لە داهێنانێکی نوێدا، زانایانی بەریتانیا بۆیەکەمجار کۆرپەلەی دەستکرد لە خانەی بنەڕەتیی دروستدەکەن
- شاری نۆتینگهامی بەریتانیا بەهۆی رووداوی کوشتنی دوو خوێندکار و کەسێکی بەتەمەن لە پرسەدایە
- بەهۆی گومانی کۆنترۆڵکرنی لەلایەن حزبی کۆمۆنیسی چین، کەنەدە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بانكێکی چینی سڕدەکات
چاینە دەیلی
- دوای سەردانی سەرۆکی فەڵەستین بۆ چین، پەکین ئامادەیی نیشانداوە نێوەندگیر بێت بۆ پرسیی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین
- سەرۆکی چین داوادەکات جیهان بۆ بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەریی هەنگاو بنێت
- چین داوا لە ئەمریکا دەکات رێز لە بەرژەوەندییە جەوهەرییەکانی وڵاتەکەی بگرێت، یەکێک لەوانەش پرسی تایوانە
واشنتن پۆست
- وڵاتانی رۆژئاوە بە پەرۆشییەوە چاوەڕوانی ئەنجامی هێرشە پێچەوانەکەی ئۆکراین دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی
- وڵاتانی ئەوروپا خەریکی دەرکردنی یاسان بۆ سنوردارکردنی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد
- زانایانی ناسا بۆیان دەرکەوتووە بەهۆی هەبوونی دەریا لەژێر چینی بەستەڵەکی هەسارەی زوحەلە، هیوایەک بۆ ژیان بەدی بکرێت
عەرەب نیوز
- بەهۆی بۆمبارانی تورکیاوە بۆ سەر حەشارگەی گروپەکانی سەر بە پەکەکە لە مەنبەج و تەل رەفعەت لە سوریا، دەیان کەس کوژران و برینداربوون
- بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێکی کۆچبەرانەوە لە سنورە ئاوییەکانی یۆنان، نزیکەی 80 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
- کوشتنی پیاوێکی بەتەمەنی فەلەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە توڕەیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
دووشەممەى داهاتوو عێراق و تورکیا لە بەغداد کۆدەبنەوە و تاوتوێى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم دەکەن
تائێستا 500 کەس لە قوربانیانى “سپایکەر” بێسەروشوێنن؛ 140 تەرمیش لە پزیشکى دادوەریی دانراون و نەناسراونەتەوە
وەزارەتى بازرگانیی عێراق پێشبینى دەکات بەرهەمى گەنمى ئەمساڵ بگاتە 4 ملیۆن تۆن
شەرقولئەوسەت
سەرۆکوەزیرانى عێراق: ئاڵنگارییە ئەمنییەکان بووەتە بەشێک لە رابردوو
چین پشتیوانى لە فەڵەستین دەکات کە ببێتە ئەندامى “تەواوەتى” نەتەوەیەکگرتووەکان
شکاندنى رێژەی یاسایی پەرلەمان نەیهێشت سەرۆککۆمارى لوبنان هەڵببژێردرێت
مەدا
نزیکەى 25 هەزار عێراقى چاوەڕێدەکەن لە کەمپى هۆلەوە بگەڕێنەوە
سودانى و فەیاز لە یادى دامەزراندنیدا: حەشدى شەعبى دامەزراوەیەکى سەربازییە و هیچ بۆچوونێکى سیاسی نییە
تووشبووانى “تاى خوێنبەربوون” لە عێراق نزیک دەبێتەوە لە 200 کەس، تەندروستیش دەڵێت “دۆخەکە جێگەى نیگەرانى نییە”
عەرەبى جەدید
لوبنان.. حزبوڵڵا و هاوپەیمانەکانى شکستیان هێنا لە هەڵبژاردنى سەرۆک
تورکیا هێرشەکانى بۆسەر هەسەدە لە باکوورى سوریا چڕدەکاتەوە
ترەمپ 10 خولەک دەستگیرکرا بەتۆمەتى تاوانکاریی
رۆژنامە تورکییەکان
سوزجو
- بەگوێرەی ئامارێکی نەتەوەیەکگرتووەکان زۆرترین پەنابەر لە تورکیا دەژین، کە ژمارەیان سێ ملیۆن و 600 هەزار کەسە
- کلچدارئۆغلۆ و ئیمامئۆغلۆ لەبارەی پرسی سەرۆکایەتی جەهەپە کۆبوونەوە
- جان ئاتاڵای کە بە پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی تورکیا هەڵبژێردراوە ئازاد نەکرا
سەباح
- ئەردۆغان: رێگە نادەین گەلەکەمان ببێتە قوربانی هەڵاوسان
- کوەیت بە بەهای 367 ملیۆن دۆلار درۆنی بایراکتار لە تورکیا دەکڕێت
- لە دوو ئۆپراسیۆندا 79 کەس بەتۆمەتی ئەندامێتی کە رێکخراوی فەتحوڵلا گولەن دەستگیرکران
حوریەت
- ئەردۆغان: هەم لە رۆژئاو و هەمیش لە رۆژهەڵات نزیکین
- ئەڵمانیا مافی تانەلێدان بە هاوڵاتیانی تورکیا، چین و تونس نادات کە داواکاری ڤیزەیان رەتدەکرێنەوە
- پۆلیسی ئەوروپا: پەکەکە لە ئەوروپا زۆر چالاک بووە
ئاکشام
- لە تەل رەفعەت و منبج 41 ئەندامی یەپەگە کوژران
- لە مانگی تەمووزدا موچەی کارمەندە حکومەتیەکان زیاد دەکرێت
- میت ئەندامێکی پەکەکەی بەناوی عەلیشێر چیا کوشت کە بەرپرسی پلانی هێرش کردنە سەر دادگای ئیزمیر بوو
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
- چیای کۆساڵان لە پارێزگای سنە لە گروپەکانی دژە شۆڕش پاککرایەوە
- پێنج کۆمپانیای فڕۆکەوانی بەهۆی گرانفرۆشی تکتەکانیان سزادران
- ئەردۆغان و عەلیەف لەدژی ئێران و ئەرمینیا دەیانەوێت رێڕەوی زەنگوزور بکەنەوە
ئاسیا
- پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە هەندێک وڵات ئازاد کراوە و بڕیارە لە هەندێک وڵاتیش ئازاد بکرێت
- موچەی پەرستیاران و ژمارەیەک کارمەندی دیکەی حکومەتی زیاد دەکرێت
- سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی ئێران لە قەتەڕە و پەیوەندیە داراییەکانی هەردوو وڵات بەرەو پێشەوە دەبرێن
ئەبرار
- بلاروسیا چەکی ئەتۆمی بە دەستهێناوە کە زۆر لە چەکە ئەتۆمیەکانی ئەمریکا بەهێزترن
- روسیا، ئێران، تورکیا و سوریا هەفتەی داهاتوو لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە
- ناتانیاهۆ: 90٪ی کێشەی ئیسرائیل بەهۆی ئێرانەوەیە
کەیهان
- ئێران و فەنزوێلا لە بواری سینەمادا پێکەوە کار دەکەن
- لە کرمانشان پاسدارێک کوژرا
- نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی پەنابەرانی جیهان 110 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە